کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ جاری سێیه‌م، ئه‌دهه‌م كه‌ريم ده‌رۆێش به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی هه‌ريم لە (هه‌ولێر) گه‌نده‌ڵیی و دزیی له‌ سامانی ميلله‌ت ده‌كات

Wednesday, 02/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هه‌ولير

خۆی دەکرێ بە سەر زۆر شتا بۆ ئەوەی بۆگەن نەکات، ئەی ئەگەر خوێکە بۆگەنی کرد چی پیادەکەن؟ دزیش خۆی ئەدا ت بەسەر بانکدا دەگیرێت و سزا دەدرێت، ئەی ئەگەر بەڕێوەبەری بانکەکە خۆی دزی بکات، دەبێت چی لێدەکەن؟

كاتژمێر 10ی پێش نيوه‌رۆی ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ بانكی ناوه‌ندی هه‌رێمه‌وه‌، كه‌ زۆرجار هاوكارمانه‌ له‌ گه‌ياندنی زانياريیه‌كان و ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵیيه‌كانی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم، ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌ياندين، كه‌ ئه‌مرۆ 5 مليار ديناری عێراقی له‌و بانكه‌وه‌ گه‌يه‌ندرايه‌ نووسينگه‌ی هه‌ريم له‌ بازاری دۆلار فرۆشانی ناو بازاری گه‌وره‌ی شێخه‌للا، كه‌ نووسينگه‌كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی براكه‌ی ئه‌دهه‌مه‌ و كاروباری حه‌واڵه‌كردن به‌ڕيگه‌ی ناياسايی ئه‌نجامده‌دات..ئه‌وه‌ی جێگای باسكردنه‌ ئه‌ده‌هه‌م ده‌رويش به‌ پاره‌ی بانكی ناوه‌ندی هه‌ريمه‌وه‌ كاسپی و کاری ناياسايی ده‌كات و رێژه‌ی پاره‌ی ناردنه‌كان بۆ گيرڤانی خۆي و براكاني زۆرە، کە ئه‌مه‌ سيه‌مين جاره‌ له‌ماوه‌ی 2 مانگدا ئه‌و خيانه‌ت و گه‌نده‌ليه‌ له‌ بودجه‌يی هه‌ريمی كوردستان ئه‌نجامده‌دات.
به‌ پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌دهه‌م بانكی له‌ بانكی مناره‌دا سه‌همی هه‌يه‌ و زۆربه‌ی كاروباری بانكی ژميرياریيه‌كان له‌وێوه‌ جێبه‌جێده‌كات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ئيستا زۆربه‌ی كات پاره‌ی نه‌وت و غازی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتيه‌كان له‌ رێگه‌ی سيروان ئه‌بوبه‌كره‌وه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌وت و غازه‌ له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتيه‌كان، به‌ ريگه‌ی ته‌نسيقكردنی دزيی و گه‌نده‌ڵی داهاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ بۆ ئه‌وروپا له‌ ريگه‌ی بانكی ناوه‌نده‌وه‌ ده‌نيريت، كه‌ به‌ پێی ياسايی بانكی ناوه‌ندی عێراقی ڤيدرال ئه‌مه‌ ناياسايه‌ و ناگونجێت، ده‌بێت له‌ ڕێگه‌ی بانكه‌ ئه‌هليه‌كانه‌وه‌ ئه‌و پرۆسانه‌ ئه‌نجام بدرێت.به‌ڵام به‌ پێی سه‌رچاوه‌كان پاراستن و دوو کەس له‌ نزيكه‌كانی نێچيربارزانی ئاگادارن له‌و دزيی و خيانه‌ته‌ كه‌ له‌ بودجه‌يی كوردستان ئه‌دهه‌م كه‌ريم ده‌رويش ئه‌نجامی ده‌دات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە