کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی بڕيارێكی دژی بروسكه‌ نوری شاوه‌يس ده‌ركرد

Tuesday, 31/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سه‌ری ڕه‌ش
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك فه‌له‌كی پارتی يه‌وه‌، له‌سه‌ر داوايی فه‌ريق شيروان عه‌بدولڕه‌حمان ياريده‌ده‌ری فه‌رمانده‌يی فه‌له‌ك، مه‌سعود بارزانی برياری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌وجی پاسه‌وانی بروسك نوری شاوه‌يس دا، ته‌واویی پاسه‌وان و پێشمه‌رگه‌كانی دابه‌ش کرد بەسەر فه‌وج و شوێنە جیاوازەکانی تر‌ كرا، ئه‌مه‌ و ئاگاداری ئاواته‌ دريژی فه‌رمانده‌يی فه‌وجه‌كه‌ی بروسك كراوه‌ ئه‌ويش شوێنيك دياری بكات تا بگوازرێته‌وه‌!
سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ فه‌ريق شيروانه‌وه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد‌، كه‌ له‌ دواين كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌يی فه‌له‌ك به‌ نووسراوێك داوای له‌ مه‌سعود بارزانی كردووه‌، كه‌ هه‌ريه‌كه‌ له‌ سه‌يد عه‌بدوللای كه‌ردز و سه‌يد هه‌ژار ريسوا بكرێت و نه‌كرێنه‌ فه‌رمانده‌يی هيچ ليوا و سوپايه‌كی عێراقی و پارتی له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی، كه‌ هه‌ريه‌كه‌يان زياتر له‌ ٢٠ تاوانی دزيی و گه‌نده‌ڵی و مووچه‌ی بنديوار و خۆراكە ووشكه‌ی ليواكانيان به‌ ئاشكرا له‌ هه‌ولێر فرۆشتۆته‌وه‌.
جارێكی ديكه‌ فه‌ريق شيروان به‌ هه‌لی زانيوه‌ كه‌ داوا بكات ئه‌حمه‌د كۆيی کە پياوی نوری سنجارییە لە به‌رده‌ستی شيروان خۆیدا بكرێته‌ فه‌رمانده‌ی ليوايه‌كی نويی عێراقی له ‌سه‌ر ميلاكی پارتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە