سەرکردایەتی کورد لە بریاری ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانی لایەنی بریاردەرە یان لایەنی جێبەجێکار
Friday, 24/10/2014, 12:00
بە مانایەکیتر بریاری ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانی ئیجباریە یا ئیختیاریە .
ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانی هەڵبژاردەی خراپ بوو بۆ تورکیا لە نێوان بژاردەکانی (خراپ ،خراپتر) بەلام هەڵبژاردەی باش بوو بۆ کوردانی ڕۆژئاوای ولاتەکەم لە نێوان بژاردەکانی (باش ، باشتر) ئەگەر راست بێت بوترێت هەلبژاردە جونکە هەلبژاردن لە دەستی ئەواندا نەبوو،کەواتە دەتوانین بڵێین ئەم بریارە بۆ تورکیا زۆر باش بوو بەلام بۆ کوردانی ڕۆژئاوای ولاتەکەم تەنها باش بوو.
دەمەوێت ئەوە بڵێم کە بریاری ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانی بە هەر شێوەیەک بێت جێگەی دڵخۆشی و شانازیە بە هەرحال با بێینە سەر ولامی پرسیارەکە بە تێڕوانین لێدوانێکی ئەردۆگان ولامی پرسیارەکەمان دەست دەکەوێت، لە دوای گەیاندنی یارمەتی سەربازی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبانی لەلایەن ئەمریکاوە (کێ ناردیەتی یان نا ئەوە کێشەی من نیە هەر کەس و لایەنێک بەشدار بووە دەستی خۆش بێت بەلام گرنگە ئەوەیە ئەم هاوکاریە سەربازیانە بەردەوام بێت هەرجەند پێموایە چۆن ئەو هەنگاوە بۆ یەکەمجار بوو دواینجاریش دەبێت کە بە هیوام وانەبێت)لە کاتێک دا ئەم هەنگاوە دژی خواستەکانی تورکیایە ، بۆ بەردەوام نەبوونی ئەم هەنگاوە ئەردۆگان لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەل ئۆبامادا جگە لەوەی نارەزایەتی ولاتەکەی دەگەیەنێتە ئۆباما سەبارەت بە پر چەککردنی یەپەگە کە بالی سەربازی پەیەدەیە پێشنیاری ئەوە بۆ ئۆباما دەکات کە هێزێکی پێشمەرگە لە باشووری کوردستانەوە بنێردرێت بۆ کۆبانی لە پای ئەوەی کە ئەمریکا هاوکاری سەربازی یەپەگە نەکات کە پێشتر لە دوو کۆبونەوەی نێوان سالح موسلیم و نوێنەری ئەمریکا ئەم پرسە باسی لێوە کرا بوو لە دهۆک و پاریس.
ئەردۆگان زۆر بە ڕوونی لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەمە کردوە ژمارەی ئەو هێزەشی دیاریکردووە کە دەبێت بە ناو خاکەکەیدا تێپەڕێت تا دەگاتە کۆبانی کە تەنها (200) پێشمەرگەن، لەم لاشەوە وەزیری پێشمەرگە دەیوت ئێمە بریار لە سەر جەندێتی و چۆنێتی ئەو هێزە دەدەین کە دەنێردرێت بۆ کۆبانی وە لە ژێر فەرمانی ئێمەشدا دەبن کە من گومانم هەیە ، نا بۆ گومانم هەبێت ئەمان فەرمان دەکەن بەلام هەروەک چۆن بریاری ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانی بە سەریاندا سە پێنرا هەر بەو شێوەیە فەرمانەکەش بە سەریاندا دەسەپێندرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست