کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


شه‌ماڵ عه‌لی به‌رپرسی پاراستن بروسكه‌يه‌كی كردووه‌ بۆ لادانی هه‌ڵۆ كورده‌ به‌رپرسی لقی ٤ی سلێمانی

Sunday, 15/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٢ سلێمانی
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يك له‌ هۆبه‌ی بێ ته‌له‌كانی پاراستنی لقی ٤ی پارتی له‌ سلێمانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ دوای ته‌واو بوونی كۆنفراسی هه‌لبژاردنه‌كانی لقی ٤ و سه‌ركه‌وتنی كوتله‌كه‌ی پاراستن، شه‌ماڵ عه‌لی ناسراو به‌ شه‌ماڵی گومرگ بروسكه‌سه‌كی بۆ ده‌زگای ئاژانسی پاراستن كردووه‌و داوای كردووه‌ به‌ په‌له‌ هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵۆ كورده‌ ناسراو به‌ هه‌لۆی ئه‌حمه‌د سميڵ له‌ به‌رپرسيارێتی لقی ٤ لاببريت به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی گوايه‌ شه‌و ڕۆژ دانشتن و سه‌ردان و گه‌شته‌كانی له‌گه‌ل به‌رپرسانی يه‌كێتی و به‌تايبه‌تی نه‌وشيروان مسته‌فای ڕێكخه‌ری گۆران و قادری حاجی عه‌لی هه‌ڵسوراوی گۆرانه‌.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دوو به‌رپرسی پێشووی ئه‌و لقی له‌ ئاستی كارگێری لقی ٤ ئه‌و ده‌نگۆيان راست كردووه‌ كه‌ پاراستن به‌ تايبه‌تی شه‌ماڵ عه‌لی به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگايه‌ چه‌ند جارێك زانياری و هه‌واڵی بۆ سه‌رۆوی خۆی گه‌ياندووه‌، كه‌ هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د سميڵَ به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك كاروباری لقی ٤ ی ئيهمال كردووه‌ تاشكست به‌ پارتی له‌و شاره‌ بهينيت و داوای لابردنی هه‌لۆيان له‌ به‌رپرسيارێتی ئه‌و لقه‌ی پارتی كردووه‌.؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە