کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن له‌ سیناریۆكانی بۆ ده‌ست گیركردنی ئیسلامیه‌كان له‌ هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌

Tuesday, 04/09/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 5 هه‌ولیر

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هۆبه‌ی سیاسی له‌ ئاسایشی هه‌ولیر ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی 12 ڕۆژی رابردوودا به‌ بریاری پاراستن حره‌كاتی ئاسایشی هه‌ولێر 8 كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ كاری ئیرهابی له‌ شه‌ودا ده‌ستگیر كردووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌ هێرشه‌ ره‌شه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ به‌بریاری مه‌سعود بارزانی هه‌رچیان پێ ده‌كرێت له‌ سینایۆ دانان بۆ ده‌ستگیر كردنی ئیسلامیه‌كان درێغی نه‌كه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو ناویان هه‌بووه‌ له‌ لیستی به‌ناو ئیرهابی یه‌كاندا، تا ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه‌ به‌ هه‌ر بیانویه‌كه‌وه‌ بێت ئه‌گه‌ر وازیشیان له‌ ئیسلامیه‌كان هێنابێت هه‌ر ده‌ستگیریان بكه‌ن.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌شی حه‌ره‌كاتی ئاسایشی هه‌ولێر 6 مه‌فره‌زه‌یان پێك هێناوه‌ و هه‌ر شه‌وه‌ گه‌ڕه‌كیكی هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ریان كردۆته‌ به‌رنامه‌ی جێبه‌جێكاری نه‌خشه‌كانیان.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی پاراستنی پارتی بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا ئیسلامیه‌كان زیاتر بخه‌نه‌ موزایه‌قاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش زانراوه‌ به‌نیازی داتاشینی سیناریۆن بۆ چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كۆمه‌لی ئیسلامی له‌ هه‌ولێر.

تیبینی
به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ بریاری مه‌سرۆر بارزانی هه‌ریه‌یكه‌ له‌ بارزان قه‌ساب و هێرشه‌ ره‌ش ماوه‌ی 5 رۆژه‌ بۆ چه‌ند كارێكی ئیرهابیی و خوڵی ئه‌منی چونه‌ته‌ توركیاو بریاره‌ 2 رۆژی دیكه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ هه‌ولێر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە