کورد،لەبەردەم دادگای شاعیراندا - بەشی یەکەم
Thursday, 29/05/2014, 12:00
3194 بینراوە
ئەوەی هەستی گەل،خاک،کێشەی گەلێک بۆمەبەستی خۆی بەکاردێنێ ،هیچ نییە جگە لەخائینێک بەخاک و نیشتمان و نەتەوە،ئەوەش کاتێک ئاشکرادەبێت ،کە گروپێک لە پێناو بەرژەوەندی خۆیدا سەروەری خاکی گەلێک پێشێل دەکات و لە هێڵە سورەکان دەدات!ئە مە لەمێژووی گەلی کوردا ڕووی داوە وهەرچەندە ئەم لایەنانە دانیشێ پێدا نەنێن.زۆر جاار فەچیلەتی سیاسی لەمێژوودا شاراوەیە،بەڵام خیانەت هەرگیز ناشارێتەوە ،چوونکە لەدوای هەر خیانە تێک گێژاوێک،کێشەیەک، چەقبەستنێک دێتە ئاراوە کە بەرهەمی ئەم خیانەتەیە ،ئەمە حوکمی مێژووە و کەس لێی ڕزگار نابێت.زۆرن ئەو شاعیرانەی لەدەر بار شعریان بۆدە بێ بەنان و زۆریشن ئەوانەی شعر نانی بڕیوون ،بەڵام دیسان مێژوو عوکمی خۆی دەدات ،چونکە شاعیرە دەربارییەکان ناوبانگیان تائەوشوێنە بڕدەکات کە لەدەرباری پاشادان و مەرگی ئەوان لەگەڵ مەرگی سوڵتانە وشاعیرانی ڕاستەقینەش ناوبانگیان قەت نابڕێتەوە.لێرەدا بەکورتی ئاماژە بەهەندێ شعری شاعیرانی کورد دەدەین لەخانییەوە (باوکی ناسیۆنالیزمی کورد)تا پەشێو شاعیری بەرگری و هەڵوێست.دەتاونم بڵێم ئەم شاعیرانەی ئاماژەیان پێدەدەم ،هێندەی سیاسییەکی باش بوون هێندەشاعیر نەبوون،وە سیاسیەکانیش ئەوەندەی شاعیر بوون نیوئەوەندەش سیاسی نەبوون.ناکرێ شعر لەئەدەبیاتی گەلێکی ژێردەستە ،لەسیاسەت داببڕێت و،ناشکرێ سیاسەت وانانی گەلێکی ژێردەستە خەونی شاعیرانیان بخەنە دەرەوەی ستراتیژی نەتەوەیی.ئەم شاعیرە کورد پەروەرانە هەمیشە خەونی دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردییان هەبووە و شعریان وەک ئامرازێک بۆ وشیار کردنەوە وبێدارکدنەوە و ورە بەرزکردنەوەی ورەی گەل بەکار هێناوە.لە بەرامبەردا مێژوو لەو زڕە شاعیرانە خۆش نە بووە و نابێ کە تەنها خەویان بە قۆڵ وبازن ،خەت و خاڵ ،چاوی کاڵە وە بینیوە ولەکاتێکا ژنانی کورد لەلایەن داگیر کەروو کۆمەڵگاوە ستامیان لێکراوە وسوکایەتیانپێکردوون،ئەوشاعیرانە تەنهاو تەنها لەبیری دڵداری دابوون لەسێبەری دیکتاتۆریەتدا شیعریان بۆ جوانی ئافرەت نوسیوە و،کردوویانەتە ئامرازی شیعری خۆیان.دەبێ لەکاتێکا نیشتیمان داگیر دەکرێت ،چ جوانییەک هەبێت تا شیعری بۆبنووسی؟!جگە لە ئازادی. دەتوانم بڵێم:شۆڕشگێڕانی کورد شاعیران بوون کە بەهۆی شێعرەکانیانەوە هەوڵیان داوە داب و نەریتی بۆگەن و فکری چەق بەستووی کۆمەڵگا بگۆڕن،ئەوشاعیرانە لەڕێی شیعرەکانیانەوە هەوڵیان داوە ژێر خانی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا بگۆرن کە ئەمە شۆڕشی ڕاستەقینەیە نەک ڕاپەڕینی چەکداری. بەڵام ئەوەی کەوای کردووە ئەم شۆڕشەی شاعیران بەتەواوی بەئەنجام نەگات دوو هۆکاری بنەڕەتین:یەکەم- نەخوێندەواری و نەبوونی خوێندن و خوێندنگای وا کە بتوانرێ مە بەست و ئامانجەکانی ئەم شاعیرانە ببێتە هەوێنی ژیانی کۆمەڵایەتی وسیاسی لەکاتی خۆیدا-دووەم- دزینی ئەم هەستە کورد پەروەرییەڕاستەقینە لەلایەن گروپەکان و بەکار هێنانی بۆ بەرژەوەندی خۆیان و پاشان بەلا ڕێدابردنی.
خۆ ئەگەر ئەدەبیاتی شعری ئەوشاعیرانە ی لێدەرکەین دەتوانین بڵێین تائێستا کورد شٶڕشی نەکردووە و شۆڕشگێڕی نەبووە.ئەگەرنا بۆچی کۆمەڵگایەکی خێڵەکی گۆڕانی بەسەردانەهاتووە؟بۆچی تا ئێستا هەستی نەتەوەی چێ نەبووە؟بۆچی تائێستا خیانەت پترە لەکوردایەتی؟دەیان پرسیاری لەم جۆرە شایانی باسن.یان بۆچی نەتەوەی کورد نەبووە بەدەوڵەت؟!کام شۆڕشی ڕاستەقینەی دنیا هەیە جێگای خۆی نەگرتبێ لە شۆڕشی ئینگلیزی تا شٶڕشی ئەمریکی و پاشان شٶڕشی فەڕەنسی. گەلی کورد ئەوەندەی پێویستی بە هێزە سەد ئەوەندە پێویستی بەعەقڵی بەکارهێنانی ئەو هێزەیە بۆئەوەی لێی نەدزرێت.دەنا لەو ڕۆژگارەی کە دوفیلەکە دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی لەم ناوە تەراتێنیان دەکرد ،ئەگەر هێزی کورد نەدزرابایە و کۆکرابایەوە ئەوێڕۆژێ کورد دەیتوانی لە بن دەستی ئەوان ڕزگاریببێت ئەوەندە هێزی سەربازییان هە بووە ،بەڵام لە شەڕیی خێڵا ن و قڕکردنی یەکتردا خنکێندراوە.بەڵام ئەمە باسەکە نییە لەم وتارەدا قسە لەسەر شعری ئەم شاعیرانەدەکەین لە ڕووی سیاسیی وکۆمەڵایەتی ئابوری.چونکە ئەوان لەهەموولایەنەکانی ژیانی کوردەواری دواون و ،وەک یەکەیەکی پێکەوە بەستراو پیشاندراوە.باسی نەخۆشییە سیاسی و کۆمەڵایەتیە کانیان کردووە.کەتا ئەو نەخۆشیانە چارەسەر نەکرێن کورد نابێ بەدەوڵەت و هێزی بون بەدەوڵەت و لەسەر پێ وەستانی نا بێت.چوونکە تا ژێرخانی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا نەگۆڕی مەحاڵە دەوڵەتی کوردی چێ بێت خۆئەگەر دروستیش بێ ڕەنگە بەدەستی خۆمان بیڕوو خێنین!ئەوەتا سێ پارێزگامان هەیە کەتونەتە شەڕی یەکتر دە بێ ،چۆن لەسەر کوردستانی گەورە ڕێک بکەوین. سەرەتا باس لە ڕۆڵی شاعیران دەکەین لەسەر ئاستی سیاسی و پلانی ئەوان لەم بوارەدا بۆ بە هێزکردنی هێزی سیاسی و نەتەوەیی و, لەخانییەوە دەست پێدەکەین ئەحمەدی خانی لە مەم و زیندا دەڵێت:
گهر دێ ههبووا مه ئیتتیفاقەک
ڤیکرا بکرا مه ئینقیادهک
روم و عهرهب و عهجهم تهمامی
ههمیان ژ مهرا دکر غولامی
تهکمیل دکر مه دین و دهولهت
تهحێیل دکر مه عیلم و ێنعەت
لێرەدا ئەحمەدی خانی زۆر بەڕوونی یەکێ لە هۆکارە ناوەکییەکانی دواکەوتنی دەوڵەتی کوردی و بندەستی میللەتی دیاری کردووە،خانی دەڵێ ئەگەر ئێمە یەک گرتووباین و شەڕی یەکترمان نەکردبا ،دەوڵەتمان دروست دەکردوو فارس وتورک و عەرەب دەبوون بەغولامی ئێمە نەک بەپێچەوانەوە.کەواتە تا گەلی کورد گوتارێکی هاوبەشی یەکگرتووی نە بێت لەسەر ئاستی کوردستانی گەورە ،نا بێت بەدەوڵەت گەر تا قیامەتیش چەک لەشان بکات،هێزی یەکەم و گەورەترین هێز ،هێزی یەک گرتویییە .خانی پێی وایە ئەگەر ئێمە خاوەنی سەرکردەیەک باین سەرکردایەتی هەموانی کردبا دەمان توانی ببین بەدەوڵەت..بەڵام خانی مە بەستی ئەو نییە کە ئەم سەرۆکە تاهەتایە سەرۆک بێت ووەک ئەمڕۆ حزبە سیاسیەکان هەریەکەیەن دەیان هەوێ بڵێن ئێمە دەتوانین خەونی کورد بێنینە دی هەریەکەیان ناوی گەورە بۆخۆی دادەتاشێ وخۆی بەنوێنەریهەموو گەل دەزانێت ،کە ئەمە ش بۆ تە هۆی دورکەوتنەوەیان لەیەکتروو یەکتر تۆمەت باردەکەن .نەخێر خانی دەیهەوێت بڵێت دەوڵەتێکی یەکگرتوومان پێویستە کە گوزارشت لە بەرژەوەندییەکانی گەل بکات ،جا کێ سەرۆکە و دەبێت بەسەرۆکی ئەوە گەل بڕیار دەدات و لەسەر شێوازی ئەمڕۆی دەوڵەت و دەوڵەت داری-واتا لای خانی گوتارێکی یەکگرتوو دەبێتە هێزی دەوڵەت،نەک خانی ئەم هێزە لەکەسێک دا بەدی بکات!بەڵکو بە پێچەوانەوە .ئەم گوتارەیەک گرتووە تەنها لەسەر دەستی کاسانی دڵسۆزو زانا دێتەدی و پێویستی بەپڕۆژەیەکی گەورەی ستراتیژی هەیە،شەرت نییە هەر سیاسییەکان دانەری نەخشەی سیاسی دەوڵەتی کوردی بن ،بەڵکوو دە بێت لە زانکۆکانەوە پڕۆژە پێش کەش بکرێت ولێکۆڵینەوە و بەرنامەی ستراتیژی پێش کەش بکرێت.چونکە
لەباری مێژوویی،سیاسیی، جوگرافی دەبێت لێکۆڵینەوە ئەنجام بدرێ