گۆڕانکاری نوێ
Monday, 01/09/2014, 12:00
1783 بینراوە
سوریا
دوای ئەو سەرکەوتنانەی ئەم دوایەیی داعش لە سوریا مەترسی زۆری خستۆتە سەر ڕژێمی ئەسەد.
ڕژێمی ئەسەد دوو ڕێگای لە بەردەم دا هەیە :-
ڕووخانی ڕژێمەکەی و لەوانەشە دابەش کردنی سوریای بە دواوەوە بێت.
یاخود نزیك بوونەوەی سوریا لە فەرەنسا و ئەمریکا و ووڵاتە ڕۆژئاوایەکانی تر . هەڵبەتە پێش هەموو شتێك دەبێت بەرژەوەندیەکانی ئیسرائیل لەبەر چاو بگیرێت.
ئێستا سێ خاڵ بەلای ئیسرائیل گرینگە ڕژێمی سوریا جێ بە جێی بکات:-
نەمانی چەکی کیمیاوی بە گوێرەی ئەمریکا ئێستا سوریا چەکی کیمیاوی نەماوە .
بەرزایەکانی جۆلان بدرێتە ئیسرائیل و دروست بوونی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان هەردوو ووڵات دا.
لە مەودوا سوریا یارمەتی حیزب و اللە نەدات دژ بە ئیسرائیل.
بە هێشتنەوەی ڕژێمی ئەسەد هەریەکە لە تورکیا و میرنشینی سعودی لە ناوچەکەدا باڵادەست نابن ئەمەش لە
بەرژەوەندی ڕۆژئاوا و ئیسرائیلە، هەروەها هێشتنەوەی پارسەنگ لە نێوان دونیای شیعە و سونە.
کوردستان و عێراق
دوای ئەو سەرکەوتنانەی ئەم دوایەیی داعش لە کوردستان و عێراق،
لووتی سەرکردە شیعەکانی عێراق و تا ڕادەیەکیش سەرکردە کوردەکانی باشوور شکا.
بە ڕیگایی داعشەوە ئەمریکا دەیەوێت ئەم سەرکردانە فێری سیاسەت بکات.
کاتێك ئەمریکا ڕژێمی سەدامی ڕووخاند خوازیاری ئەوە بوو عێراقێکی دیموکرات و فیدراڵ بێتە کایەوە،
ئەمریکا خوازیاری ئەوەبوو کۆمپانیەکانی چ لە نەوت و گاز دەرهێنان و چەك فرۆشتن پشکی شێریان بەرکەوێت، ئەمریکا خوازیاری ئەوە بوو عێراقێ بێتە کایەوە دوژمنایەتی ئیسرائیل نەکات. کەچی ئەو عێراقە نەهاتە دی. سەرکردە شیعەکان هەموو پرس و ڕایان بە مەرجەعیەتی سیستانی و ئێرانەوەیە، شیعە عەرەبەکانی عێراق بە دریژایی مێژوو سەرکووت کراون کەچی لەم سەدەیەدا بە رەحمەتی ئەمریکا حوکم کەوتە دەستیان ئیتر ئەمەیان بۆ هەرس ناکرێت و نازانن چۆن هەڵسوکەوت بکەن.
لە خوارووی عێراق نەوتێکی زۆر بە قاچاغ ڕەوانەی ئێران دەکرێت لە لایەن شیعەکانەوە لە کوردستانیش
بە قاچاغ ڕەوانەی تورکیا دەکرێت. سەرکردە شیعەکان و کوردەکان دەبێت باش ئەوە بزانن قاچاغی کردن بە نەوت و گاز کارێکی بڤەیە ئەم سەرکردە بازرگانانە دەبێ ئەوە بزانن بازرگانی کردن بە نەوت جیاوازە لە بازرگانی کردن بە تەماتە و شووتی.
ئەمریکا لە دەرگایەك لە عێراقەوە دەرچوو کەچی لە دەرگایەکی تر زۆر بە هێمنی و لەسەر خۆ پێ دەنێتەوە ناو عێراق.
ئێستا سەرکردە شیعەکانی عێراق بە مەرجەعیەتی سیستانی شەوە خوازیاری ئەوەن ئەمریکا بگەڕێتەوە ناو عێراق. دوای دامەزراندنی ئەو حکومەتە نوێ یەی عێراق، هەر لەو مانگەیەدا لەوانەیە بەڕەسمی حکومەتی عێراق داوا لە ئەمریکا بکات هێزەکانیان ڕەوانەی عێراق بکەنەوە.هەڵبەتە ئەمجارە ئەمریکا مەرجی زۆری دەبێت.
بە گوێرەی سیاسەتی نێو دەوڵەتی، حکومەتی عێراق دەتوانێت داوای قەرەوەببو لە ئەمریکا بکات، چونکە ساڵی ٢٠٠٣ ئەمریکا بە نایاسایی عێراقی داگیر کردووە، لەوانەیە یەکێ لەم خاڵانە ئەوە بێت عێراق هەتا هەتایە بە هیچ شێوەیەك داوای قەرەوەبوو لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نەکاتەوە.
ئەگەر هاتوو هەموو داواکاریەکانی ئەمریکا بێتە دی مەرگی داعیش نزیك دەبێتەوە، بەڵام هەرچیەك بکرێت کەلێنێکی گەورە کەوتۆتە نێوان سوونەی عەرەب و شیعەی عەرەب، تا ڕادەیەكیش نێوان کورد و سوونەی عەرەب.
من وا شرۆڤە دەکەم تورکیا و عەرەبە سوونیەکان فێڵیان لە بارزانی کرد، وا پێدەچێت بە ڵێنیان بە بارزانی دابێت دەتوانێت دەوڵەتی کوردی ڕابگەێنێت چ جۆرە ووڵاتێك ئەمە هەر بارزانی خۆی دەزانێت، کەچی ئەوەندەی نەمابوو ئەوەی هەشمان بوو لە دەستمان بچێت.
ئەوەی لە شەنگاڵ ڕووی دا نە لە مێژووی کورد نە لە مێژووی هیچ نە تەوەیەک شتی وا ڕووی نەداوە سوپایەکی پڕچەك بەبێ تەقە کردن یاخود کەمێ بەرگری ڕابکەن و خەڵکی سڤیلیش بخەنە بەر دەست دۆژمنەکانیان، کاتێ موسوڵ و هەندێ لە شارەکانی تر کەوتنە دەست داعش عەرەبە شیعەکان ئەفسەرە عەرەبە سونەکانیان بە وە تاوانبار کرد لە ژێرەوە پەیوەندیان بەداعشەوە هەبووە و خیانەتیان کردووە، ئەی باشە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەنگاڵ ئەفسەری عەرەبیان لەناو دابوو! ئەو هەموو خەڵکەیان دا دەست دڕندەکانی داعش.
ڕفاندنی منداڵ و کچ و ژن و کوشتنی پیاوەکان بە دەستی عەشایرە عەرەبەکانی دەووروو بەری شەنگاڵ بووە.
ئەگەر گیان لە سەر دەستەکانی کوردانی باکور و ڕۆژئاوا و ئەمریکا و فەرەنسا و هەندێ لە ووڵاتە ئەوروپیەکانی تر نەبوونایە ئێستا تورکیا بە ڕێگای داعش گورزێکی گەورەی لە کوردستانی با شوور و ڕۆژئاوا دابوو.
دەوڵەتی کوردی ڕۆژێ لە ڕۆژان هەر دروست دەبێت زوو یا درەنگ بەڵام نەوەك ئەو دەوڵەتەی کە بڕیار وابوو بە رەحمەتی تورکە شۆڤینیەکان دروست ببێت ئەو دەوڵەتەی کە بارزانی یەک دوو ساڵە باسی لێوە دەکات.
یەکەمجارە سەرۆکی ئیسرائیلی بە ئاشکرا داوا لە ئەمریکا بکات یارمەتی کورد بدات بۆ ئەوەی دەوڵەتی خۆیان هەبێت، سەرۆکی ئیسرائیل بەبێ ڕەزامەندی لۆبی جوولەکەکان لە ئەمریکا قسەی واناکات،
ئەمە بۆ کورد جێگای دڵ خۆشیە لۆبی جوولەکەکان لە ئەمریکا حەز بە دروست بوونی کوردستانی سەر بەخۆ بکەن، بەڵام چ جۆرە کوردستانێك ئەمە جێی پرسیارە. بە بۆچوونی من ئەگەر عێراق هەر بەو باروو دۆخەیەدا بڕوات لەوانەیە عێراق بە یەکجاری دابە ش بکرێت و دەرگای دەرەوەمان ووڵاتی شیعەی عێراق بێت.
ئەوەی ئاماژە پێکردنە لۆبی جوولەکەکان لەم سێ ووڵاتەدا ئەمریکا، کەنەدا و ئوسترالیا دەورێکی کاریگەریان هەیە لەسەر سیاسەتی ئەم ووڵاتانەدا. چەندەها ساڵە لۆبی بەهێزی ئەرمەنیەکان لە ئەمریکا داوا لە ئەمریکا دەکەن جینۆسایدی ئەرمەنیەکان بە ڕەسمی بناسێت کەچی لۆبی جوولەکەکان ڕێگرن و نایانەوێت ئەمریکا جینۆسایدی ئەرمەنیەکان بە ڕەسمی بناسێت لەبەر تورکیای هاودۆستیان، هەڵبەتە ئەمە پەیوەستە بە پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و تورکیا، ئەگەر هاتوو لە ڕاستی ڕۆژێ لە ڕۆژان پەیوەندی نێوان تورکیا و ئیسرائیل تێك بچێت ئەو کات سیاسەتی لۆبی جوولەکە بەرامبەر جێنۆسایدی ئەرمەنیەکان دەگۆڕێت. بەڵام سیاسەتمەدارانی تورك زیرەکن هیچ کاتێك کارێکی واناکەن زیان لە بەرژەوەندی ئیسرائیل بدرێت .
دووبارەی دەکەمەوە جێگای دڵ خۆشیە بۆ گەڵی کورد ووڵاتێکی دەست ڕۆیشتووی وەك ئیسرائیل داوای سەربەخۆی کوردستان بکات.