کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگادارییه‌ک بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی

Friday, 18/02/2011, 12:00




خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئاگادار ئه‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ که‌ ده‌کاته‌ 19/2 واته‌ سبه‌ی هه‌موو ئاماده‌بن بۆ خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌ که‌ ئامانجمان لێی ئه‌م خاڵانه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌
یه‌که‌م : هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی هێزی تایبه‌تی حیزب بۆ ناو شاری سلێمانی به‌ هه‌موو جۆرێک ئیدانه‌ ئه‌که‌ین و داوا ئه‌که‌ین به‌ زووترین کات بکشێنرێته‌وه‌ و ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رپرسیارن له‌و له‌شکرکێشیه‌ بدرێنه‌ دادگا و سزا بدرێن چونکه‌ بونه‌ته‌ هۆی دروست بوونی ترس و باری نا ئاسایی له‌ شاره‌که‌دا
دووه‌م : دادگاکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ته‌قه‌یان له‌ هاوڵاتیان کردووه‌ و به‌ هۆیه‌وه چه‌ندین هاوڵاتی بریندار و شه‌هید بوون
سێیه‌م : به‌ سزاگه‌یاندی بکوژانی ڕێژوان که‌ یه‌کێک بوو له‌ قوربانیه‌کانی ئه‌و کاره‌ساته‌ی که‌ له‌ لایه‌ن لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ له‌ سلێمانی ڕوویدا
چواره‌م : پێویسته‌ خودی مه‌سعود بارزانی له‌ ژێر ناوی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لێبوردن له‌ خه‌ڵکی سلێمانی بکات



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە