مه‌لا به‌ختیار فایلهكۆنهكانی مام جه‌لال ئاشكرا ده‌كاته‌وه!
Sunday, 20/09/2009, 12:00
له سوچێكی سایته چاوشۆڕهكهی چاودێردا ،مه‌لا به‌ختیار ووتارێكی نوسیوه به ناونیشانی((كۆمپانیای ووشه و دیبلۆماسیه‌تی دوژمنایه‌تی)) ،تیایدا كۆمه‌ڵی لێكدانه‌وه‌ی چه‌واشه‌كارانه‌ی هه‌ڵقوڵاوی دهرۆنێكی نه‌خۆش و پڕ له كۆنه قینی خستوه‌ته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی سایته‌كه ،به‌و نیازه‌ی كه ڕای گشتی كوردی بێنێته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ململانییهكانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ئاراسته‌یه‌كی ته‌ندروستدا نه‌ڕۆیشتوه و نه‌توانراوه ئیداره‌ی ناكۆكییه‌كان به پێ قۆناغه‌كانی گۆڕانی كۆمه‌ڵگای كوردی و گه‌شه‌كردنی بیری ئابوری به‌ڕێوه بچن ، كاكه مه‌لا هه‌ڕه‌شه ده‌كات كه گوایه زیاد له پێویست ئازادیان به‌خشیوه به رابه‌ر و كادره‌كانی گۆڕان و په‌نا بۆ په‌لاماری سه‌ربازی نه‌براوه مه‌لا به‌ختیار ئه‌ڵێ :.(( ئه‌مه له‌كاتێكدا یه‌كێتی بچوكترین ئازادیی لـێ زه‌وت نه‌كردون‌و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی عه‌سكه‌ری له‌به‌رامبه‌ردا ده‌رنه‌بڕیون.))
زۆر ئه‌سته‌مه بۆ گه‌نجی كورد له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا له ووڵاتێكدا بژی كه سه‌ركرده‌كانی نه‌خوێنه‌وار و گه‌وج بن ،شاره‌زاییان له سیاسه‌ت و یارییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێ ((لعبه الامم))، ئاگایان له‌و هه‌موو گۆڕانكارییانه نه‌بێت كه له سۆڤێتی كۆن و ئه‌وروپا و دونیای ده‌وروبه‌یان ڕویان داوه یان ئێستا له پرۆسه‌ی گۆڕان دان .
مه‌به‌ستی من له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نوسینه‌كه‌ی فقێ به‌ختیار ئه‌وه‌یه كه كاك نه‌وشیروان و ده‌زگای ووشه تاوانبار ئه‌كات به پیلانگێڕان دژی خه‌ڵكی كوردستان و په‌یوه‌ندی به ده‌زگای مخابه‌راتی سوریه وه ، ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه خۆی بابه‌تێكه بۆ ئیستهلاكی مه‌حه‌لی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ١ / ٢٠١٠ به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه درۆیه له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵدانه‌وه و ئاشكراكردنی فایله‌كه‌ی تاڵه‌بانی و هه‌ندێ له سه‌رانی یه‌كێتیه ،به تایبه‌تی دوای توڕه بوونی تاڵه‌بانی له مه‌لا به‌ختیار له كۆبونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ، نیو ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به ده‌زگای ووشه‌وه نییه ، هه‌موو ئه‌زانیین كه یه‌كێتی و پارتی و زۆربه‌ی حیزبه عێراقییهبهرههڵستكارهكانی ڕژێمی پێشوی سه‌دام یارمه‌تیان له مخابه‌راتی سوری وه‌رئه‌گرت ،تاله‌بانی یه‌كێك بوو له باوه‌ڕپێكراوه‌كانی مخابه‌راتی سوری به ئێستاشه‌وه ،بچوكترین نموونه‌ی ناپاكی تاڵه‌بانی وه‌بیری هه‌موو لایه‌ك ئه‌هێنمه‌وه كه من تاكیدم مه‌لا به‌ختیار مه‌به‌ستی له نوسینی ئه‌م ووتاره ته‌نها بۆ ووروژاندنی ئه‌م ناپاكییه‌ی تاڵه‌بانییه ، منیش له به‌ر خاتری مه‌لا باسی لێوه ده‌كه‌م ،،((له ساڵه‌كانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیست سه‌ركردایه‌تی هه‌موو حیزبه‌كانی كوردی و عێراقی له سوریا بوون ، ڕۆژێك له دانیشتنێكدا مام جه‌لال و شه‌هید ئازاد ی پاسۆك باسی كه‌مته‌رخه‌می مخابه‌راتی سوری ده‌كه‌ن ،كاك ئازاد هه‌ندێ قسه به حافز ئه‌سه‌د و به‌عس ئه‌لێ ، بۆ به‌یانی تاڵه‌بانی وه‌كو كه‌وا سوری به‌رله‌شكر نامه‌یه‌ك ئه‌نێرێ بۆ ڕه‌فعت الاسد كه ئه‌و ده‌مه به‌ڕێوه‌به‌ری مخابه‌راتی سوری بوو ، نامه‌كه له سه‌ر شێوه‌ی ڕاپۆرتی كابرایه‌كی جاسوسی سوك و سه‌لیم ده‌چوو نه‌ك سكرتێری حیزبێك)) ناوه‌رۆكی نامه‌كه له كتێبێكی عاسی ڕه‌باتی بڵاوكرایه‌وه له كاتی خۆیدا .هه‌روه‌ها ئه‌مه‌وێ مه‌لا و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه بزانن كه ماڵه‌كانیان له شوشه‌یه با چیتر به‌رد له ماڵی خه‌ڵكی تر نه‌گرن ،دوای دۆكیومێنهكان دێنه وه‌ڵام ئه‌و كاته جه‌ماوه‌ر ڕه‌حمتان پێناكات ،ئه‌وه‌نده‌ش لافی دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتیمان لێمه‌ده‌ن ،چونكه ئێوه و سكرتێرهكهتان سه‌رقافڵه‌ی جاسوسی بوون ،ئێوه بوون ئه‌وه‌نده نزم بوون له گفتوگۆی ١٩٨٤دا له گه‌ڵ سه‌دام ، تاڵه‌بانی له ڕێگه‌ی عقید غه‌سانی مخابه‌راتی عێراقه‌وه په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ به‌غدا ده‌گرت ،ئه‌گه‌ر ئه‌و كارانه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردا بون بۆ حه‌ڵاڵه بۆ خۆتان و حه‌رامه بۆ خه‌ڵكی تر ...
هه‌ق وایه مه‌لا به‌ختیار كه‌مێك بخوێنێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی حوكم له سه‌ر هیچ لایه‌نێك بدات ،سیاسه‌تكردن له‌م سه‌رده‌مه‌دا به خه‌ڵكی به ئه‌زموون و ده‌رون پاك ده‌كرێت نه‌ك به كۆنه‌قین و بوغز ، ئه‌گه‌ر وا نییه بۆ سایتی چاو‌دێر له ترسی گۆڕان و ڕابه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وام له بڵاوكردنه‌وه‌ی خه‌به‌ری درۆ و چهواشهكارییدایه ؟ ی دوژمنایه‌تی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست