سەركەوتن هەر بۆگەلە
Monday, 18/04/2011, 12:00
حكومەتی دكتاتۆر هیز و جبە خانە و تۆپ و تەیارە و تەنانەت سوپا و پارە و پول و داهاتی ولات لەژیر دەستیدا بۆبەرژەوەندی خۆی و مانەوەی دەستەلاتی هەمیشە لەگەڕدایە و بی گویدانە هیچ بنەما و یاسا و كلتوریك لەو پیناوەدا تیدەكۆشیت تەنانەت قەتل و عام و ریشە كیشكردن و سوتاندنی تەر و ووشك پیكەوەش دەگریتەبەر, وەك دوینیی رژیمەكەی سەدام و ئەمرۆی رژیمە دكتاتۆرەكەی قەزافی, قەزافی لەسەرەتاوە هەموو هیزی خۆی تەیار كرد لەولات و رایدەگەیاند كە خۆپیشاندان و راپەرین لەولاتەكەیدا بونی نیە هەرچەندە ئەم راگەیاندنانە تا چەند رۆژیك كاری خۆی كرد بەلام تاسەر ئەم راگەیاندنانەی نەچووە سەر بەلكو لافاوی راپەرین دەستی پیكرد و هیزەكانی قەزافی و دەزگا ئەمنی و ئیستخباراتیەكانی یەك لەدوای لەبەر یەك هەلوەشانەوە و راپەرین سەرجەم ولاتی لیبیای گرتەوە و بەزەبرو توند و تیژی و تۆقاندن نەیتوانی سەركوتی خۆپیشاندان و راپەرین بكات . لەولاتی خۆمانیش ئەو بەشەی بەناوی هەریمی كوردستان كەلەژیر دەستەلاتی پارتی و یەكیتیدایە زۆریان هەولدا و توند و تیژی و تۆقاندن و بیسەر و شوینكردن و پارە هەلرشتن و ریگای جۆراوجۆریان گرتەبەر تا راپەرین كۆنترۆل بكەن و پەرەنەسینیت بەلام بەپیچەوانەوە زیاتر پەرەی سەندو سەرجەم شاركانی هەریمی گرتەوە گەورەترین توندو تیژی و تۆقاندن و هەرەشە لەسەر شاری هەولیر و خەلكەكەی پیادەكرا بەلام خۆشبەختانە دوای دومانگ لەخەباتی بیوچان ئەمرۆ ئەو تەوقەی گەردنی خەلكی هەولیری قەلاو منارە شكینراو بەدەستەلاتی هەردوو بنەمالەی بارزانی و تالەبانی راگەیەنرا كەسەركەوتن هەر بۆ هیزی گەلە و گەل هەر دەبیت سەركەویت چونكە میژوو شایەدە هەموو دكتاتۆرەكان نەیانتوانیوە كۆنترۆلی ئیرادەی گەلان بكەن بەدریژایی میژووی خەباتی گەلان سەركەوتن هەر بۆ بەرەی گەل و جەماوەر بووە پرۆز بیت سەركەوتنی ئیرادەی گەلی كوردستان و دانیشتوانی هەولیری هۆلاكۆ بەزین و بنەمالە بەزین..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست