کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ كاتى رومال كردنى خۆپیشاندانێكدا په‌یامنێرى سپێده‌ له‌لایه‌ن پاسه‌وانێكى كۆمپانیاى جیهانه‌وه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌رى

Sunday, 03/01/2010, 12:00


سه‌رله‌ به‌یانى ئه‌مرۆ خۆپشاندانێك له‌ به‌رده‌م كۆمپانیاى جیهان سازكرا به‌مه‌به‌ستى ناره‌زایى ده‌ربرین له‌ به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ناوبراو ، له‌م رووه‌شه‌وه‌ هاولاتیان گله‌یى ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ كۆمپانیاكه‌ پابه‌ند نه‌بوو به‌به‌ڵێنه‌كه‌ى پێدانى ئۆتۆمبێل له‌ واده‌ى دیاریكراوى نێوان هه‌ردوولا كه‌ به‌گوێره‌ى به‌ڵێنمامه‌یه‌ك له‌ نێوان هاولاَتیان و كۆمپانیاى جیهان مۆركراوه‌.

په‌یامنێرو تیمى كه‌ناڵى ئاسمانى سپێده‌ به‌مه‌به‌ستى روماڵ كردنى ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه‌ گواستنه‌وه‌ى رووداوه‌كه‌ له‌شوێنى خۆپیشاندانه‌كه‌ ئاماده‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ى راوبۆچونى هه‌ردوولایه‌نى خۆپیشاندان و كۆمپانیاكه‌ وه‌ربگرێت ، به‌لاَم دوور له‌ هه‌موو دابوونه‌ریتێكى یاسایى پاسه‌وانى كۆمپانیاكه‌ هه‌ره‌شه‌ى كوشتن له‌ په‌یامنێرى كه‌ناڵى ئاسمانى سپێده‌ ده‌كات ، له‌م باره‌یه‌وه‌ \"زانیار ئه‌سعه‌د\" په‌یامنێرى سپێده‌ به‌سایتى یه‌كگرتووى راگه‌یاند: له‌ كاتى روماڵ كردنى خۆپیشان دانه‌كه‌ ویستم لێدوانى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كه‌ كۆمپانیاكه‌ بوو وه‌ربگرم به‌لاَم پاسه‌وانێكى كۆمپانیاكه‌ هه‌ره‌شه‌ى كوشتنى لێكردم و هه‌روه‌ها چه‌كى به‌رورووم هه‌ڵكێشا \" به‌لاَم دواى ئه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران هێرشیان كرده‌ سه‌ر پاسه‌وانه‌كه‌ و چه‌كه‌كه‌یان لێسه‌ند و توانیانم رزگرام بكه‌ن.

ئه‌وه‌ى مایه‌ى ئاماژه‌ پێكردنه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا \"د.نه‌وزاد حاجى یه‌حیا\" به‌پرسى كۆمپانیاكه‌ ئیدانه‌ى ئه‌م كاره‌ناره‌وایه‌ى كردوه‌ به‌ شتێكى نه‌خوازراوى دایه‌ قه‌ڵه‌م به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م كاره‌ى ره‌ت كرده‌وه‌ كه‌ ده‌رحه‌ق به‌ په‌یامنێرى سپێده‌ ئه‌نجام دراوه‌ ناوبارو راشى گه‌یاند كارى له‌م جۆره‌ قبوڵمان نیه‌ و ئه‌م پاسه‌وانه‌ به‌ سزاى خۆى ده‌گه‌یه‌نین.

شایه‌نى باسه‌ توندو تیژی و پێشێلكارى به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان له‌ ئاستێكى به‌رزدایه‌ ، كه‌ناڵى ئاسمانى سپێده‌ش له‌ ماوه‌ى ئه‌و ته‌مه‌نه‌ كورته‌ى چه‌ندین پێشێلكارى و خروقاتى نایاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ له‌ راپۆرتى شه‌ش مانگى رابردوو سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان به‌روونى باسى لێوه‌كرابوو و بۆ راى گشتى بلاَو كرایه‌وه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە