-------------------------
"تەریقەتی نەقشبەندی - بنەما و ئامانجەكان" ناوی كتێبێكە لە دوو بەرگدا لە بڵاوكراوەكانی دەزگای موكریانە زیاتر لە 700 لاپەڕە دەبێت، لەم كتێبەدا لە لاپەڕەكانی 204 - 208دا لە ژێر ناونیشانی "زنجیرەی تەریقەتی نەقشبەندی و شەجەرەی بنەماڵەی شێخەكانی بارزان"، تێیدا مەسعود و ئیدریس دەكاتە نەوەی محمد و لە وێشەوە شۆر دەبێتەوە بۆ كوری (كلیب)ی عەرەبی عەیار 24 و دواتریش دەیكات بە كوڕی نوح و لە كۆتاییدا ئەبێتە كوڕی تاك و تەنیای ئادەم!.
كاتێ مرۆڤ بوغرا دەبێت و سەری لێیدەشێوێ و دەسەڵات هەموو هاوسەنگییەكی وەكو مرۆڤ لێتێك دەدا، دەبێت بە دڕندەیەك كە خۆی زۆر بە گەورەتر و مەزنتر و باڵاتر لە هەموو مرۆڤەكانی دیكە هەژمار دەكات.
ئێمه دهمێکه ڕووی راستهقینهی مهسعود و بنهماڵهکهیمان بۆ خهڵکی کوردستان ئاشکراکردووه، ههر له چاپهمهنییهکانی خۆیانهوه، ڕهچهڵهکی مهسعود و بنهماڵهکهی گهڕاندبۆوه سهر "کولهیب"ی عەرهب و خۆی و خانهوادهکهی وهک بنهچهعارهبێک نیشاندابوو..
ئهوا ئیمڕۆس دووباره خۆی وهک ئهمیری قهبیلهی بارزان، له نێو عهشیرهت و خێڵه عارهبهکان ناساندووه و جێگای خۆی کردۆتهوه، ههتا ئیشتا هیچ داتایهک نییه که مهسعود وهک سهرۆکی قهبیلهی بارزان به بهڵگه نیشان بدات ، له نێو ئهو خێڵهشدا بهزۆری زۆردار و به تهزویر خۆی وهک سهرۆک یا ئهمیری بارزان نیشان دهدات، بهڵگهش دیاره به کرتهکردن لهسهر ئهم لینکه راستی ئهو خۆ نواندنه و سهپاندنه و خۆ بچووککردنهوهی مهسعود دهبینن:
تکایه له لیستهکهدا سهرنجی ژماره دوو بدهن (تا ناوی مهسعود کلیب بارزانی) ببینن:
شەجەرەی مەسعود بارزانی وەکو خۆیان ددانیان پێداناوە لە خوارەوە بخوێنەرەوە:
وەرن با بەیەكەوە شەجەرەی بنەماڵەی بارزانیتان لە دیدی ئەو کتێبەوە بۆ بخوێنینەوە، ئەوسا دەكرێ زیاتر قسە لە سەر شەجەرەی مەسعود بارزانی بکەین:
ئیدریس و مەسعود- مەلا مستەفا- شێخ محمد - شێخ عبدالسلام - مەلا عبدالله - مەلا حاجی شێخ محمد - مەلا عبدالرحمن - مەلا تاجەددین - عبدالسلام - سەعید - شێخ محمد - مەلا ئەحمەد پیرەش - عبدالرحیم - میر سەعید - میر مەنسور - مەسعود - میر زوبێر پاشای یەكەم 1113ه - میر سەعید خان بەگی دووەم - میر یوسف خان بەگی دووەم - میر سەعیدخان بەگی یەكەم - میر سەیدی خان بەگ - میر قوبادی خان بەگ - سوڵتان حسین - سوڵتان حەسەن - میر سەیفەددین - میر محمد - میر بهاوالدین - مەلك خەلیل - مەلەك عزەددین - محمد - موبارەك - ئەبو ئەحمەد عبدالله - موستعێم باللەی شەهید - ئەبو جەعفەی مەنسوری مستەنسیربالله - ئەبو نەسر محمد زاهیر بامرالله - ئەبوعباس ئەحمەد ناسری دینوللە - ئەبو محمد حسن مستزیو بامرالله - ئەبوموزەفەر یوسف مستنجبالله - ابو عبدالله محمد مقتفى بالله - ابو عباس احمد مستزهر بالله - ابو قاسم عبدالله موقتەدر بامرالله - محمد - ابو جعفر عبدالله قائم بامرالله - ابو عباس عبدالقادر بامرالله - اسحاق - ابو فزل جعفر مقتدربالله - ابو عباس احمد موعتزید بالله - مرفق تەلحە - ابو فزل حعفر متوكل على الله - ابو اسحاق محمد موعتسم بالله.
ابو جعفر هارونە رشید.
ابو عبدالله محمد المهدی.
ابو جعفر عبدالله منسور.
محمد (پێغەمبەر) – عەلی (ئیمامی عەلی كوڕی تالیب).
عبدالله.
ابو فزل عباس.
عبدالموتەلیب.
هاشم.
عبدالمناف.
قوسەی.
كیلاب.
موررە.
كەعب.لوئەی.غالب.فەهر.مالك.نەزر.كینانە.خوزمە.مودركە.الیاس - مزەوەر - نەزار - مەعد - عدنان - ئەد - ئەدد - همیع - سەلامان - بنت - حمل قیدار - اسماعیل - ابراهیم - تارح - ناحور - شاروخ - ارغون - فالغ - عابر - شالخ - ارفخشد - سام.
نوح (نوح پێغەمبەر).
لمك.
متوشلخ.
اخونخ.
ادریس.
الیارد.
مهلائیل.
قینان.
ئەنوش.
شیت.
ئادەم (باوكی مرۆۆڤ وەك ئیسلام و باقی دیانەتەكان دەبێژن).
لەم شەجەرە دوور و درێژەدا، كە دیارە بنەماڵەی بارزانی شانازی پێوەدەكەن، هەر بۆیەش بڵاویان كردۆتەوە، چەند راستییەك دێتە گۆڕێ: -
1 - ئەم بنەماڵەیە خەڵكی كوردیان پێ گێل و نەفامە، هەر بۆیە ئاوا بە هاسانی دەیانەوێ گەمە بە بیر و هەستی بكەن و، خۆیان گەورەتر نیشاندەن لە خەڵكی دیكە، وەك ئەوەی ئەوان مرۆڤی ئەسڵیین و نەوەی ئادەمن، هەموو كوردیش نەوەی سەگ بێت، یا نەوەی شەیتان. سەددامیش لە كاتی ئەوپەڕی هێز و دەسەڵاتی شەجەرەیەكی وایان بۆ دورستكرد، لە كاتێكدا سەددام ئێستاش كەس نازانێ باوكی كێیە، كەچی كرابوو بە نەوەی (محمد و علی).
2 - خۆ ئەگەر ئێمەش بكەوینە شەنوكەوی ئەم شەجەرەیە، هەر زوو ئەو بنەماڵە ریسوا دەبن و راستی بوونیان وەك مرۆڤی كورد لە بناخەوە هەڵدەتەكێ. هەر لەم شەجەرەیە ئەگەر راست بێت، دیارە راستیشە ئەگەرنا چۆن چاپ وبڵاودەكرێتەوە، دەكرێ چەند راستییەكی لێهەڵێنجین: -
2 - 1 - مەسعود و ئیدریس، یاخود بنەماڵە، عەرەبن، فڕیان بەسەر كوردەوە نییە، بە مانا ئەم بنەماڵەیە فێلیان لە نەتەوەی كورد كردووە، دەیانەوێ لە پاڵ خۆ بەكورد ناساندن گەورەترین خزمەتی عەرەب بكەن، كە رەچەڵەكی خۆیانە. هەموو كەسێ هەقی خۆیەتی ئەگەر بەرگری لە نەتەوەكەی خۆی بكات، بەمەرجێ لە سەر حسابی نەتەوەیەكی دیكە نەبێت . كەواتە عیللەتی نەبوونی كورد بە دەوڵەت دیارە ئەو پوازەیە كە بنەماڵەیەكی عەرەبی رەسەن لە نێو جەستەی كوردیدا چەقاندویەتی.
2 - 2 - تەماشاكردنیان بۆ كورد وەك سەگ، كە لە سەر زاری جاشقەڵەمێكی وەك سەرۆ، بە نەتەوەیەك دەگووترێتەوە، دیارە هەر لە خۆڕا نییە، بەڵكو ئەوە ئەوانن نەوەی ابوجعفەری مەنسور ومحمد و نوح و دواتریش ئادەم، كوردیش نەوەی شەیتان.
2 - 3 - خۆ هەڵخستنی مەسعود بە جلی كوردی، دیارە بۆ زیاتر هەڵخەڵەتاندنی خەڵكی كوردە، دەنا بۆ ئەوەندە مەراقی لە بەركردنی جلی كوردییە، ئەی هەر ئەو نییە رۆژانە دەست دەخاتە گیرفانی ئەو شەڕوال لە بەرانەی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و دزییان لێدەكا و، ئەگەر قسەش بكەن و بە پیاوەكانی ئەیفڕێنن و ئەشكەنجەی دەدەن و دەیكوژن . پیرۆزی لە جل وبەرگ نییە لە ئاكارە.
2 - 4 - مەسعود بارزانی و سەددام بەو شەجەرەیە هاوخوێنی یەكترن، هەر بۆیە سەددام لە 31ی ئاب فریای برای عەرەبی خوێنی كەوت و هەولێری بۆ داگیركردەوە و، بووە میری عارەبان لە سەر خاكی كوردستان.
2 - 5 - ئەم راستییە ئەگەر بۆشی سەرۆكی ئەمەریكا بزانێتەوە، كە مەسعود عارەبێكی عەیار 24، دەبێ هەڵویستی چەندەی تر بەرامبەر خەڵكی ئەمەریكا لاوازتر ببێت، چونكە سەرۆك بۆش بوو لە نووسینگەی بەیزەوی خۆی پێشوازی لە مەسعود كرد و پێی ووت: ئەمەتا ئەو پیاوە ئەسڵییە كە كوردە و راستگۆیە!. بەداخەوە نە ئەسڵییە، چونكە كورد نییە و عارەبە، راستگۆش نییە چونكە بەو جلە كوردییە بۆشی هەڵخەڵەتاند و وایزانی كوردێكی ئەسڵییە.
-------------
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست