کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌فه‌ره‌ شه‌رمهێنه‌ره‌کانی جه‌نابی فه‌خامه‌تی سه‌رۆکی" تاڵان و تیرۆر" له‌ پای چییه‌؟!.

Wednesday, 07/07/2010, 12:00


ماوه‌ی یه‌ک دوو مانگێکه‌ ، فه‌خامه‌تی سه‌رۆکی تاڵان که‌وتۆته‌ گه‌ڕانی مه‌کۆکی بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و دورتیش.مرۆ پێویست ده‌کات راوسه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر کرده‌ی ئه‌م سه‌رۆکه‌ بدات که‌ بۆچی له‌م کات و ساته‌دا مه‌سعود ئاوا ئه‌و هه‌موو سه‌فه‌رانه‌ ده‌کات و سروشت و ئه‌ته‌کێتی ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ له‌ کوێی دیپلۆماسیه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانی هه‌رێم و نه‌ته‌وه‌ی کورد جێ ده‌گرن؟!.
من هه‌وڵده‌ده‌م وه‌ڵامێکی کورتی ئه‌و پرسیارانه‌ بده‌مه‌وه.. سه‌ددام کاتی خۆی ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی بکردایه‌ له‌ کاتی ئاخافتن ، راگه‌یانده‌ رووزه‌رده‌که‌ی ده‌که‌وتنه‌ پینه‌په‌رۆکردنی به‌ جۆرێ بیسه‌ر سه‌ری لێده‌شێوا و وای لێده‌هات خۆی تاوانبار بکات که‌ باش تێنه‌گه‌یشتووه‌!.
ئیمڕۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانی مه‌سعود" له‌وان خراپتر" کۆمه‌ڵێ قه‌ڵه‌می سواو و خوار که‌وتونه‌ته‌ ویزه‌ی راستکردنه‌وه‌ی خواری سه‌رۆکی تاڵان و به‌ ده‌ستکه‌وتی گرنگی ئه‌و هه‌موو سه‌فه‌رانه‌ داده‌نێنن .تاکه‌ جیاوازییه‌ک له‌ قۆبناخی سه‌ددام و ئێستا که‌ هه‌بێت ، درۆکان زووتر ئاشکرا ده‌بن و بکه‌رانیشی زووتر و چاکتر ریسوا ده‌بن.خه‌لکی کوردستان که‌مترینیان گوێگر و خوێنه‌ر و بیسه‌ری ده‌زگاکانی ره‌شی ده‌سه‌ڵاتن..هه‌ر بۆ نموونه‌ له‌ شارێکی وا پڕ خوێنه‌ری وه‌ک سڵیمانی ژماره‌ی فرۆشی رۆژنامه‌ی "خه‌بات" ده‌هه‌زار و پێنجهه‌زار و هه‌زار و ته‌نانه‌ت سه‌د دانه‌ش نییه‌ ، به‌ڵکو له‌وشاره‌دا ته‌نها له‌ نێوان 10-15 دانه‌ی لێده‌فرۆشرێت!.
جا بابێینه‌وه‌ سه‌ر سه‌فه‌ره‌کانی فه‌خامه‌تی سه‌رۆکی تاڵان..به‌ مه‌زه‌نده‌ی زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی که‌ گفتگۆمان له‌سه‌ر کردووه‌ ، بۆ دوو مه‌به‌ست مه‌سعود له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا سه‌فه‌ره‌کانی چڕ کردۆته‌وه‌ که‌ ده‌کرێت بڵێێن:
1- بۆ وه‌رسوڕاندنی گرنگییه‌کانی ناوخۆ بۆ لای ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ی ، چونکه‌ ره‌وشی ناوخۆی کوردستان پاش شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت ئه‌وه‌نده‌ ئاڵۆز بووه‌ ، که‌ ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی مه‌سعود هیچ وه‌لامێکی پێ نییه‌ و ناتوانێت وه‌لامی ئه‌و هه‌موو پرسیاره‌ جدێیانه‌ بداته‌وه‌ که‌ ئیمڕۆ شه‌قام پێوه‌ی مه‌شغوله‌.ده‌یه‌وێت به‌ خه‌ڵکی بڵێ : ئه‌وه‌تا ئێوه‌ به‌ تیرۆریست ناوم ده‌به‌ن که‌چی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تانه‌وه‌ پێشوازییم لێده‌کرێت!.
دیمه‌نی سه‌فه‌ره‌کانی سه‌رۆکی تاڵان و تیرۆر ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات که‌ هیچ ئامانجیکی سیاسی له‌ پشته‌وه‌ نییه‌ و هیچ په‌یامێکی سیاسی و ستراتیژی بۆ هه‌رێمه‌که‌ و نه‌ته‌وه‌که‌ی پێ نییه‌ به‌ڵکو سه‌فه‌رێکی رووتی بێ ئه‌ته‌کێتی و په‌له‌په‌ل لێکراوه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ ناوخۆییه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی فشاره‌ له‌سه‌ر سایکلۆژییه‌تی رووخاوی سه‌رۆک. ده‌روونناسان ده‌ڵێن: سه‌فه‌ر بۆ راحه‌تپێهێنانی مێشکی ماندوو باشه‌".
2- فاکتی دووهه‌م بۆ سه‌فه‌ره‌کانی ، دیاره‌ بۆ راگواستنی پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستانه‌ ، به‌تایبه‌تی ئه‌و پاره‌ زۆره‌ به‌ جارێک و دووجار ناگوازرێته‌وه‌. ساڵی دارایی 2009 تا ئێستا حساباتی ختامی بۆ په‌رله‌مان ره‌وانه‌ نه‌کراوه‌ ، چونکه‌ تا سه‌رۆکی تالان ئه‌و پاره‌ نه‌گه‌یه‌نێته‌ ده‌ستێکی "ئه‌مین" له‌ سه‌ر کۆنتۆی خۆی دانه‌نێت ، نازانرێت چه‌ندی ماوه‌ و چه‌ندیش لووشدراوه‌.
مه‌سعود هه‌ڵگری پاسه‌پۆرتی سووری دیپلۆماسی تورکی و هه‌روه‌ها هی عێراقیه‌ و، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێده‌ده‌ن که‌ فڕگه‌کان پشکنینی بۆ نه‌که‌ن وده‌توانێ چی هه‌بێ له‌گه‌ڵ خۆیدا ئاودیوی بکات ، کاتێ ده‌چێته‌ ئوردن و شای ئوردن وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی بازرگان لێیده‌ڕوانێت ، رێگریشی لێ ناکات ئه‌گه‌ر چه‌ند سه‌د ملیۆن دۆلاریک له‌ پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان ببات و له‌وێدا وه‌ک جه‌لالی تالانچی برای پڕۆژه‌ ئه‌نجام بده‌ن.
کچه‌کانی سه‌ددام به‌ خۆیان و پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی عێراق له‌ ئوردن له‌سایه‌ی "مه‌لیکی بێ پاره‌" ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و هه‌ر له‌وێدا گروپی تیرۆریست ده‌نێرنه‌وه‌ عێراق بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی سه‌یاره‌ی بۆمبرێژکراو.
ئه‌و سووکایه‌تییه‌ی به‌ مه‌سعود ده‌کرێت له‌سه‌فه‌ره‌کانی که‌سێ ته‌حه‌مولی ناکات ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خودی بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌بێت..داود ئۆغلو بێ شه‌رم پێیووتین: مه‌سعود که‌سێکی عه‌شایر و خێڵه‌کیی ناوداری عێراقه‌ و بۆ په‌یوه‌ندی بازرگانییه‌کان و شه‌ڕ دژی تیرۆر هاوکاری یه‌کدی ده‌بین. به‌م گۆته‌یی ئۆغلو ماهیه‌تی مه‌سعود و سه‌فه‌ره‌کانی بۆ هه‌مولایه‌ک ئاشکراکرد .مه‌سعود وه‌ک که‌سێکی خاوه‌ن پاره‌ و خاوه‌ن جاش بانگهێشت کراوه‌ ، نه‌ک وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر زه‌ڕڕه‌یه‌ک ئه‌و سه‌فه‌ره‌ فه‌رمییه‌ی پێوه‌ دیاربوایه‌ ده‌بوو به‌لانی که‌م ئاڵای عێراقی له‌ پشت دابنرایه!‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە