به‌ره‌و یادی بیست و دووساڵه‌ی تاوانی بۆردومانكردنی شاری سه‌رده‌شت
Tuesday, 23/06/2009, 12:00
كه‌س و كاری قوربانیانی شاری سه‌رده‌شت
جه‌ماوه‌ری كوردستان
پارت و ڕێكخراوه كوردستانییه‌كان
هه‌موومان ئاگادارین 22ساڵ پێش ئێستا , له به‌رواری 28-6-1987 فڕۆكه مه‌رگهێنه‌ره‌كانی به‌عس , كاتژمێری 4,30 سه‌ر له ئێواره ژه‌هری قینی خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی شه‌هید په‌روه‌ر و كورد په‌روه‌ری شاری سه‌رده‌شتی قاره‌مان و گوندی ڕه‌شه هه‌رمێ و ده‌وروبه‌ریدا باراند , 4 فڕۆكه‌ی مه‌رگهێنه‌ر , به‌م تاوانه‌یان , زیاتر له هه شت هه‌زار هاووڵاتی سڤیلی ئه‌م ده‌ڤه‌ر و شاره‌یان شه‌هید و برینداركرد , چه‌ندین خێزانیان له بنه‌چه‌وه پاككرده‌وه , تاكو ئێستا زیاتر له 1000 هاووڵاتی بونه‌ته قوربانی ئه‌و تاوانه نامرۆڤانه‌یه .
له كاتێكدا ئێمه یادی 22 ساڵه‌ی ئه‌و تاوانه ده‌كه‌ینه‌وه , هێشتا مه‌رگه‌ساتی سه‌رده‌شت نه‌بۆته دۆزێك بۆ تاوانبارانی به‌غدا , هێشتا برینداره‌كانی ئه‌م شاره له ئێش و ئازاردا ده‌ژێن و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ نه‌كراوه , هێشتا ونبوه‌كان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه , هێشتا له لایه‌ن ڕه‌وه‌ندی كوردی و لایه‌نه سیاسییه‌كان به تایبه‌ت له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه گرنگی به‌م مه‌رگه‌ساته گه‌وره‌یه نادرێت , هێشتا سه‌رده‌شتییه‌كان به ته‌نها یادی قوربانییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه و له شین‌دا هاوڕێیان بێكه‌س و هاوڕێن .
ئێمه له چاودێری كوردۆساید كه یه‌كه‌م ده‌زگای كوردی بووینه گرنگیمان به‌م یاداوه‌رییه داوه‌و له 6 ساڵی ڕابردوه‌وه , ساڵانه یادمان له قوربانیانی سه‌رده‌شت كردۆته‌وه , له یادی 22 ساڵه‌ی ئه‌م تاوانه‌دا , داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین , ئه‌مساڵ یادێك له‌وتاوانه و و له‌و قوربانیانه‌مان بكرێته‌وه , شایانی گه‌وره‌یی یاداوه‌ری 22 ساڵه‌ی كاره‌ساته‌كه بێت , ڕۆژی یاداوه‌رییه‌كه بكرێته ڕۆژێك بۆ ڕسواكردنی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان و به‌كارهێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی كیمیاوی و هاوپشتی له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره و پاڵه‌په‌ستۆكردن بۆ كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و تاوانه له دادگای باڵای تاوانه‌كان .
پارت و ڕێكخراوه سیاسییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان
بێده‌نگی ئێوه له ئاست ئه‌م دۆزه گرنگه و گرنگی نه‌دانتان به‌م كاره‌ساته گه‌وره‌یه , مایه‌ی نێگه‌رانی ئێمه‌و خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت و گوندی ڕه‌شه هه‌رمێ و ته‌واو قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژییه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان , بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین با هه‌موومان یه‌كگرتووانه به‌ره‌و یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی قوربانیانی شاری سه‌رده‌شت, یادێكی وای ئه‌و تاوانه بكه‌ینه‌وه , له ئاستی گه‌وره‌یی تاوانه‌كه و ژماره‌ی قوربانیانی و تێكۆشه‌ری و مێژووی پڕ له شانازی شاری سه‌رده‌شتدا بێت .
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
9-5-2009
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست