کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارز بارزانی به ‌150 ده‌فته‌ر دۆلار دوو پرۆژه‌ی مساته‌حه ‌ده‌روێنیت

Monday, 11/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 هه‌ولێر
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگای وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكرا كردوین، ‌بارز بارزانی برای نێچیره‌ڤان بارزانی دوو پرۆژه‌ی ڕاگیراوی به‌ناوی چاكسازیه‌كانی مه‌سعود بارزانییه‌وه‌، به ‌150 ده‌فته‌ر دۆلار له ‌لیستی ڕاگیراوه‌كان ده‌ركردووه ‌و بۆ خاوه‌نه‌كانی گێراوه‌ته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌نووسینگه‌ی بارز بارزانی له ‌سه‌رکه‌وت كۆچه‌ره‌وه ‌ئه‌وه‌ی باسكردووه، ‌كه ‌بارز بارزانی له‌ماوه‌ی به‌ناو پرۆژه‌كانی مه‌سعود بارزانییه‌وه ‌بۆ چاكسازی زیاتر له‌800 ده‌فته‌ر دۆلاری ده‌ست كه‌تووه ‌كه ‌زیاتر له‌12 پرۆژه‌ی له ‌لیستی ڕه‌ش ده‌كردووه ‌و بۆ خاوه‌نكانی گیراوه‌ته‌وه‌.
شایه‌نی باسه ‌هه‌ریه‌كه ‌له‌عه‌باس بارزانی و دلۆڤان بارزانی و ره‌وان بارزانی براكانی نێچیره‌ڤان بارزانی به‌پێی وته‌كانی ئازاد سه‌رسپی ‎(ئازاد دۆڵه‌مه‌ری) شه‌ریكی عه‌باس بارزانی زیاتر له‌130 پرۆژه‌ی راگیراویان له ‌لیستی ره‌ش به‌سه‌دان ده‌فته‌ر دۆلار وه‌رگرتۆته‌وه ‌و به‌خاوه‌نه‌كانیان داوه‌ته‌وه‌.
بارز بارزانی یه‌كێكه ‌له‌و كه‌سانه‌ی به‌نهێنی سه‌رپه‌رشتی تۆرێكی ماڤیای پیاوكوژ ده‌كات بۆ نێچیره‌ڤان بارزانی و سه‌رپه‌رشتیاری راسته‌و خۆی كه‌نالی ئاسمانی كوردستانه ‌كه ‌كاروان ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه‌تی".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە