37 ساڵ دروشمی درۆو دەلەسە
Thursday, 31/05/2012, 12:00
ئەم ساڵیش وەك ڕابردوو بەهەمان قەواوی سواوی جاران یادی یەکێتی کرایەوە و ئەو هەموو دروشمە قەبەو زل و هیچ لەبارانەبوونانەی چەندین ساڵە بەگوێی خەڵکدا ئەدەن. دووبارەو دەبارە بۆوەو هیچیان خستە سەر خەرمانی فشەڵ و هیچ. لەکوێی ئەم گەردوونە ڕووئەدا کاتێ پارتێ بەهەمان زمان و دیالێکتی دەبارەبوونە بێتەوەو خەڵکی کاس بکا بەو دروشمانەی کەتەنها بۆ جارێکیش لەئەرزی واقیعدا بەدی ناکراوە.. دیارە لێرەدا هەندێ لەو دروشمانە وەك خۆی ئەنووسینەوەو گەر پێویستیش بکا ،ئەوا بەچەند تێبینی و سەرنجێک ڕای خۆمانی لەبارەوە ئەدەین.
1
-بەدییهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی،یەکسانی ژن و پیاو،دەرفەتی وەك یەك، ئامانجمانە. کێ هەیە قێزی لەم دروشمە نەبێتەوە لەکاتێکدا هیچیان لەئەرزی واقیعدا بوونی نیە؟!! کام دادپەروەری کۆمەڵایەتی لەکاتێکدا یاسا بوونی نیەو حزب دەستێوەردان ئەکا لە دادگا و یاسا و سەرچاوەکانی بەدیهێنانی دادپەروەری. کام یەکسانی ژن و پیاو لەکاتێکدا بۆ یەك جاریش ژن ڕۆڵی سەرکردایەتی نەگرتۆتە دەست ، ئەوە باس لەوە هەر ناکەین کە لەماوەی ٣٧ ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٣٠ هەزار ژن و کچ لەژێر حوکمی ئێوەدا لەناوچوون. کام دەرفەت و کام یەکسانی لەئیش و کارەکاندا، لەکاتێکدا خزم و کەسە نزیکەکانی خۆتان هەموو جومگە سەرەکیەکانی ژیانە لەسەر خۆتان و ماڵ و مناڵەکانتان تاپۆکردوەو کەسی تر هەلی بۆ ناڕەخسێنرێ؟ لەڕاستیدا ئەو دروشمەی سەرەوە پێوستە ڕاست بکرێتەوەو بەم شێوەی لای خوارەوە دابڕژێردێتەوە.
بەدیهێنانی ژیانێکی شاهانەو فیرعەونانە، تاپۆکردنی ئەرزو ئاسمانی کوردستان و لەنێوان ئەندامانی خێزانەکەی تاڵەبانی و دەرفەتی ژیان بۆ خۆمان و مردن بۆ گەل. ئامانجمانە.
-2
-لاوان شادەماری داهێنان و نوێبونەوەن،وزەی لەبن نەهاتوی (ی.ن.ك)ن. جا بەو دروشمە بوایە ئەبوایە سکرتێری یەکێتی لەمێژ بوایە دەست بەرداری پۆستەکەی بوایەو گەنجێك شوێنی بگرتایەوە...ئێستاشی لەسەر بێ کە سکرتێرەکەی لەقاچ کەوتوەو ناتوانێ ژیان بەشێوەیەکی ئاساییی بگوزەرێنێ کەچی تازە بەتازە دێت و ئەڵێ ، تەنها بۆ جارێکی تر خۆم بۆ پۆستی سکرتێری ئەپاڵیوم ، کەنازانین ئەم خولە نوێیە چەند ساڵی تری بەناوچەوانەوەیە؟؟!! خۆی ڕاستی ئەو دروشمە پێوستە بەم شێوەیە بێ: لاوان تەنها گوو خۆرو گوێڕایەڵی ئەمرو داواکاریەکانمانن و پاسەوانی پەزەکانن.
3
-ئێمە یەکێتین، ئێمە ئایندەین. گەر ئایندەی ئەم میلەتە بەدەست یەکێتیەوە بێ، ئەوا هەرگیز پێوستیمان بەیەك دوژمن نیە . ڕەنگە دوودڵی نەبێ لەوەی کەئەوەندەی ئایندەی کورد بەدەست یەکیتی و پارتیەوە تووشی نەهامەتی و دواکەوتن، دۆڕاندن و پووکانەوە هاتبێ. هیچ کاتێ دوژمنانی گەلەکەمان نەیان توانیوە ئەوەندە زەفەر بەکورد و ئایندەی بردبێ. کێ هەیە نەزانێ کەیەکێتی دەوڵەوتی کورد بەخەون ئەزانێ؟؟ ڕاستی و دروستی ئەوەی سەرەوە بەم شێوەیەیە؛ ئێمە یەکێتین، ئێمە خۆسەپێنین،ئێمە چاڵ بۆیەکە یەکەی کۆمەڵگای کوردی هەڵئەکەنین و تا بۆمان بکرێ ئایندەتان بەرەو تاریکی و نەمان ئەبەین.
4
-یەکێتی..داهێنانە مەزنەکان،نەبەزین و کۆڵنەدان. داهێنانەکانی یەکێتی ئەوەندە مەزنن نازانین لەکوێوە دەستی بۆ ڕاکێشین؟؟!! دروست کردنەوەی ژێر خانی داتەپوی ئابووری، ئاوەدانکردنەوەی ٤٥٠٠ لادێی کاولبوو، ناساندنی جینوسایدی میلەتی کورد و قەرەوەبوون کردنیان،دادگایکردنی تاوانبارانی بەعس،گەڕان بەدوای ئەوانەی دەستیان سوورە بەخوێنی کورد و ڕاپێچکردنیان بۆ دادگاکان، دادڵدەنەدانی جاش و موستەشارو لەسێدەرادانیان، لێنەبووردن بۆ ئەوانەی چەکی ژەهراویان دژی کورد بەکارهێنا،هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی یەك زمانی کوردی ستاندەرت،نازانین ئەوەندە داهێنانەکان زۆرن مرۆڤ مێشك و هزری ناتوانێ پەی بە هەمویان ببات. نەبەزین و کۆڵنەدان لەچی؟ نەبەزی لەبەکارهێنانی هێز دژی بەمیلەتەکەی خۆت و ناساندنی پەکەکە و پژاك بەتیرۆریست. کۆڵنەدان لەوەی یەکێتی تەسلیم بەبنەماڵە خۆفرۆشەکەی مەلا مستەفا کردەوە.. خۆی لەڕاستیدا ئەوەی سەرەوە پێوستە وای لێبێ؛ داهێنانە مەزنەکان لەژێر خانەوە بۆ سەربان هەمووی بۆ من، لەسەربانەوە بۆ ٧ تەبەقەی ئاسمان بۆ گەل، نەبەزی و ئازایەتی دژی گەل و موو نەرمی و سەرشۆڕکردن بۆ دوژمنانی کورد و کۆڵنەدان بۆ لەناوبردنی گەلی کورد و بەزیندە چاڵکردنی خەون و ئاواتەکانی.
5
-یەکێتی نەسرەوتن تا سەرکەوتن. جا بەو پێیە بوایە ئەبوو لەدوای ساڵی ١٩٩١ وە یەك سانتیمەتر زەوی داگیرکراوی کوردستانە ڕزگار بکرایەو هەموو پارچەکانی تریش یەکیان بگرتایەوە. کامەتە نەسرەوتن و هەوڵدان. مەگەر نەسرەوتن تەنها بۆ ئەوەی ڕۆژ دوای ڕۆژ زەوی زیاتر و موڵکی زیاتی کورد لەدەست بچێت و هەروەك چۆن شاری موسڵمان لەدەست چوو، ئاوهاش کەرکوك و ئەوانی تریش لەناو بچن.کام سەرکەوتن؟/ تۆ بڵێی ئەو هەموو دۆڕاندنانە بەسەرکەوتن بزانن،، بۆ بڵێی دۆڕاندنی متمانەی گەل بەسەرکەوتن بزانن.. خۆی راستیەکەی وایە؛یەکێتی نەسرەوتن بۆ ئەوەی سەرمایەی زیاتر کەڵە بکەن و ژمارەی ملیاردێرەکان زیاترو زیاتر بن.
