کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی ئامادەیە بۆشەرَ لەپێناوی مانەوە لەدەسەڵات

Wednesday, 07/12/2011, 12:00






جارێكیتر مەسعود بارزانی هەرَەشەی شەرَكردن وبەردەوامبوون لەكوشتن وماڵوێرانی وگەرَانەوەی ترس و دڵەرَاوكێ ونائارامیدەكات.
لەدوای ئەوەی پلانەكەی زاخۆ لەهەمو لایەكەوە ئیدانەكرا وهەمو شت ئاشكرابوو پارتی رَوورَەش وشەرمەزار بوو,هاورَێ ئیستراتیجیەكەش,یەكێتی نیشتمانی كردارە تیرۆرستیەكەی ئیدانە ورَسواكرد, لەدوای ئەوەی مەلا ئیسماعیل سندی مەلاكەی زاخۆ یەكگرتووی ئیسلامی لەو كارە بێگوناە ناودەبات, پارتی هاربووە سەریلێتیًكچووە وەكو ماسی ژەهرخواردە نازانێت چیبڵێت وچیبكات. پاتی دەستی كردووە لەرَێگای چڵكاوخۆر وهەندێ ساكارەوە بەنامە وتەلەفۆن بە هەرَەشەكردن لەنووسەران وچالاكوانان.
تاریكی ودووكەڵی ئاسمانی زاخۆ, تەم ومژیەكەی دهۆك خەریكە دەرَەوێتەوە وهەندێ شتمان زیاتر بۆ دیاردەكەوێت.
بەرزانی دەڵێت شەرَدەكەم,بەرگری لە گاور ویەزیدیەكان دەكەم.ئەرێ كێ شتێكی خراپی دژ بەوان گوتووە وكردووە؟ شانۆگەرییە لاوازەكەی زاخۆ كەپارتی خۆی نووسەر وئەكتەر ودەرهێنەر بوو,لەوانەیە ترسێكی لای هەندێك پەیدا كردبێت,ئەگەرچی جێگای مەساجەكان وەكو دیاركەوت هی نێچیرڤان بەرزانییە وچەند بەرپرسێكی پارتی لەناوچەكە. كەواتە باس لەكەمایەتییە ئاینیەكان(قەمیسی عوسمان)ە.
بەرزانی دەڵێت زۆر كەس دژی پارتی وهەرێم كاردەكەن ومژدەی پووچەڵكردنی پیلانەكانیان دەدات. بەتەئكید بەرزانی لێرە باسی فەرتەنەكەی زاخۆ ناكات,كەواتە شتێكی گەورەتر هەیە بەرزانی وپارتی لێیدەترسن وشڵەژاون ولەپێناویا شەرَدەكەن.
كۆكردنەوەی پەنجا دەنگ لەپەرلەمان بۆ تەحقیق لەداهاتی ئیبراهیم خەلیل, هەندێ لەوپەرلەمانتارانەش یەكێتی نیشتمانی بوون نیگەرانی وترسی گەورەی لای پارتی دروستكرد. ئەمەیە خەتەرەكە كەپارتی دەڵێت دژی هەرێم وپارتی لەئارادایە. كەواتە پارتی لەسەر ئەم مەسەلەیە ئامادەیە جارێكیتر شەرَبكاتەوە وكورد وكوردستان بەرەو تاریكی ورَۆژێكی ترسناك دەبات. پارتی هەرَەشەی لەسەر خۆی بەهەرێمەوە وچارەنووسی هەرێمیش بە خۆیەوە دەبەستێتەوە. كەواتە خەتەر لەسەر پارتی ترسە لەسەر هەرێم, نەبوونی پارتی نەبوونی هەرێمە. ماڵی بەرزانی هێشتا لەو باوەرَەدان چونكە ئەوان شۆرشیان كردووە دەبێت هەروهەر ئەو خاوەن دەسەڵات بن.
ئەم هەویرە زۆر ئاو دەكێشێت. ئاگرەكەی زاخۆش لەوانەیە یەكێتی نیشتمانیش بگرێتەوە وبۆ هەولێریش تەشەنەبكات وهەمو دوژمنانی پارتی گۆرَان, یەكێتی ویەكگرتوو لەوانەیە كۆمەڵیش لەوێ دەرپەرَێنن وپەرلەمانیش تێكدەدات.پارتی وەك خۆی دەڵێت پاككردنەوەی بادینان دوایی هەولێریش لە خراپەكان مەبەستیش هەمو كەسێكی غەیرە پارتی دەگرێتەوە.ئەوەی پارتی پێیهەڵساوە دووبارەكردنەوەی شۆرشی قوتابیانە لەچین بۆ پاككردنی وڵات ولەناو بردنی هەمو ئۆپۆزسیۆن ونارَازیەكان. پارتی پارتێكی تاكرَەوە ودەیەوێت بەتەنها حوكم بكات. پارتی لەدوای بیست ساڵ دەیەوێت بمانگەرَێنێتەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم. پارتی دەزانێت ئەگەر هەڵبژاردن بكرێت دۆرَاوە,ئەگەر تەحقیق لەداهاتی ئیبراهیم خەلیل بكرێت رَسوا وشەرمەزاردەبێت,ئەگەر بێدەنگ بێت دەسەڵاتی لەدەست دەردەچێت كەواتە باشترین چارەسەر تێكدانی یاری و یاریگاكەیە. پلانەكەی پارتی جیاكردنەوەی سلێمانییە, وەكو هەندێ كەس داوای بەهەرێمبوونی سلێمانییان دەكرد خۆیشی بەتەنها بەبێ شەریك وئۆپۆزسیۆن وترس حوكمی هەولێر وبادینان دەكات.ئەحكامی عورفی ئیعلان دەكاتو رَەشبگیری دەكات وبەزەبری ئاگر وئاسن حوكمی خۆی دەسەپێنێت. ئاگرەسوورە لەخۆم دوورە دەكات. ئەگەر پێویستیشی كرد دەتوانێت یارمەتی لە حكومەت وسوپای تورك وەرگرێت. بەمەش وەك تورك دەیەوێت خەوی دەوڵەتی كوردی لەناودەچێت.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە