کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کابینەکانی ڕابردو و کابینەی هەشت

Sunday, 23/02/2014, 12:00

2260 بینراوە






وەك ئاشکرایە کابینەکانی ڕابردوو لەسەر بنەمای ڕێکەوتنی ستراتیجی نیوان یەکێتی و پارتی پێکدەهات وکارنامەو بەرنامەی کابینەکەیان بەگوێرەی بەرژەوەندی حیزبی ومەزاجی کەسایەتیەکان پەیرەودەکردو یاساو ڕێساکان دەبونە پاشکۆی فەرمانی حیزبەکەیان ، پەرلەمانی کوردستان هیچ ڕۆڵیکی نەبوە لە پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکان وبریارە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان ، تەنانەت هەموو بەها پیشەیی ویاساییەکانی خۆی لەدەستداوە و ، نەیتوانیوە هیندەی رۆژنامەیەك یان کەناڵیکی میللی سەربەخۆ ڕۆڵی چاودێری ببینێ بەسەر کابینەکانەوە ، بەهەر حاڵ هەموو کابیەکان هەتا کۆتای کابینەی حەوت نەیتوانیوە ببێتە کابینەیەکی سیستەماتیك و حکومەتی خەڵک وحکومەتی سەردەم وشارستانی وخاوەن پاشخانێکی دەولەتی و ئیداری وسۆزی پابەندبون بە ماف وئەرکەکانی هاووڵاتی بون ، هەروەها بەهۆی نەبونی سستەمی دیموکراسی ،نەتونراوە ئاڵوگۆری بەرنامەی دەسەلاتەکان بکری هەربۆیە کابینە یەك لەدوای یەکەکانی حکومەتی هەرێم لاوازوڕێژەی نەگۆڕ بوە ، ئێستا ئەوەی هەموومانی نیگەران کردوە پێکهێنانی کابینەی هەشتەمە ...
سەرسوڕمان لەوەدایە هەموو حیزبەکان بە ئۆپۆزسیۆنەکانیشەوە دەیانەوێ بەشداری لە پێکهێنانی کابینەی هەشتەم بکەن بەبێ ئەوەی هیچ کامێکیان داوا بکەن کارنامەوبەرنامەی ئەم حکومەتە کە ئاش گێرەکان هەمان کەسایەتین وکاپتنی پاپۆڕە کون کونەکەش هەمان کەسایەتیە ، گومانەکان لێرەوە دەستپیکن ، کە ‌هیچ حیزبێکیان جگە لەخواستی پۆستی دەسەلات و هیز، بیریان لە پۆستی بنەمای دامەزراندنی سیستەم وڕیکخستنی یاسا نەکردەوە ، هیچ مەرجێکیان نەبوو بۆ دامەزراندنی کابینەیەکی سیستەماتیك ...و بەیاساکردنی بنەماکانی دەسەڵاتی داهاتوو ، نمونەش بۆ دوبارەبونەوەی هەنگاوەکان بە هەند وەرگرتن وگرنگی پیدانی هەندێ وەزارەت و جیاوازی کردن لە نێوان پۆستە وەزاریەکان وکارنامە تەقلیدیەکان . ئەوە ئەوەمان پێدەڵێ مانگەشەو سەرلەئێوارەدا دیارە ، کە وەزارەتەکان بە یاساو بەرنامەی حیزبەکانەوە پەیوەست دەبن ، نەك بەیاساو کارنامەی کابینەکە ، لەمەش گوماناوی تر ئەوەیە بۆ یەکەم جارە لە فەرهەنگی سیاسی دەبیسرێ و دەبینرێ کە دابەشکردنی کار (توزیع الاعمال) پێش بەرنامە بکەوێ ، جگە لەم فاکتەرانە کە نیشانەی نیگەتیڤن بۆ داهاتوو ، هیج لایەنێك ئامادە نەبوو بەرژەوەندی گشتی رەچاو بکات و ئەم دەزگا کاڵ و کرچە دەستبەکار بێت .
٢٢/٢/٢٠١٤


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)