کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێران و شەپۆلی گۆڕانی ناوچەكە؟

Thursday, 03/03/2011, 12:00


سەرەتای گۆرانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەرێتەوە بۆ پرۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە كە ئەمریكا و هاوپەیمانانی بە مەبەستی گۆڕان و رووخانی ئەو فۆرمە لە حكومەتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بە هەموو شێوەیەك بوونەتە ڵەمپەر لە پێش بە دیموكراتیزەكردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لە داوی روخانی سیستەمی دیكتاتۆری لە وڵاتی توونس و میسر كە بەدوای خۆیدا شەپۆلێكی نارەزایەتی تووندی لە شەقامی وڵاتانی عەرەبی ئیسلامی دروستكرد، هەروەك بینیمان حوسنی موبارك و بن عەلێ دوای ساڵانێكی زۆر لەسەر كورسێ دەسەڵات،چۆن لەهەمبەر هێزی نارازی گەڵی توونس ومیسردا تووشی شكەست بوون وكار گەیشە ئەوەی كە گەلی میسرو توونس بە خۆپێشاندانی جەماوەری ئەو شێوازە لە حوكمرانی سیاسی وڵاتەكەیان كە زەمینەی بۆ قەیرانی برسێتی و هەژاری دروست كردبوو و رۆژبەرۆژ گوزەران و باری ژیانی هاوڵاتیان بەرەو خراپ بوون دەبرد بگۆڕن،نموونەی وەڵاتی میسرو توونس لە ناوچەكدا زۆرەن،بەتایبەتی كۆماری ئیسلامی ئێران كە لە ماوەی ئەو سێی و دوو ساڵەدا چۆن رەێژی بیكاری و هەژاری و نەبوونی ئازادی سیاسی ومەدەنی و داخستنی هەموو دەرگاكانی راگەیەندن و لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسی و رۆژنامەنووسان وگەمارۆی تووندی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كاریگەری لەسەر قووڵتركردنی ئەو قەیرانانە داناوە لە ناوخۆ ودەرەوەی ئێران،ئەوەش لە هەموو روویەكەوە كاریگەری خستۆتە سەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی ئێران،لەگەل ئەوەشدا ئێران لەبەری ریفۆرم و چاكسازی بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانانە، پرۆژەی بەرنامەی ناوكی خۆی خستۆتە رۆژەڤەوە و بودجەیەكی زۆری ئەو خەڵكەی سەرفی بەرنامەی ئەتۆمی دەكات.
لەگەل ئەوشدا بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتدارانی ئەو حكومەتە هەوڵی ئەوە دەدەن كە ئەو راپەرێنە جەماوەرییەی كە بۆ هۆكاری روخانی دوو دەسەڵاتی دیكتاتۆر و ئۆتۆكراتی توونس و میسر،دەرێژی هەمان راپەرێنە جەماوەرییەكی گەڵانی ئێران لە سی و دوو ساڵ لەمەو پێش لە دژی حكومەتی شا لەقەلەم بدەن،هەرچەندە هەموومان دەزانین كە چۆن دەست كەوتی راپەرێنە جەماوەرییەكی گەڵانی ئێران لە لایەن خومەینی تاڵان كراو و بوو بە دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئیسلامی ئێستا و وڵایەتی فەقیی، رەنگە تەواویی ئەو پرۆپاگەندانەی ئێستا لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بانگەشی بۆ دەكرێت لە دوو لایەنەوە بۆیان گرنگ بێ،یەكەم لە ساڵوەگەری شۆرشی گەڵانی ئێراندا و لە ماوەی ئەو 32 ساڵە لە حوكمرانی كۆماری مەڵاكان، بچووكترین دەستكەوت و بەرهەمێك هەبی كە نیشانی گەڵانی ئێرانی بدەن لە كەم كردنەوە ئەو هەموو قەیران و هەژاری وبەهەدەردانی سامانی گشتی ئەو وڵاتە بۆ هاوكاری گروپ و ریكخراوە تێروریستەكانی كە ئێران بەخێوەیان دەكات و پڕچەكیان دەكات بۆ تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بەگشتی، لە لایەكی تر لەو قۆناغەدا گەورەترین ترسی ئێران ئەوەیە كە ئەو بۆمەڵەرزەی شەقامی عەرەبی هەژاندوە و كۆتایی بەسەردەمی حوكمی دیكتاتۆرەكانی هاوشێوەی ئێران هێناوە، بگاتە ناوخۆی ئێران و گەڵانی ئێرانیش هەردەم و هەركات ئەوەیان سەڵماندوە كە قەبوولی ئەو شێوازە لە حكوومەتی بەناو ئیسلامی ناكەن و خۆازیاری كرانەوە و گەشەكردنن لەگەڵ رەوتی پێشكەوتنەكانی جیهانی ئەمرۆ بەهەموو لایەنەكانیەوە،بۆیە ئەو فاكتەرانەی كە خەڵكی توونس و میسری هێنایە سەرشەقام بۆ گۆڕان و روخانی حكوومەتەكانیان لە ناوخۆی ئێراندا بە زیادەوەش بوونی هەیە و شەقامی ئێرانیش لە ناوخۆی دەكووڵی ئێستا ودەتۆانی هەمان سێناریۆش دووبارە بێتەوە لە ئێراندا،بەڵام لەگەل ئەوەش كە شۆڕشی جەماوەری توونس و میسر زیاتر لەسەر بنەمای گەویشتن بە ئازادی و عەداڵەت و دادپەروەری و چاكسازی بوو لە بواری ئابووری بۆ ژیانێكی خۆشگوزەران،بەڵام لە ئێرانی ئێستادا ئێمە رووبەروی چەندین كێشەی تر دەبێنەوە لە ئەگەری هەر رووخان و گۆرانكارییەكدا،چۆن وڵاتێكی فڕە ئەتنیكیە وچەندین نەتەوەی تر هەیە كە ئێستا لە هەموو ماف و ئازادییە نەتەوەییەكانیان بی بەش كراوەن و خاوەنی هێز و ئۆپۆزیسێۆنن، ئەوەش خاڵیكی گرنگە كە ناتوانین فەرامۆشی بكەین، لە ئێراندا بوونی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی ریفۆرمخۆازەكان كە خۆازیاری گۆڕانكارین لە سیستەمی سیاسیدا،بەڵام لە بازنەی پاراستنی بنەماكانی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا.
دروستبوونی دۆخێكی ئالۆز لە ناوچەكدا بەگشتی لە قۆناغی ئێستادا راستەوخۆ لە بەرژەوەندی كۆماری ئیسلامی ئێراندایە، ئێران بەهەموو شێوەیەك لە هەوڵی ئەوەدایە كە ئالۆزی و نارەزایەتەكانی ناوخۆیی پەردەپۆش بكات و لە دەرەوی سنورەكانی خۆی ئالۆزی دروستبكات بۆ زیاتر گوشار خستنە سەر ئەمریكاو شكستی پرۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە لە ئاراستەی گۆڕنكاری و رووخانی ئەو سیستەمە دیكتاتۆرانەدا.بۆیە كاتی ئەوە هاتۆوە كە هەموو وڵاتانی جیهان پشتگیری لە شەقامی ئێرانی بكەن بۆ رووخان و ئازاد كردنی گەڵانی ئێران لە ناو ئەو زیندانە گەورەدا كە كۆماری ئیسلامی ئێران دروستی كردوە.
سەروتاری گۆڤاری ئیسرائیل-كورد-ژمارە 20





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە