ڕیفۆرم خوازان هەوێنى ئایندەى گۆڕانن
Tuesday, 13/10/2009, 12:00
ماوەیەكە بەتایبەتى دواى هەڵبژاردنەكەى پەرلەمانى كوردستان ، پاش دەركەوتنى توانا و سەلیقەى كادرانى گۆڕانخواز لە جێبەجێ كردنى ئەركە ئەخلاقیەكانیان سەبارەت بە شارەزایى و توانا و ئەزمونیان لە سەرپەرشتى كردن و ئاڕاستە كردن و وردبینى یان بەرامبەر ئەو گزى و ساختەكاریانەى لیستى هاوپەیمانى كوردستان بە بەرنامە خەریكى جێبەجێ كردنى بون ، دواجار ئەو سەركەوتنە بەرچاوەى لیستى گۆڕان كە لەم ناوچانە بە دەستیان هێنا، فرسەتێكى عەمەلى زۆرباش بو كە گشت لایەك ئیعتیراف بە دڵسۆزى و لە خۆبوردوویى و شارەزایى ئەم تێكۆشەرانە بكەن ، سەركەوتنى ئەزمونى گۆراِنخوازان وەك باڵى عەسكەرى و باڵى سیاسى لەم پرۆسەیەدا نەیارانى لیستى گۆراِنى توشى شۆك و قەزەمە تازە پیاكەوتوەكانى خۆبە گۆڕانخوازیشى بە تەوژمى شەپۆلەكانى كەنارخست ، لە كاتێكدا كەسانى بێتواناو بێبەهرەو بیپێزى وا خۆیان خزاندبوە گردەكەوە و واپیشانیان ئەدا كە لەمانە مونەزیرترو مۆدێرنتر و دیموكرتخوازتر لە بزوتنە وەى كوردایەتیدا وێنەى نەبوە ، ئەم كەسانە ئەوانە بون بەرگەى برسێتى ساڵەكانى دواى ڕپەڕینیان نەگرت و لە گەڵ خەم و موعانات و سەختى ڕۆژگاردا هەر زو بەزین و پشتیان كردە نشتیمان ئەمڕۆش دەیانەوێت لە سایەى ڕەنج و ماندوبون و لەسەر حسابى تێكۆشەران شەڕێكى نابەرامبەر و خۆفەوتێنەر بە و كەسانە بفرۆشن كە هەزاران كەسیان لە دەورى ئاڵا مۆرەكەى گۆڕان كۆكردۆتەوە .. ئەمانە كە لەو پەڕى بێئەدەبى و بێ مۆراڵیدان نیازیانە ئەم بزوتنەوەیە بە لاڕێى فریو دان و شكستا بەرن . ئەمانە كە لە حیزبیشدا نەیانتوانى شانەیەك پەروەردە بكەن ئەمڕۆ دەیانەوێ بڵێن ئەندازیارى گۆڕانن.. لەكلتێكدا سەرجەم تێكۆشەرانى بزوتنەوەى گۆڕان سەرگەرمى هەڵبژاردنەكانى 16-1-2010.1. ئەم گەمژانە بە خەیاڵى خۆیان بەفرسەتى دەزانن كە پێشمەرگە دڵسۆزەكانى وەكو مام ڕۆستەم و كاك وەهاب و كاك ئاوات قارەمانى و كاك سەفین و كاك عوسمانبانى مارانى و كاك عادل شوكرو ئەنوەر دۆڵانى و دلاوەرى حاجى عوسمان و كوڕە ئازاو بە ئەمەكەكانى ڕانیەو قەڵادزەو بتوێن و پشدەر و دوكان و پیرەمەگرون و چەمچەماڵ و كۆیەو گەرمیانى ئەنفال كراو ناوچە تعریب كراوەكانى سنور و كەركوك و سلێمانى و دهۆك و هەولێر.. دڵساردو پەراوێزبخەن دەیانەوێ كۆردۆ قاسم و ئاسۆعەلى و مستەفاى سەیقادرو عوسمانى حاجى مەحمود و نەزیهترین كەڵە تێكۆشەرى وەك عومەرى سەید عەلى لە قاڵب بدەن .. مامۆستا جەمالى حاجى محەمەد بە كلاسیك و دۆگما بناسێنن سەدان كادرى پێشكەوتو كە خۆشەویستى جەماوەرن .. جەماوەر لە چاوى ئەوانەوە لیستى گۆڕان دەناسێت تەریك و نامۆبكەن .. ئەوانە ڕگەزنامەى وڵاتانى بیانیان لە باخەڵدایە و تەنانەت كۆرسى زمانیشیان تەواو نە كردوە (لەگەڵ ڕێزم بۆ هەندێكیان) خۆیان بە زاناو بلیمەت و شارەزاى دوا پێشكەونە فكرى و فەلسەفیەكانى جیهان دەزان و دەیانەوێ ئەو پەڕى ساختەكار لەگەڵ میللەتەكەى خۆیان بكەن و ئەم ئەزمونەش بە قسەى زلى بێكردەوە لەباربەرن .. ئێمەدەزانین ئەوانە كێن كە فێركراون خەتى ڕاست و چەپ بە سەر ئەو خۆنەویستانەدا بهێنن تەنانەت جەژنى ڕەمەزان هەندێكیان كاسەى جەژنیشیان نە بو .. ئێمە باش ئەوانە دەناسین كە ڕۆژانە وەكو جارانى سەردەمى دەزگاى زانیارى هەر خەریكى نوسینى ڕاپۆرتى جاسوسى و گۆێ هەڵخستنن بۆ قسەو قسە ڵۆك تابیگەیەنن و خۆیان لە سەرى بڕیار بە دەستى كۆمپانیاى ووشە نزیك بخەنەوە .. ئێمەدەزانین هەندێ كەس خویەكیان گرتوە بەشیرى تەركى نادەن بە پیرى .
باشە ئەى قەڵەم پیسەكان ئەو كەسایەتیە سیاسى و عەسكەریانە نەبون ئاپۆرەى جەماوەریان ئەجۆشان و وەك سەردەمى شاخ تەوێڵ و سەر و ناوچەوانیان ماچ دەكردن جەماوەر لە هەڵبژاردنى 25-7.
ئاخر ئەوانە لە گۆڕان دەربهێنى ئێوەى جاسوس و دەرون نەخۆش چیتان بۆ دەكرێت .. بۆیە داواكارین لە دەستەڵاتى كۆمپانیاى وشە پەیكى نێو كەوانى بۆ ئەو كەسانە نەبێ كەبناغەى كۆشكى ئایندەى گۆڕان بنیات دەنێن بەڵكو ئازایانەو شەفافانە دیالۆگ بكات لە گەڵ سەرجەم پێكهاتەكانى لیستى گۆڕان و بەرنامەیەكى بابەتى و زانستى بۆ ئایندەى ئەم پێكهاتانەى ناو بزوتنەوەكە پەسەند بكەن و چیتر با هەركەسەو هەر گروپە جێدەستى كارى دیاربێ و ئەو گەنە كەسانەش چۆنیان دەوێ بە دڵى خۆیان خۆیان بە بارێكدا بخەن ئەوسا قولى ڕەش و سپى لە بواردا دەردەكەوێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست