" کەم خوێنی چییە؟ نیشانەکانی چین؟ "
Monday, 08/09/2014, 12:00
5630 بینراوە
کەم خوێنی نەخۆشیەکە کە مرۆڤ / گلووبولی سووری / خوێنی سالم بە رادەی پێویست بۆ گەیاندنی ،، هەوا یا ئۆکسیژن،، نەگاتە تان وپۆی لەش، سەرتا ی گیرۆدە بون بە کەم خوێنی لەوانەیە ببێتە هۆی هەست پێکردن بە مانوویی. کەم خوێنی لقوپۆوشکڵی جۆراوجۆری هەیە کە هەر کامیان هۆی تایبەت بە خۆی هەیە. لەدەست دانی خوێن یەکێک لە هۆ سەرەکیەکانە کە مرۆڤ تووشی کەم خوێنی بووە.
کەم خوێنی دەتوانێ داییمی بێ یا کاتی. زیاد بونی وی جار جارە هێدیە وجارجارەش هێدی نییە. هەرکات هەستو بە کەم خوێنی کرد یا دووچاری بون بچنە لای دوکتور چونکە کەم خوێنی لەوانەیە نیشانەی نەخوشیەکی جیددی ودژوار بێ. دەرمانی کەم خوێنی بە ڕەچاو کردنی خواردنی دەرمانە وچاوەدێری پزیشک. هەروەها راگرتنی پارێزێکی دروست لە شێوەی خواردن وخواردنەوە، کاریگەریەکی باشی دەبێ بۆ چارەسەری لەو نەخوشییە.
نیشانەکانی کەم خوێنی:
ماندوویی وبێ تاقەتی ،،،بێحاڵی،،، بێقەراری وناڕەحەتی،،، تەنگی هەناسە وگرفتی هەناسە کێشان،،،خۆ کۆنتڕۆڵ کردنی لاواز،،، لێدانی زێدەی دڵ یا تەپشی دڵ،،، هەستیار بون بە هەوای سارد،،،پەڕینی رەنگی پێست یا رەنگ پەڕیوی،،، هێشی ڕکەی سنگ ،،، .
لە رووپەڕی: گۆڤاری سڵامەتی راستەقینە .
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی .
١/٩/٢٠١٤