کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایاگۆڕان ویستی ڕاپه‌ڕین بکات

Thursday, 03/02/2011, 12:00





له‌کاتێکدا که‌هه‌موان بینیمان له‌شاشه‌ی ته‌له‌فیزۆنه‌کانه‌وه‌ ، چۆن له‌وڵاتی تونسدا جه‌ماوه‌ر له‌دژی زوڵمو زۆرداری بن عه‌لی ڕژانه‌سه‌ر جاده‌کان ، وه‌داخوازیه‌کانیان سه‌ره‌تا بۆچاکردنی باری گوزه‌رانو
ده‌ربڕینی ئازادی بو ، دوابه‌دوای زیاتر توڕه‌بونی جه‌ماوه‌ر له‌ده‌سه‌ڵات ، ورده‌ورده‌لایه‌نه‌کانی
دژی ده‌سه‌ڵات توانیان تێکه‌ل به‌جه‌ماوه‌ره‌که‌یان بنو زیاترڕێره‌وی خۆپیشان دانه‌که‌ڕێکبخه‌ن وه‌داخوازیه‌کانیان خاڵبه‌ند بکه‌ن له‌دوای ڕاکردنی بن عه‌لی ، داواکاریه‌کانیان له‌م خاڵانه‌داچڕکرده‌وه‌
که‌خاڵه‌کان ، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان ، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکومه‌ت ، دادگایی کردنی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه‌له‌ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌ی هاوڵاتیاندا ، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌تو مڵکوماڵی دزراوی میله‌ت ، ڕێگه‌نه‌دان به‌ به‌شداری کردنی سه‌رانی بن عه‌لی وحیزبه‌که‌ی له‌حکومه‌تی نوێدا ، گێڕانه‌وه‌ی بن عه‌لی وخێزانه‌که‌یوئه‌وانه‌ش که‌ڕایان کردوه‌له‌گه‌ڵیاندا تاله‌دادگای وڵاته‌که‌یاندابه‌ سزای گه‌لیان بگه‌ێنن، وه‌هه‌روه‌هاله‌مێسردابینیمان که‌چۆن جه‌ماوه‌ری میسری وروژانو ڕژانه‌سه‌رشه‌قامه‌کان به‌بێئه‌وه‌ی هیچ
یه‌کێک سه‌ره‌تاله‌حیزبه‌کان خۆیان ده‌رخه‌ن به‌ڕه‌سمی به‌ڵام له‌ژێره‌وه‌به‌رده‌وام هانده‌ری جه‌ماوه‌ربون ،
تائه‌وکاته‌ی له‌م وڵاته‌شداتوڕه‌بونه‌که‌گه‌یشته‌ ئه‌وڕاده‌یه‌ی له‌کۆترۆڵی پۆلێس ده‌رچو ، ئه‌وجاحیزبه‌کان
به‌ئاشکرا به‌شداریان کردو ئامانجی خۆپیشاندانه‌کان بۆخه‌ڵکه‌که‌ ڕونتر بووه‌وه‌وداخوازیه‌کانیان به‌وپه‌ڕی ئازادیه‌وه‌ به‌رزده‌کرده‌وه‌که‌ وازهێنانی موباره‌ک بو وه‌ڕازی نه‌بون به‌حیزبه‌که‌یو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی وه‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان ، ئه‌مه‌که‌له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌که‌داجه‌ماوه‌ری میسر هه‌موباره‌گاکانی حیزبه‌که‌ی موباره‌کیان له‌شاره‌کاندا سوتان ، به‌م شێوه‌یه‌ له‌م دووڵاته‌دا خۆپێشاندانه‌کان توانیان ده‌سه‌ڵات بڕوخێنن ، بۆیه‌لێره‌دامن پێم وابو ده‌بوایه‌ گۆڕان له‌وکاته‌داکه‌جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان به‌به‌رده‌وامی ڕۆژانه‌ئه‌ڕژانه‌سه‌رجاده‌کان ، وه‌ده‌سه‌ڵات خۆی ئاماده‌نه‌کردبو بۆپه‌رچدانه‌وه‌ ، گۆڕان ئه‌یتوانی وه‌ک ئۆپۆزسیۆنه‌کانی تونس و میسر ئه‌م خاڵانه‌ی تێکه‌ڵ به‌داخوازیه‌ جه‌ماوریه‌کان بکردایه ، ئه‌وکاته‌ جه‌ماوه‌ره‌که‌مان زیاتر کوره‌ی ڕاپه‌ڕینیان جۆشئه‌دا
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ ئه‌وساردبونه‌وه‌یه‌ی شه‌قامی کوردیه‌ وه‌ک ته‌نوری سارد وایه‌ ئه‌گه‌رنانی پێوه‌به‌یت ده‌که‌وێته‌ ته‌نوره‌که‌وه‌ ، به‌ڕاستی ئه‌وه‌هه‌ڵه‌یه‌ک بوکراو ئه‌وجه‌ماوه‌ره‌ گڕگرتووه‌له‌م ده‌سه‌ڵاته‌
دزوجه‌رده‌یه‌ ساردکرایه‌وه‌ ، ئه‌مه‌له‌کاتێکدا هه‌موتاکێکی کورد ئه‌وه‌ده‌زانێت که‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ خێڵه‌کییه‌
هه‌رگیز ئاماده‌نیه‌ به‌وخاڵانه‌ به‌کۆبونه‌وه‌وڕێکه‌وتن چاره‌سه‌ر بکات ، چونکه‌ ده‌ست بردن بۆهه‌ریه‌کێک
له‌وخاڵانه‌ بۆچاره‌سه‌رکردنیان ئه‌وه‌به‌دڵنیاییه‌وه‌ده‌سه‌ڵات ده‌زانێت که‌واکۆتایی مه‌رگی سیاسیو بنه‌ماڵه‌ییانه ، که‌واته‌ هه‌رگیز چاوه‌ڕوان نابێت بکه‌ین ده‌ڵاڵه‌کانی سیاسه‌ت بکه‌ونه‌به‌ینه‌وه‌و ئه‌م
ئاگرو تینه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ دابمرکێننه‌وه‌ ، به‌دامرکاندنه‌وه‌ی ئه‌مجه‌ماوه‌ره‌جۆشداره‌ گۆڕان به‌رپرسیارده‌بێت
وه‌له‌ناو جه‌ماوه‌ردامتمانه‌ی له‌ده‌ست ئه‌دات ، بۆیه‌داواکارین که‌جه‌ماوه‌ربگه‌ڕێنیته‌وه‌سه‌رشه‌قامه‌کان
تاده‌سه‌ڵات نه‌توانێت بۆساتێک ئاره‌م بگرێت ، چونکه‌به‌ڕاستی ده‌سه‌ڵات به‌جۆرێک ‌‌تۆقیوه‌ که‌به‌شه‌وان دایمه‌ له‌ئاماده‌باشیدان بۆ ڕاکردن ، چونکه‌دڵنیان له‌وه‌ی که‌س له‌چه‌کداره‌کانیان خۆیان بۆ به‌کوشت ناده‌ن که‌کار گه‌یشته‌ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ ، وه‌لێره‌وه‌ به‌خه‌ڵکانی ڕاپه‌ڕیوده‌ڵێم ئه‌گه‌رهاتو له‌هه‌رده‌بابه‌یه‌که‌وه‌ته‌قه‌تان لێکرا بیکه‌ن به‌قوربانی ئاربێجیه‌ک و ئه‌وه‌یله‌ناویدایه‌ بیکه‌ نه‌ خه‌ڵوز ، که‌هیوادارم ئه‌وه‌ڕونه‌داتو ئه‌وانه‌ی مه‌سعودی جاشی نێوده‌وڵه‌تی هێناونی خۆیان بۆ ئه‌م جاشه‌نه‌ده‌ن به‌کوشت ، له‌کۆتایدا به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوه
ده‌ست له‌ناوده‌ست بۆڕاپه‌ڕین ، بۆئازادی خاکو نیشتیمان تاچیتر شه‌هیده‌کانمان به‌ئازارنه‌ بن و له‌نێوگڵکۆکانیاندا ئاسوده‌ب
بژی گه‌ل ، بژی ڕاپه‌ڕین


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە