کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نامەیەك بۆ شووانەى هونەرمەند كەریم كابان لەپێشمەرگەیەكى شەهیدەوە

Tuesday, 21/04/2009, 12:00

1783 بینراوە


براى بەڕێز لەدواى سڵاو دەمەوێت پێت ڕابگەیەنم و ئامۆژگاریى ئەوەت بكەم چۆن لەڕابردوودا كەسێكى پاك و خۆشەویست بوویت لەناوماندا لەشاخیشدا پیاوێكى خۆڕاگر و بەهەڵوێست بوویت ، ڕۆژگارە سەختەكان چۆكیان پێ دانەدایت و سەرى بەرزتیان ناچاریى تەسلیم بوونەوەو خۆبەدەستەوەدان نەكرد هەق وایە لەئێستاشدا بەهەمان شێوە بیت ، سەر شۆڕ نەكەیت بۆ پلانە گڵاوەكانى جووندیانى و جەماعەتەكەى بێدەنگ مەبە لەمەڕ ئەو هەموو فەسادییەى ڕۆژانە لەناو بارەگاى تەلەفزیۆن و ئێزگەدا دەكرێت هیوادارم وورد بین بیت لە تەماشاكردنى ڕەفتارە قێزەوونەكانى جەمالى كۆنە بزووتنەوەو سەربەستى كۆنە پارتى گەل
ئەو ڕەفتارە ناشرینانەى كەلێپرسراوانى ئەم دوو دەزگایە پێى هەڵئەستن حاشا هەڵنەگرەو كەس ناتوانێت خۆى لێ لادات ئەوەتا ئێزگەیەك كەبڵند گۆى میللەتێك بوو ئێستا چى تیا ئەكرێ و ناكرێ فەسادى باڵى كێشاوە بەسەر سەرتاپاى بارەگاكەدا مرۆڤێك لێپرسراوە حەرفێك ناخاتە سەر حەرفێك بەماناى كەلیمە ، داهێنانێكى نییە بەسەلیقە و قسە زانیش نییە ئەوەتا دەستەواژەى (جاش قەڵەم) كەلەزارى سەربەست جیهادەوە كەوتە خوار نەك سووكایەتى بوو بۆ ئێوە بەڵكوو سووكایەتى بەو هەموو نەفەس درێژیەش كرد كە ساڵەهایە یەكێتى دەرگاى ڕەخنەو ڕەخنە لەخۆ گرتنى بۆ كردۆتەوە هەیهاتە هەیهات بەڕێزم دەزانم كە ئێستا یەكێتى دووچارى ئەم ڕۆژە ڕەشەى بووەو ئۆخەى ئۆخەى هەركەس بۆ خۆیەتى بە جەنابیشتانەوە كەلە واقیعدا هەق نییە وابن ..... تەلەفزیۆنیش دواى جەنابت وەك تەلارى كاوەى لێهاتووە جەمال و كێ و كێ باندى ئافرەت بازییان هەیەو ڕۆژانە سووكایەتى بەكەرامەتى چەندین كچ و ئافلرەتى لاوەوە دەكەن و ناویان ئەزڕێنن بەسەرپەرشتى ئازادى بێ مۆڕاڵ بەڵەگەشم بڕوانە گۆڤارى لێوان چاوپێكەوتنى یەكێك لەبێژەرەكانى تى ڤى چۆن باسى موعاناتى خۆى دەكات لەو سەتەلایتەو پەشیمانیشە لەكاركردن تێیدا , ئێستا كاتى ئەوەیە لەو بێدەنگ بوونەت ڕاچەنى و بەخەبەر بێیتەوە سوێندت ئەدەم بەسروودى ئاسوودەبن بە سەرگەڵوو بەرگەڵووى تێكۆشان بەستۆدیۆ گڵینەكەى تیپى شەهید كارزان بەو هۆنراوەیەى خۆت سوێندت ئەدەم (بیرتان ئەكەم) جارێى دى بیرمان بكە و خۆت لە بێ هەڵوێست بوون بپارێزە فرسەتە و كات كاتى گۆڕان و چاكسازییە مەكتەبەكەى تۆو ئازادیش ئەگرێتەوە دوایى پەشیمانى دادت نادات هەموو ئەو خەبات و تێكۆشانەى هەتانە ئەسڕێتەوە هەقە تاسەر بەهەڵوێست بن ئیتر لە كۆتاییدا چاوەڕوانى هەڵوێستى جەنابتانین هێشتا ڕۆژگار ماویەتى و بەبەریەوە ماوە هەربژین و كامەران بن



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)