تورکە فاشییەکان چی لەم نیشتمانە کڵۆڵەکەمان دەکەن
Sunday, 30/05/2021, 0:35
1690 بینراوە
لە شەڕی جیهانی یەکەمدا تورکە مەغۆلەکانی عوسمانی کە لە نیشتمانی ئێمە وەربوون و بە ناوی سەفەربەلکەوە زۆربەی گەنج و پیاوی کوردیان بەرەو شەڕ و کوشتن برد.
"سەفەر بەرلك" لە دەستەواژەی "سافاش الك"ی توركی وەرگیراوە و مانای یەكەم جەنگە و مەبەستیش سەرەتای هەڵمەتی یەكەمی كەناڵی سوێس لە ساڵی 1915 یەكەم هەڵمەتی سوپای عوسمانی بووە لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانی كە هێزەكانی بەریتانیای لە میسر كردە ئامانج.
مێژوو دڕندەی تورکەکانمان بۆ دەگێڕێتەوە، کاتێک تورکیا هێرشی کردە سەر شاری عەفرین یەکەمین وێنە کە میدیاکانی تەنی سوپا و چەتەکانی تورک بوو کە بەگوندەکاندا دەگەڕان قاز و قەل و مریشکیان کۆدەکردەوە و بەدەستکەوت و غەنیمەیان لەقەڵەم دەدا .ئێستا بە بەر چاوی جیهانەوە ئەوەتانێ فاشییەتورکەکان کەوتونەتە هەرێمە لاقەکراوەکەمان و دارو دەوەنەکان دەبڕنەوە و ئاودیوی تورکیای دەکەن.
ئەمە ڕێک هەمان ئەو کەڵچەرەیە کە لەسەردەمی "سەفەربەلک"دا لەگوندەکان مەڕانەو هێلکانە و سەرانەیان لەخەڵکی دەسەند، کەس توانای بەرگری کردنی نەبووە، ئەوەی لەو نادادیە دەنگی هەڵبڕیایە بەنێزەی تفەنگەکانیان تورکەکان سکیان هەڵدەدڕی و سەریان لە لەشی دەکردەوە.
ئێمە مێژووی ئەو هەموو تاوان و قوربانیە بەفرمێسک و ناسۆرەکانی داپیرەکەنمان هەڵدەگرین، بەڵام ئەمڕۆ کە بە بەرچاوی ئەم هەموو چەکدارو دژە تیرۆرو ئاسایش و پاراستن و هێزی ٧٠ و هێزی ٨٠ و زرێڤان و لەشکری گولان و لەشکری سکرتارێت و پۆلیس و دادگا و سەرەک کۆمارو دەیان وەزیر و گزیر و پەرلەمان و ئەم هەموو ئەستێرە و داڵ لەشان و پیاوە ئاڵۆزانەی ڕۆژ تائێوارە لە کەناڵەکانەوە چەنە دەدەن و تاوتوێ سیاسەت دەکەن، کە بەسەر شەقامەکانیشدا دەڕۆن دەڵێ دەچن بۆ بەرەکانی شەڕ بەخۆیان و ئەم هەموو چەکدارو جبەخانەیەوە .
ئەی بۆچی لەئاستی ئەم بەدڕەوشتیەی داگیرکەرانی تورک بێدەنگیان هەڵبژاردوە ؟
ئەم تفەنگ و جبەخانەیەی بەم هەموو پاسەوانەیە، لەخەنجەری قەدی کابرا ناچێت کە بەتەمابوو لە لێقەوماندا بەکاری بێنێت ؟
ئێمە هەموومان دەرفەتێکمان هەیە بۆ ئەوەی مێژوو بنووسینەوە ...گەنجەکانمان وەک قەشمەرەکانی تورک ڕیشیان داناوە و گۆرانی بێژەکانمان گۆرانی تورکی دەڵێنەوە، مزگەوتەکان و مەلاکانمان فرمێسکی تیمساحی بۆ فەڵەستین دەڕێژن، بەڵام لەئاستی تورکەندا قسەیەک ناکەن ...کەناڵی تەلەفیزۆنەکانمان لە پەخشی درامای تورکی ناوەستن .ئێمە لەچ سەردەمێکی نەفرەتیدا دەژین کە بەیانیان ماستی تورکی و ئێوارانیش درامای توکی ...!
خۆ ئەمە خەو نییە، کە بە بەرچاومانەوە ڕووبدات کاتێک خەبەرمان بێتەوە بڵێن خەوێکی دزێو بوو.
ئەمە ڕاستییەکە بێدەنگیمان دەبێتە بە بیابانبوونی هەرێمە ئەتک کراوەکەمان.
داخۆ کەی و چون شکۆ دەگەڕێتەوە ناومان ، لە کاتێکدا دانیشوانی کوردستان بە پلان زۆربەیان کراون بە ئیسلامی سەلەفی، لەوێشەوە زۆربەی خەڵکەکە کراون بە پیاوی ئۆردوغانی دەست بە دەستنوێژ. ئەوەی ماوەتەوە لە سەر ئاوازی تورکی دانس بۆ سوپای تورک و درامای تورکی و ماستی تورکی دەکات.
لەسەردەمی سەدامدا ...جەندرمە سەگێک لەسەر سنور دەکوژن، سەدام هەڕەشە لە تورکیا دەکات، باڵیۆزی ئەوکاتەی تورکیا بەناوی دەولەتی تورکەوە داوای لێبوردنی کرد و قەرەبووی خاوەن سەگەکەیان کردوە ...ئێستا ڕۆژ نییە تورک کورد نەکوژێت ....کەچی کورد دەبێت داوای لێبوردن بکات.
پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (رزگار رانگور)ــەوە نووسراوە