نالە هەورامی به ده‌نگی تۆمارکراوی خۆی قسه به پارتی ده‌ڵێت و ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریشی ده‌گرێت ده‌ڵیت نرخی پێڵاوێکی نییه
Monday, 18/04/2011, 12:00
ئەم بابەتەم جارێکی دیکە دەخەمەوە بەر دیدی خوێنەرە بەڕێزەکان، کە تێیدا دەنگی نالە هەورامی قسە بە جەمال مورتکە دەڵێت، بە قسەی نالە هەورامی راستەوخۆ پێی دەڵێت (لەسەر بێ ئەخلاقیی ئیفلیج بووە)، ئیستا جەمال مۆرتکە سەرۆکی لیستی پارتییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
*********************
نادر هەورامی ناسراو بە نالە هەورامی باوكی سەرباز هەورامی لە ساڵی 1961 وە چۆتە ریزەكانی پارتى و بەبێ دابڕان لە خزمەت خێڵی بارزانیدابووە، وه‌کو له‌و وێنه‌یه‌شدا ده‌یبینن، جامانه‌ی سووری له‌سه‌ر کردووه، تا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌کو پیاوێکی خۆیان وه‌ری بگرێت، چونکه ئه‌م کابرایه هێنده که‌سایه‌تیی سووک و نزمه، که‌چی به‌وه‌شه‌وه وه‌رنه‌گیراوه و پاڵیان پیوه‌ناوه، پاش ئەوەی لە كۆنسێرتی 13 پارتی سەرباز هەورامی كوڕی نالە هەورامی كاتێك ویستی خۆی كاندید بكات بۆ سەركردایەتی پارتی، بەڵام بە بڕیارێكی مەسعود بارزانی سەرۆكى هەزارمێردەكە لە كونسێرتەكە كرایه دەرەوە. ئه‌مه ناله هه‌ورامی تووڕه کردووه و له پاشمله قسه‌یان پێ ده‌ڵێت.
ئەمە لە كاتێكدایە خانەوادەى نالە هەورامى زیاتر لە 50 ساڵە لە خزمەتی خێڵی بارزانیدان, نالە هەورامی ئەو كەسەیە كە لە ناو كۆنسێرتەكەی 13 پارتیدا گوتى پڕ به ده‌نگی خۆی هاوارای ده‌کرد: پێشڕەوی كورد پارتیە سەرۆكمان بارزانیە،
دیاره ئەمەش دادی نەدا كوڕەكەیان كردە دەرەوە، بۆیە ئەمە ئەوەمان بۆ دەردەخات ئەوانەی ئێستا بوونەتە داردەستی خێڵی بارزانی و ماستاویان بۆ سارد ده‌که‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر چاره‌نووسیان وه‌کو جه‌وهه‌ر نامیق نه‌بێت، ئه‌وه چارەنووسیان له چارەنوسی نالە هەورامی و كوڕەكەی باشتر نابێت، چونكە خێڵی بارزانی وەكو سیفاتێكی هەمیشەیان بێجگە لە هەزار مێردەكەی خێڵی مستەفا بازرانی، سەرجەم خەڵكی كوردستان و ئەوانەشی كە ئێستا خزمەتیان دەكەن و خەڵكی ئازادیخوازیان بۆ تیرۆر دەكەن، بە هاوڵاتی پلە دوو سه‌یریان ده‌که‌ن، وه‌کو خزمه‌تکار و كۆیلە له ده‌ره‌وه رایان ده‌گرن. بۆیە كاتی ئەوە هاتووە ئەو خەڵكانەی كە ئێستا لە گەڵ ئەو خێڵەدان و كاری تیرۆرستیان بۆ ئەنجام ئەدەن، واز له‌و پارته شه‌ق ق شۆقه بهێنن، چونکه سه‌ره‌نجام هه‌ر سه‌رشۆڕیی و ناپیاوییان بۆ ده‌مێنێته‌وه، چاکتره بێنه‌وه ریزی گه‌ل و خۆیان جوان بکه‌ن، نه‌ک له‌وه ناشرینتر بن. چاکتره ریزی حیزبەكەی ئەو خێڵە هەزار مێردە بەجێ بهێڵن كەمیژوویان پڕە لە خایانەت و وڵات فرۆشتن و كاری تیرۆرستی دژ بە گەلەكەمان.
لەم گرتە دەنگیەدا گوێبیستی نالە هەورامی بن, چۆن قسە لەسەر پارتی وخێڵی مەلا مسته‌فا دەكات، بە تابوری پێنجیان ناودەبات, هاوكات ئەو ڕاستیەشمان نیشاندەدات كە دیكتاتۆرییه‌تی ئەم دووحیزبە گەیشتۆتە ئاستێك، ئاوا كەسە زۆر نزیك و دڵسۆزەكانى خۆشیان پێیان قبوڵناكرێت و جێیان ده‌هێڵن
فەرمون خۆتان گوێ بگرن لە قسەكانی نالە هەورامی
*******************************************
*******************************************
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست