کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مناڵ و ڕەنگەکان

Saturday, 22/03/2014, 12:00

2819 بینراوە


کاتێك کابرایەکی کورد لەسێدارە ئەدرێ، پرسیاری ئەوەی لێ ئەکەن کەوا کۆتایی بە چ حەزو ئارەزوویەك هەیە بۆ ئەوەی بۆی جێبەجێ بکەن. کابراکەش داوا ئەکا کە پەتی سێدارەکەی بۆ بکەن بە پەتێکی ڕەنگاو ڕەنگ.
کورد بەحوکمی ئەو شوێنەی لێی هاتوەو بەردەوامی بەژیان داوە، هەردەم لە سروشتێکی جوان و ڕەنگاو ڕەنگ خۆی بینیوەتەوە. بەتایبەتی لەوەرزی نەورۆز و سەرەتاکانی بەهاردا، کەڕەنگە دیمەن ونیگای سروشتەکەی ئەمەندە دڵفڕێن و ڕەنگاو ڕەنگە، کەم سروشت هەیە ئەو جۆرە تایبەتمەندەیەی لەخۆگرتبێ. هەر بۆیە مرۆڤی کورد تا ڕاددیەکی زۆر مرۆڤی سروشتین و هیچ کاتێ نەیتوانیوە خۆی لەسروشت جیابکاتەوە، بەڵکە لەزۆر کاتدا کاریگەر و هەژموونی سروشت بەسەر کارو چالاکیەکانیدا گەلێ زاڵە.
کۆمەڵگای کورد بەهۆی ئەو هەموو ساڵە لە وێرانکردن،خاپوور کردن،جینوسایدو گۆڕینی دیموگرافی و کەسایەتیەکەی، پێوستە جارێکی دی بەشێوەکی تر پێداچوونەوەی بۆ بکرێ و بخرێتەوە سەر سکەی سروشتی خۆی. بەجۆرێك ، ئەم داڕشتنە نوێیە ببێتە هۆکارێك بۆ ئەوەی گۆڕانکاری گەورەی تیا بکرێ و ئەو هەموو نەهامەتی و خراپی و تێکشانانەی ئەو هەمووو ساڵەی بەسەریدا هێنراوە بەهۆی(دوژمنی ناوەکی و دەرەکی)، بتوانرێ وەك مرۆڤێکی هۆشیار و زرنگ مامەڵە لەگەڵ ڕەوتی مێژوو بکا. دیارە بۆ ئەمەش هۆکار گەلێ زۆرن بۆ ئەوەی میللەتەکەی ئێمەش وەك ئەوانی تر گەشەی دروست بکەن و پێشکەوتن و گۆڕانکاری لەخۆ بگرن، بەڵام ئەوەی لێرەدا مەبەستی ئەم ووتارەیە، تەنها بوارێکە کە ڕەنگە تەنها بەشێك بێ لە بواری پەروەردەی مناڵ. بەشێوەیەك ئەم بوارە گەلێ گرنگە بۆ ئەوەی بتوانین نەوەی داهاتوو، نەوەیەکی تەندرووست،داهینەر،بەشدار لە نووسینەوەی مێژوو.
وەك ئاشکرایە مناڵ بەردەی بناغەی کۆمەڵگایە. بوونی پەروەردەی دروست و تەواو، وا لەمناڵ ئەکا کەببێت بە نەوەیەکی گرنگ بۆ داهاتووی میللەتەکەی. هەر بۆیە گەلێ گرنگە پێوستی بە مناڵ بدرێ و پەروەەردەیەکی باشی بۆ دابین بکرێ. پەروەردەش دوو شێوەی هەیە، ئەوەی ماڵە لەڕێگای دایك و باوك، ئەوەی دووەم لە دەرەوەی ماڵ(کۆڵان،خوێندگاکان). لێرەدا تەنها باس لە بەشی یەکەم ئەکەین و تیشك ئەخەینە سەر پەروەردەی مناڵ لە ماڵ و لەژێر چەتری دایك و باوك.
مناڵ لەو کاتەی لەدایك ئەبێ و بۆ یەکەم جار چاو ئەکاتەوە بە دایك و باوکی، ئەوەی لەدەستپێکی یەکەمەوە فێر ئەبێ تەنها ڕەنگە(ڕەنگی چاو، ڕەنگی قژ، ڕەنگی پێست) . ڕەنگە کاتێ لەدایك ئەبێ بۆ یەکەم جار بیخەنە نزیك دایکیەوە و فێری گەرمایی لەشی دایکی ببێ، بەڵام ئەمە لەکاتێکدایە کە ئێشتا مناڵ بەتەواوەتی چاوی نەکردۆتەوە. وە ئەمەش تەنها بۆ مەبەستی ئەوەیە کەوا ئەو مناڵە هەست بکا بەوەی پارێزراوە.
بۆچی گرنگە دایك و باوك گەلێ گرنگی بدەن بەزمان و بەکارهێنانی ڕەنگەکان بۆ قۆناغە سەرەتاییەکانی گەشەی مناڵ؟ ئێمە بۆ ئەوەی وەڵامێکی باشمان دەست بکەوێ، پێوستە ئەو پێوەرە وەربگرین کەوا چۆن مناڵ بەشێوەیەکی لۆژیکی پەروەردە ئەکەین. وە بزانین لۆژیك مانای چیە؟ هەروەك شارستانیە کۆنەکان بۆیان تۆمار کردوین کەوا لۆژیک وا زمانی ماتماتیك. وەیان زمانی ژمارە. ئەوە تەنها ژمارەیە کەوا لۆژیك لەخۆ ئەگرێ. بەواتایەکی تر، لۆژیك گەلێ نزیکە لە بەرکەوتەوە(واقع). وە سەرەتاکانی لۆژیك لەڕەنگەکانوە هاتوە، هەر بۆیە پێوستە مناڵ بە زمانی لۆژیك وەیان زمانی ڕەنگەکان پەروەردە بکەین و بۆیان ڕوون بکەینەوە کە چەندە گرنگە بزانن ڕەنگەکان بناسنەوە.
بۆ نمونە، کاتێ دایك داوا لەمناڵەکەی بکا(١ بۆ ٤ ساڵانە) بۆ ئەوەی لەو شوێنەی لێی دانیشتوە هەستێت و بچێتە ئەو شوێنەی کەدایکی داوای لێ ئەکا بچێت دابنیشێ. کام لەم دوانە باشتر و ئاسانتر و لۆژیك ترە بۆ دایکەکە کەپەیامەکەی بەباشی بگاتە گوێی مناڵەکەی؛ هەستە بچۆ ئەوێ وەیان هەستە بچۆ لای تەنەکە سوورەکە(بۆ نمونە)؟ حەتمەن بۆ مناڵێکی لەو تەمەنە گەلێ ئاسانترە کەوا بەئاسانی و خێراتر بچێتە لای تەنەکە سوورەکە . وەك لەوەی بچێتە ئەوێ. لەبەرئەوەی ئەو مناڵە نازانێ کەوا مەبەستی دایکی لەو(ئەوێ)یە. کوێیە، وەیان دوور و نزیکی چەندە. مناڵ هێشتا ئەو میشکە و بیرکردنەوە ماتماتیکیەی نیە تا بتوانێ بە خێرایی دووریەکان دیاری بکا.
نمونەیەکی تر؛ کاتێ دایك لەمناڵەکەی تووڕە ئەبێ لەبەرئەوەی خۆاردنەکەی باش ناخوا، بەتایبەتی گەر خۆاردنەکە تێکەڵ و پێکەڵ کرابێ (زەڵاتە)، گەر وای دابنێنین کەو ئەو مناڵە(نەخۆش نیە)، ئەوا گەر ئەو مناڵە بەتەواوی هیلاك نەبوبێ و تواناکانی تەرخان نەکردبێ ، ڕەنگە خواردنی پێ نەخورێ، لێ ئەوەی گرنگە گەر بێت ڕەنگەکان لەخۆاردنەکەدا تێکەڵ و پێکەڵ بن،ئەوا مناڵ تووشی جۆرێك لە (ڕەنگە ڕاووکێ)بوە. خۆ ئەگەر هەمان خواردن(زەڵاتە) هەر یەکەیان بەجیاو بەبێ ئەوەی تێکەڵ کرابن و بەبێ ئەوەی قاش کرابێت و وورد وورد کرابن، هەر یەکەو بەبڕێکی کەم و بەجیا جیا بۆی دانرابێ، ئەوا مناڵ زیاتر هەلی هەڵبژاردنی هەیەو سەربەخۆیانە هەڵیان ئەبژێرێ و دەست ئەکا بە خواردنیان.
گەر دایك و باوك، بەتایبەتی ئەوانەی کەوا نوێن وتازە بەتەمان مناڵ بخەنەوە، ئەوا گرنگە لەوە تێبگەن کە ڕەنگەکان گرنگی یەکەمی ئەبێ پێبدرێ بۆ ئەوەی مناڵەکەیان زیاتر و وورد تر شتەکان لەیەکتری جوێ بکەنەوە. ناسینەوەی ڕەنگەکان وەك خۆیان، سەرەتای دروست بوونی شتەکانە وەك خۆی لە مێشکی مناڵدا. واتا دروست کردنی لۆژیك لای مناڵ گەلێ پێوستە. ئێمە پێوستە مناڵەکانمان بەزانستی لۆژیك و ماتماتیك پەروەردە بکەین. ووتنەوەی ڕەنگەکان و ناسینەوەو ژماردنی لای مناڵ سەرەتای دروست بوونی هزری ڕێك و دروستە. بۆیە بۆ ئەوەی هەر وەك چۆن ڕەنگەکان وەك خۆیان بناسین، ئاوهاش لەگەورەیدا هەمان پیوەر لای دروست ئەبێ لەناساندن و ئەفراندنی دیاردەو شتەکانی تر.
من لەوەتی بیرم دێ، کاتێ وویستویانە بمنێرن بۆ شوێنێك ، پێمان ووتم (بۆ نمونە) دارێکی گەورەی توو لەبەدەمی ماڵەکەیە. کە ڕەنگە زۆر ماڵی تریش ئەو دارەیان لەبەردەمیا بوبێ. چەند ئاسانتر ئەبوو، گەر بویان ووتایە، ماڵەکە دەرگاکەی شینەو دیواری دەرەوەی سەوزەو ستارەکەی بێ بۆیاخە.
هەنووکە لە پەرستگاکان و باخچەی مناڵان گرنگی گەورە بە ڕەنگ ئەدرێ و یارییەکانیان پێش هەموو شتێ بەڕەنگەکان پێیان ئەناسێنن و دواتر ژمارەکانیان و پاشان ناوەکانیان . هەر کاتێ توانیمان مناڵی دوا ڕۆژمان بەم شێوەیە پەروەردە بکەین ، توانیومانە مناڵی ووریاو چەلەنگی لێ بەرهەم بهێنین و ئەوسا بەئاسانی ئەتوانن(جاش لە پێشمەرگە)جیا بکەنەوە.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)