6
-یەکێتی وورە بەخشین و تۆکمەکردنی ئیرادەی بەرەنگاریە. ڕۆژ دوای ڕۆژ یەکێتی وەك سکرتێرەکەی پیرو پەکەوتە ئەبێ و لەقاچ و ئەژنۆ ئەکەون . ڕۆژ دوای ڕۆژ بێ کەس و دایك و باوك مردوو ئەبن و کەس و کاریان لێیان ئەڕەنجێ و کەسیان بەگەڵدا نامێنێ، کات دوای کات جگە لە سێبەرەکانی خۆیان کەسی تریان لەدوو نابێ. کەچی باسی وورە بەخشین ئەکەن. ئەوەی یەکێتی ئێستا نەیبێ، وورەیە، بەرابنەر پارتی، بەرانبەر رکەبەرەکانیان. یەکێتی تەنها قاوغەکەی ماوەتەوەو هیچ توانای جوڵەی تیا نەماوەو بێ بوونی پارە یەك کەس دانی خێریان پێنانێ. ڕاستی ئەوەی سەرەوە وایە؛ یەکێتی ووزەو وورەی تیا نەماوەو بەرگەی یەك هەڵامەت ناگرێ و ئیرادەی بەرەنگاری سك چوونی نەماوە.
7
-(ی.ن.ك) ئومێدی نەوەکان و سەرفرازی نەتەوەیەك. حاشا لەخۆتان و لەسەرکردە پیرو پەکەوتەو خەڵەفاو و هەرزەکانتان. ئومێد بەکێ؟ هەمووتان بوون بە مافیا و لەسەر خوێنی ئەم گەلە خێر لەخۆنەدیوە وەك دابەستە دامەزراون . بەفیشەك و میلیشیاکانتان وەڵامی دەنگی ناڕەزایی میلەت ئەدەنەوە. ئێوە هەمومانتان تووشی داڕامانی ئەخلاقی کردوە. کێ هەیە لە ئێمە دڵی بەڕابردووی خۆی خۆشبێ،، کێ هەیە پێشمەرگایەتی خۆی و خەباتی خۆی ڕووی بێ بۆ نەوەکانی داهاتوو باس بکا. کێ هەیە بوێرێ لای نەوەکانی ئێستا و داهاتوو باس لەکوردایەتی و نەتەوە پەرستی بکا.. ئێوە مێژوویەکی ڕەشتان بۆ نەوەکانی داهاتوو نووسیەوە. جگە لەجاشێتی چیتان فێری نەوەکانی داهاتوو کرد. بۆیە ئەو دروشمەش وەك هەموو ئەوانی تر پێوستە ڕاستیەکەی بنووسرێتەوەو جارێکی تر دابژڕێتەوە بەم شێوەی لای خوارەوە؛ (کۆڕەك)ئومێدی نەوەکان و مێژوویەکی گەش و ڕابردوویەکی پاك و سەرفرازی نەتەوەیەك بوو. لێ یەکێتی ڕێڕەوی ئەو خەباتەی گۆڕێ و خەون و ئاوات و ئومێدو ئایندەو داهاتووی میلەتی کوردی خستۆتە لێواری مەرگەوە. سەرکردەکانی ئەوڕۆی یەکێتی باجی ئەو هەڵە بەئەنقەستانە ئەبێ بدەنەوەو میلەتی کوردیش بۆ جارێکی تر نەفرەت لەو سەرکردانە بکا کە بونەتە مایەی دۆڕاندن و سەرنەکەوتن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست