نــه وڕۆژانـه
Wednesday, 25/03/2009, 12:00
1481 بینراوە
وا به هاره گوڵاڵه سـوره كانـی وڵاته كه م
ده سته مۆیـه ژاكاوه
پـرچی ڕه شـی كـیژه كانی
قه قـنه سـه داره پـه تـه
بـۆ مـلی ڕۆڵـه كانـی
پـه پـووله ده ربـه ندی نیه
به ندی ئه و گـوڵــستانه
به ڵام كه گوڵ بـزولـكا
ئه و هه ناسه ی تاساوه
كه گوڵ نه بوو ژیـان نـیه
ده نگ و قاقا ده خـنكێ
ئاخر بول بول بۆكێ بـچڕێ
بـۆ من بـۆ تـۆ یـان بـۆ گـۆڵ؟
ئاوره كه ی جه مـشیدیان بردوو
له دوكه ڵه ڕه شه كه ی باوه گوڕگوڕ
له گه ڵ زۆر شتی تر سـوتاندیـان
ئاخـر من ئاوری دوكه ڵاویم ن اوێ
خۆڵه پۆت و دووكه ڵه كه ی ئه م گه رمیانه یان كـرده چاومان
له هه ڵبجه ش هه ر وایان كرد
باوه پیاره یان كرد به باوك
باوه ژن بـوو به دایك
كاره ساتی هه ڵه بجه یان خـولقانـد
ئه و كات دانیـشتن و خـوا شوكر و باوكه ڕۆیـان كـرد
چـۆن نـه ورۆز بـگێڕین و یادی كه ین
ئه ژدیـهاكیان لـێمان كـرد به زوحاك
بـووین به به چكه دێـو و زۆڵـه زا
مـێژویـان چـه واشـه كرد
خـۆ فرۆشـه كانـیان كرد به قاره مان !
ئاهورا بوو به ئـاڵا
یه زدان كـرا به خـوا
یـه سنا گـۆڕا به یـاسا
مـوغ بـوو به مه لا
مـوبـد به ئایه ت والله
پـیر بـه شـێخ
فه ره نـجی و كه وا كرا به عه با
نه وڕۆژ گـۆڕا به نـه ورۆز
به گڵ و گیایش به زه ییان نه هات
به یبونه ی جوان و گه ش
كرا به گوڵه حاجیانه
كـوردستان كرا به كـردستان
بـوو بـه گـۆڕسـتان
وه ئه مجاره ش كرا به كارستان
دژ بوو به قه ڵا
به ویشه وه نه وه ستا
كرا به كۆشك و ته لار
به خوێنی شه هیدان
براو ڕۆڵه كانی من و تـۆ
چـۆن نـه ورۆز ڕاگـرین
دژه كانی دیـاكـۆ و ئه ژدیـهاك
وێـران كـران خـۆڵ و خاكـیان كـێشا
بـردیـان بـۆ پـیرمام و قه ڵا چوالان
ڕه وانی دوانزده سواره و پـیرمامـیان ڕاچـڵه كاند
دڵم ناوێ قـودس هی من نییه
نه وته ڕه شه كه بـۆ تـۆ
خاك و خـۆڵه كه ی هی من
ڕۆڵه كانی میدیا و كه یخسره و هی منن
قه ڵا و مناره كانی گڵگامێش بـۆ خـۆتان
ته لاری كـۆشكی حه مورابی پێشكه شتان
ئه وانـیش وه ك ئـێوه داگـیر كه ر بـوون
ده ك ماڵـتان وێـران
له ئه م ڕۆژه دا
خـاك و خـۆڵه كه م بـده نه وه
من ئاوری دوكه ڵاوی بـابه گوڕگوڕم نـاوێ.
. كوردێكی ئاواره