محەممەدی مەلا قادر دەستی داوەتە درکاندنی گهندهڵی بارزانی و تاڵبانی
Tuesday, 22/03/2011, 12:00
"یهكێتی و پارتی ناتوانن چارهسهری دیاردهی گهندهڵی بكهن چونكه خۆیان خهریكی گهندهڵین" ئەو ناونیشانەی سەرەوە بەشێکە لەو چاوپێکەوتنەی محەممەدی مەلا قادر کە لە گەڵ ڕۆژنامەی "رووداو"دا ئەنجامی داوە. ناوبراو خۆی یەکێکە لە بڵندگۆکانی پارتی وبنەماڵەو لە نزیکەوە ئاگاداری زۆرێک لە راستی یەکانی پشت دەرگا تاریک و داخراوەکانە. تا دوێنێ بەشێک بووە لەو دەسەڵاتە گەندەڵە و ئەمڕۆ خراوەتە لاوە ، هەربۆیە دەستی داوەتە درکاندنی هەندێک لە راستی یە شاراوەکانی دەسەڵاتی بە ناو کوردی وئاشکراکردنیان بۆ راگەیاندنەکان و رای گشتیی. قسەکانی محەممەدی مەلا قادر نیشان دەری ئەو راستی یەیە کە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، لە سەرووی هەموویانەوە مەسعوود بارزانی و جەلال تاڵەبانی، بۆ خۆیان سەرچاوەی هەموو گەندەڵی ونابەرابەری یەکانن لە کوردستان دا وبێ رەزامەندی ئەوان کەس ناتوانێ خۆی تێکەڵ بە گەمەو مامەڵەی گەندەڵی بکات
نووسەرانی کورد پێویستە لە سەر ئەم وتارەی محهممهدی مهلاقادر هەڵوێستەیەکی جیددی بکەن و ووشە بە ووشەی بۆ گەلی کورد شی بکەنەوە وراستی یەکان لە زاری خۆیانەوە بۆ خەڵک ئاشکرا بکەن. کاتێک کوردێک ئەندامی رێکخراوێکی مافیایە وەکو رێکخراوی پارتی یا یەکێتی یا هەر ریکخراوێکی تری مافیایی نموونەی ئەوان لە کوردستاندا، بە هەموو شێوەیەک هەوڵ ئەدات میللەتە کەی خۆی چەواشە بکات بەرامبەر بە ڕاستی یەکان، بەڵام کاتێک کە لە دەسەڵات دەخرێتەلاوە و ئیمتیازاتەکانی لێ وەردەگیرێتەوە وقازانجە شەخسی یەکانی دەکەوێتە ژێر هەڕەشە ومەترسی! یەوە، ئینجا دێتە زمان وراستی یە شاراوەکانی ناو ژووری دەسەڵات و بڕیار ئاشکرا دەکات
تا دوێنێ هەمووتان گوێ بێستی وتەکانی جەوهەر نامیق و محهمهدی مهلاقادر ڕەنگەکان بوون کە تا نان وخوانێکیان بەردەکەوت لەو دەسەڵات و گەندەڵی یە، چۆن پاسی قازانجەکانی دەسەڵات و بنەماڵەیان دەکرد، بەڵام کاتێک سەرۆکی مافیاوگەندەڵکاران لە کار وپۆستەکانیان وەلایان دەنێ و دەریان ئەکات، چۆن دێن و خۆیان ئەکەن بە دادپەروەر و ڕاستگۆولایەنگری بەرەی گەل و وتار ونووسراوەی جۆراو جۆر بڵاو ئەکەنەوە
شەرمە بۆ ئەو جۆرە کوردانە کە ساڵانێکی دوور و درێژ خەریکی پاراستنی بەرژەوەندی یەکانی بنەماڵەن و پشتیان کردووەتە ماف و ئازادی یەکانی گەلەکەیان، کەچی کاتێک دەخرێنە لاوە و بەرژەوەندی یەکانیان دەکەوێتە مەترسی یەوە، دێن و خۆیان ئەکەن بە کوردێکی پاک ودڵسۆز وخەمخۆری جەماوەری رەش وڕووتی کوردستان
میللەتی کورد باشتر دوژمنەکانی خۆی ئەناسێت و هیچکات رابردووی پڕ خیانەتی سەرانی بەرژەوەندیخواز لە بیرناکات و بە هەندێک دروشم وقسەی بریقەدار، فریو ناخوات ولە خشتە نابرێت
کورد خاوەنی مرۆڤی وەکو جەوهەر نامیق و محهممهدی مهلاقادر و دوکتۆر مەحموود عوسمان و دوکتۆر نەجمەدین کەریم و شوان پەروەرە، بۆیە ئاکامی خەبات و شۆڕشەکانی تاریک و ناڕوونە ونەگەییشتووەتە مەنزڵ ونەبووەتە خاوەنی وڵات ونیشتمانی خۆی
گەلی کورد دەبێت هۆشیار بێت وباوەڕ بە مرۆڤە گەندەڵ و دز و دوو رووەکان نەکات کە دەیانەوێت بە چەند قسەی بریقەدار خۆیانیان لێ بکەن بە شۆڕشگێڕی دڵسۆز و فریشتەی رزگاری دەری خاک و نیشتمانەکەیان وسەیری بەرهەمی کردەوەکانیان بکەن نەک قسەو شیعارە هەڵخەڵەتێنەکانیان
کورد دەبێت چاوی کراوە بێت وجیاوازی لە نێوان کەسانێکی وەکو عەبدوڵڵا پەشێو وشێرکۆ بێکەس دا بکات و رەفتار و هەڵوێستەکانیان بکاتە سەنگی مەحەکی ژیانیان، نەک قسە وشیعار. کەسێکی وەک عەبدوڵڵا پەشێو ملی بۆ پارە وسامانی دزراوی دنیا دانەنواند و خۆی نەفرۆشت بە دەسەڵاتی گەندەڵ ونادادپەروەری بنەماڵە، بەڵام شیرکۆ بێکەس رێگایەکی تری هەڵبژارد و سەری بۆ پارە وئیمتیازات وبەرژەوەندی نەوی کرد ولە تاقیکردنەوەکەدا خۆی دۆڕاند .
حهمە میروەیسی
نوسەری پهڕتووکی "گەڕانەوی مادهکان"
خوازیاری کاری زیندوکردنهوهی شارستانیهتی ١١ هەزار ساڵەی کورد و ئاریە لە ناوچەکەدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست