کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


چاودێری دارایی هه‌ولێر ليستی ناوی گه‌نده‌ڵكارانی وه‌زاره‌تی رۆشنبيریی ئاشكرا كرد

Sunday, 09/10/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هه‌ولێر
ديوانی چاودێری دارايی هه‌ولێر(پارتی) دوای 3 مانگ به‌دواداچوونی مه‌يدانی و پيك هێنانی ليژنه‌يه‌كی تايبه‌ت و كاركردنی به‌رده‌واميان له‌ناو ديوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبيریی، لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵیی زياتر له‌ 5 ساڵی كابينه‌ی پێنجه‌م كه‌ نيچيره‌ڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌و كابينه‌يه‌ بوو، ليژنه‌ تايبه‌ته‌كه‌ی ديوانی چاودێری به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ راپۆرته‌ كانی رۆژنامه‌ و گۆڤارو سايته‌كان به‌تايبه‌تی كوردستانپۆست، راپۆرته‌ نهينيه‌كانی كارمه‌ندانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ گه‌يشته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌، كه‌ له‌ 90%ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی رۆشنبيری راسته‌و خۆ و ناراسته‌وخۆ تێوه‌گلاون له‌ گه‌نده‌لی و به‌ تالان بردنی سامانی گشتی و به‌ فيرۆدانی بودجه‌يی ته‌رخانكراوی حكومه‌تی هه‌ريم بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبيریی، ئه‌مرۆش سه‌رچاوه‌يه‌ك نزيك له ده‌زگای چاوديری دارايی ، ليستێكی له‌ناوی به‌رپرسانی دز و گه‌نده‌ڵكارانی وه‌زاره‌تی رۆشنبيری ئاشكراكردووه‌، كه‌ ناوه‌كان به‌م شيوه‌يه‌ ريزبه‌ند كراون، ئه‌وه‌شی دركاندووه‌ كه‌ راپۆرتی ئه‌و ليژنه‌يه‌ هه‌ڵگيراوه‌ بۆ كاتی پيويست، چاوه‌روانن ئه‌و ليسته‌ پيش هه‌موو كه‌س نيشانی نيچيره‌ڤان بارزانی بده‌ن بۆ ئاگاداربوون و رينمايی پێويست، چونكه‌ پارتی ئاماده‌ نيیه‌‌ ئه‌و ليسته‌ پيشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی كوردستانی بكات، هه‌روه‌كو چاوديری دارايی يه‌كيتی له‌ سليمانی به‌ شيوه‌يه‌كی شه‌فاف ئاشكرای كردووه‌:
ئه‌وه‌ی تا ئيستا به‌ده‌ست ئيمه‌ گه‌يشتووه‌ ئه‌و ناوانه‌ن، چاوه‌روانی دواين ليستی ناوی گه‌نده‌لكارانی وه‌زاره‌تی رۆشنبيرين:

ليستی ناوه‌كان
مه‌حمود محه‌مه‌د (خوله‌ سوور) وه‌زيری پێشووی رۆشنبيریی
سامی شۆرش(كۆچی دوای كردووه‌) وه‌زيری پيشووی رۆشنبيریی
فه‌له‌كه‌دين كاكه‌يی وه‌زيری پيشوویی رۆشنبيریی
حاكم شاكر رۆژبه‌يانی به‌ريوه‌به‌ری گشتی ديوانی(پيشوو)..هه‌ر له‌سه‌ر دزيی ده‌ركراوه‌ ئيستا له‌ماڵه‌وه‌يه‌
مه‌سعود مسته‌فا به‌ريوه‌به‌ری ياسايی وه‌زاره‌تی رۆشنبيری
شه‌مال حه‌ويزی به‌ريوه‌به‌ری گشتی رۆشنبيری هونه‌ر
شاكر ئه‌بوبه‌كر به‌ريوه‌به‌ری چاپخانه‌ی رۆشنبيری (پياوی پاراستن)
ئازاد دارتاش..وه‌سلی ڤيستيڤال و نان خواردن و هۆتيله‌كان له‌لايه‌ن ئه‌م زاته‌وه‌ ته‌زوير كراوه‌ بۆ خۆی و حاكم شاكر و وه‌زير
نه‌وزاد تۆما..هه‌مان كاری ئازاد دارتاش
ئه‌رسه‌لان ده‌رويش (ماوه‌يه‌ك له شانۆ و دواتريش له‌ ته‌له‌ڤزيۆنی هه‌ريم و ئيستاش خه‌بير)
عوسمان ئيبراهيم (عوسمان رانيه‌ی) به‌ريوه‌به‌ری ته‌له‌ڤزيۆنی هه‌ريم..ئيستا به‌رپرسی راگه‌ياندنی سه‌رۆكايه‌تی هه‌ريمه‌!
محه‌مه‌دی حاجی قادر (سه‌يد محمه‌د) راويژكاریی وه‌زاره‌تی رۆشنبيرو سه‌رپه‌رشتياریی که‌ناڵی ئاسمانی نه‌ورۆز
ژيلوان تاهير به‌ريوه‌به‌ری كه‌ناڵی نه‌ورۆزی ئاسمانی
فه‌رهاد داود كاكه‌یی‌ ئامۆزای فه‌له‌كه‌دين ونوينه‌ری فه‌له‌كه‌دين كاكه‌يی له‌ که‌ناڵی ئاسمانی نه‌ورۆز
ئه‌بو به‌كر مه‌عروف به‌ريوه‌به‌ری ژميرياریی و به‌ناو هونه‌رمه‌ند..له‌ دۆسيه‌كه‌ی نووسراوه (‌خه‌بيری گه‌نده‌لی)
مه‌هدی ئۆميد به‌ريوه‌به‌رايه‌تی سينه‌ما
فه‌رزين كه‌ريم له‌ به‌ريوه‌به‌رايه‌تی سينه‌ما
كه‌نعان موفتی به‌ريوه‌به‌ری گشتی شوينه‌وار
سه‌باح عه‌بدولره‌حمان له‌ شانۆ
هيوا سوعاد له‌ شانۆ
ئازاد ئه‌رگووشی که‌ناڵی نه‌رۆز و ئيستاش به‌ريوه‌ه‌به‌ری ئه‌و که‌ناڵه‌يه‌ به‌ناوی که‌ناڵی په‌رله‌مانه‌وه‌.
گۆران حوسين به‌ريوه‌به‌ری پيشووی راديۆی نه‌ورۆز
سه‌عدوڵڵا په‌رۆش به‌ريوه‌به‌ری گشتی پێشووی راگه‌ياندن
شيرزاد سه‌رسپی (گروپی زيره‌ سه‌دام زيره‌) به‌ريوه‌به‌ری گشتی مۆسقا و چالاكيیه‌كانی وه‌زاره‌ت.
سديق شيخ ئه‌حمه‌د (كۆچی دوای كردووه‌) به‌ڕيوه‌به‌ری که‌ناڵی هه‌ريم
هه‌ڵگورد عه‌بدولوه‌هاب (برای ئازاد جونديانی) به‌ريوه‌به‌ری گشتی راگه‌ياندن.
جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن (برای ناسر حه‌سه‌ن) ماوه‌يه‌ك به‌ريوه‌به‌ری په‌يوه‌نديه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبيری بووه‌
شيرزاد عه‌بدولره‌حمان (سه‌رنووسه‌ری پيشووی گۆڤاری هه‌ريم)
تێبينی
ليستی دووه‌م كه‌ی گه‌يشته‌ ده‌ستمان ئه‌وا ئه‌وانيش بلاو ده‌كه‌ينه‌وه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە