گەرمیانیەكان پیرۆزبایى لە كاك نەوشێروان و كاندیدەكانى لیستى گۆڕان دەكەن
Sunday, 26/07/2009, 12:00
ئێمە وەكو خەڵكى گەرمیانو پاشماوەى ئەنفال و كەسو كارى شەهیدان لە ناوچەى گەرمیان پیرۆزبایەكى گەرم لە بەڕێز كاك نەوشێروان مستەفا و تەواوى كاندیدەكانى لیستى گۆڕان و هەوادارانى لیستى گۆران دەكەین بە بۆنەى ئەو سەركەوتنە مێژوویەیى لیستى گۆران لە هەڵبژاردنى 25/7/2009 بە دەستى هێنا.
ئێمە وەكو خەڵكى ناوچەى گەرمیان دووپاتى دەكەینەوە و پیرزبایەكى گەرم لە كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان دەكەین و چاوڕوانى ئەوەین لە كاندیدەكانى لیستى گۆڕان لە داهاتوودا گەرمیانیەكان لە بیر نەكەن ، چونكە گەرمیانیەكان ڕۆژانێك هەبوو ببوون بە سوتەمەنى بە دەستى دوو حزبە مافیاكەى كوردستان، ئێستا بە پەنجەى خۆیان دەنگى سەركەوتنیان بۆ لیستەكەى كاك نەوشێروان دا. لەگەڵ ئەوەشدا داوا لە بەڕێز كاك نەوشێروان دەكەین كە كاندیدەكانى لە پەرلەمانى داهاتوودا كارى باش بكەن و وەكو ئۆپەزسیۆنێكى بە هێز لە پەرلەماندا بن.
هەروەها داواش لە هەر یەك لە مام ڕۆستەم و كاك فەرهاد سەنگاوى دەكەین خۆیان ماندوو تر بكەن بۆ ئەوەى لە هەڵبژاردنەكانى داهاتووتردا دەنگى زۆرتر بە دەست بێنن. داواشیان لێدەكەین ئێمە گوێ بەو قسان نادەین كە لەم چەند ڕۆژەدا حزبى دەسەڵات هەڵویان واسیبوو دەیان وت مام ڕۆستەم و كاك فەرهاد بووەتە شەڕیان و دێنەوە بۆ ناو یەكێتى، بۆیە داوایان لێدەكەین ئەمڕۆ خەڵكى دڵى بە ئەوان زۆر خۆشە و چوونەتە مێژووە. بۆیە داوا لە تەواوى كادیرە دلسۆزەكانى لیستى گۆران و تەواوى گردەكە دەكەین كە گوێ بە هیچ قسەیەكى پڕو پوچ نەدەن انشاالله لە داهاتوودا كاك نەوشێروان سەركەوتنى زیاتر بە دەست دێنێت.
پشت بە خوا چاوەڕوانى داهاتوو ترین.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست