ئه‌مشه‌و له سلێمانی نه‌قیبێكی پۆلیس ته‌قه له رۆژنانه‌نوسێك ده‌كات
Saturday, 24/07/2010, 12:00
ئه‌مشه‌و له سلێمانی نه‌قیبێكی پۆلیس ته‌قه له رۆژنانه‌نوسێك ده‌كات و به‌و هۆیه‌وه گه‌نجێك بریندار ده‌بێت و ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه به کوردستان پۆستی راگه‌یاند كه بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌سه‌رچنار بوه‌و له‌وێ كێشه‌یه‌ك رویداوه ویستیه‌تی روماڵی كێشه‌كه بكات، به‌ڵام له لایه‌ن که‌سێکه‌وه که خۆی به نه‌قیبی پۆلیس ناساند به کلکه ده‌مانچه لێم دراو پاشان ده‌ستی کرد به ته‌قه‌کردن و گه‌نجێک بریندار بوو به په‌له گوێزرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن،
سالار جاف كه وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك كار بۆ گۆڤاری شه‌قام ده‌كات ئه‌مشه‌و 23_24/7/2010 بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌چێته سه‌رچنار و له‌وێ له‌لایه‌ن نه‌قیبێكی پۆلیسه‌وه ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و به‌هۆی ئه‌و ته‌قكردنه‌وه گه‌نجێك بریندار ده‌بێت، له‌و باره‌یه‌وه سالار به کوردستان پۆستی وت"ئه‌مشه و له کاتی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به‌خزمه‌تگوزاری حکومه ت له شوێنه گه‌شتیارییه‌کاندا له‌سه‌ر چنار بووم، له‌و کاته‌دا له‌گه‌نجێك درابوو که‌لێدوانم له‌گه‌نجه‌كه وه‌رده‌گرت، له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه كه جلی مه‌ده‌نی له‌به‌ربوو دواتر له‌ڕێی شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه كه ده‌یانناسی زانیم نه‌قیبی پۆلیسه به به‌رچاوی چه‌ند شایه تحاڵێک به‌خه‌ستی لێمدرا، و ته‌قه‌ملێکرا، خۆشبه‌ختانه ئه‌مجاره‌ش ڕزگارم بوو، له کاتێکدا پانتۆڵه‌که‌م پارچه‌ی قیره‌که‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه ئه‌وه‌ش نیشانه ی ئه وه‌یه فیشه‌که‌کان زۆر نزیک بوون لێمه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه گه‌نجێکی که، که نزیکبوو لێمه‌وه به خه ستی بریندار بوو به‌په‌له گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن".
سالار ئه‌وه‌شی وت كه" نه‌قیبه‌كه‌ی پۆلیس هاته لام و وتی تۆ چ په‌یوه‌ندیت به‌كێشه‌كه‌وه هه‌یه من پێم وت كه رۆژنامه‌نوسم هه‌ر ئه‌وه‌م وت كه‌وته لێدانم و ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌رهێنا و من هه‌ندێ خۆم لێ دور خسته‌وه كه زانیم ته‌قه ده‌كات به ڵام به داخه‌وه فیشه‌كه‌كانی ده‌مانچه‌كه‌ی به‌ر گه‌نجێكی تر كه‌وت".
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه سوپاسی رۆژنامه‌نوسان و سه‌نته‌ری میترۆ‌و هاوڕێكانی كرد و وتی" لێره‌وه زۆر سوپاسی کاک ڕه‌حمان غه‌ریب ده‌که‌م که‌له خۆبردوانه گه‌شته که‌رتی پۆلیسی سه‌رچنار، و سوپاسی کاک فه‌رهاد مه‌لا حه‌سه‌ن سه‌رنوسه‌ری شه‌قام ده‌که‌م که‌گه‌شته ئه‌وێ، و سوپاسی کاک کاروان حه‌مه تاته ده‌که‌م که به‌زوترین کات مه‌فره‌زه‌کانی پۆلیسی ئاگادر کرده‌وه و سوپاسی کاک مه‌به ست شینکی ده‌که‌م که‌شاهیدی بۆ دام، سوپاسی کاک ئاودێر ئه‌فسه‌ری ئێشکگری که‌رتی پۆلیسی سه‌رچناریش ده‌كه‌م كه به‌ده‌م كێشه‌كه‌وه هات و منیش سكاڵای یاساییم تۆمار كردووه".،، به پێی شایه‌تحاڵه‌کان ئه‌و دیمه‌نه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌رچنار که شوێنێکی گه‌شتیاریه ته‌نها له فلیمه کابۆییه‌کاندا بینراوه ، سایه‌نی باسه ئه‌مڕۆ سکاڵاکارن له دادگای سلێمانی ئیفاده‌یان لێوه‌رده‌گیرێت،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست