سیاسەتی خورمژی و مەکتەبلی بزوتنەوەی گۆران بەرەو کوێ دەروات !؟
Friday, 14/02/2014, 12:00
بزوتنەوەی گۆران هەر لەسەرەتای کارکردن و خەباتی بەرپرس و کادیرەکانی (مەکتەبلی و قات لەبەریە) واتا بزوتنەوەیەکی پەرلەمانی و میدیاییەو دورە لەخەباتی شەقام و جەماوەری . تەنانەت لەئەورپاش قورسایی خەباتیان ناخەنە سەر ئەوخالە واتا پێگەیاندنی کادیری شەقامی و جەماوەری ، لەکاتێکدا ئەمە کۆلەکەیەکی سەرەکی فشارە بۆ گۆرینی دەسەلات ، وەلەباشوری کوردستان ئەو لاوازیەمان هەیە ...راستە هەواداری ئەو بزوتنەوەیە بەگەرم و گوری بەشداری لە هەمووئەوکارو چالاکیانە دەکەن کەگروپ و رێکخراوە مەدەنیەکان سازی دەکەن ، یان خۆیان بەناوی بزوتنەوەکەیان هاوبەش دەبن ...بەلام قورسایی ئەو بزوتنەوەیە لەسەر گوتاری میدیایی و پەرلەمانیە بۆیە سەیر بکەن هەفتە نیە کۆمەلێ میک لەملی نوێ لەتیڤێ دەرنەکەون ، و ەماوە ماوەش خەلک بەلێشاو لەشەقامەوە بەرەو پەرلەمان نەبات؟
یەکێ لەو دیاردە باوانەی ئەمرۆ لەکوردستان و ئەوڕپا لەناو خەلک بەگشتی و ڕٶشنبیر و سیاسیەکان بەتایبەتی هەیە ، هەرچی هەلدەستیتەوە کۆمەلی پێشنیاز دەدات و دەلێ (دەبێ و پیویستە ...خەلک دەسەلات وابکات..لەکاتێکدا بەدەگمەن ئەو سوپایە پێشنیازدەرە فشەکەرە بچوکترین کار بۆ ئەو داوایە ی بانگەشەی خۆی دەکات !؟ بۆیە ئیمە لە کەسانی پێشنیاز کەری زۆرینەی رۆشنبیرو سیاسیەکان ، پێزار بوینە ، بەڵکو خەلکی مەیدانی و پراکتیکیمان پیویستە ، کەگیانی قوربانی و ئیرادەدانی تیا بێ و بچەقی بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە ؟ کەچی ئەوا سوپایەک لەکادیری گۆرانیشی هاتۆتە سەر کەرۆژانە دەیان بینین لەمینبەری کەی ئین ئینەوە گوتار بۆ خەلک دەدەن ، بەلام سەیری ئەو سوپایە بکەن ،بەقودرەتی قادر کە خۆپیشاندانێکی جەماوەری یان دژ بەتیرۆر لەسلێمانی ئەنجام دەدرێ ١٠٠ کەس کۆدەبێتەوە !؟ لەکاتێکدا سلێمانی سەرچاوەی هیز و پلەیەکی جەماوەری گۆرانە !؟ ئاخر بەس ئەو سوپایە کادیرەی کەی ئین ئین و سبەی و رادیۆی گۆران لەگردی زەرگەتە دوو کاتژمێرە بێنە خوارەوە وبەشداری بکەن ژمارەکە دەبیتە دوبەرامبەر .
راستە ئەو دەسەلاتە کۆمەلگای لەبواری ئیرادە و گیانی قوربانیدان گەیاندۆتە ئاستەکی مەترسیدار ، بەلام ئەرکی حزب و ڕێکخراو ئەوەیە ململانێ لەگەل ئەو بەرنامە مەترسیە ی پارتی ویەکیتی بکات نەوەک لەگەل ڕیرەوەکە بروات
ئەم بزوتنەوەیە لەپڕیکا گوتی بەشداری حکومەت دەکەین بێ ئەوەی ئەو کۆدەتایە سیاسیەیان بۆخەلک رون بکەنەوە !؟ لەوەش ناخۆشتر ئەوا ٤ مانگ زیاترە حکومەت پێک نەهاتوە ، خەلک لەشەقام لە کەلەک و سەید سادق ، نارەزایەتی دەربری ، دژی تیرۆری شەهید کاوە لەکوردستان و ئەورپا شەقام و کۆلان نما نە جولێ ؟ لەئەورپا بۆیەکەم جار خۆپێشاندان راستەوخۆ بەرامبەر بارزانی ئەنجام درا . کە لەناو سەدان ئەندام و بەرپرسی گۆران ، یەک ئەندامی گۆران بەشداری کرد ئەویش ئەندامی کوردستان فوروم بوو . هاوکات میدیای گۆران گرنگی یان ئاستی خۆی بە پەیامەسەرکیەکەی خۆپیشاندانەکە نەدا کە خۆپیشاندانەکە دژی رەفتارەکانی مەسعود بارزانیە .. بەکورتی ئەوەندەی ئیمە ٢٢سالە خەلک فێرە تورەیی دەکەین ، بزوتنەوەی گۆران بەکۆمەل بۆ دەسەڵات هیمنیان دەکاتەوە !!
ئیستا ش موجە ی خەلک نادرێ ، مەسەلەی نەوت و پەیوەندی تورکیا و دان نەنان بەحوکومەتی ڕۆژائاوا بەناوی حکومەت و پەرلەمان و ..تا ئاستی ئەوەی بیزاری خەلک گەیشتۆتە لوتکە...گۆرانیش ٤ مانگە لەگەل روداوەکان بەم شیوەیە دەروات
١/لەدوڕا سەیری ئەو نارەزایەتیانەی خەڵک دەکات و لەمیدیاکانی بەهێمنی روداوەکان دەگوازێتە
بەرادەیەک هەست دەکرێ وە ک بی بی سی و سی ئین ئین ئاسا بێلایەنانە هەوالەکان پەخش دەکات نەوەک وەک کۆن کە جۆشی بەنارەزایەتیەکان دەدا !
٢/هەموو قورسایی خستۆتە سەر هاوبەشی کردن لەدەسەلاتدا ، لەکاتێکدا ٢٢ سالە ئەوەی چویتە ناو دەسەلات یان لەتەنکاوەکەشی (پەرلەمان) نزیک بوبێتەوە ، بەدەگمەن کادیرێکی گەندەڵ و پول پەرستی لی دەرنەچوە . راستی ئەمەش بابەخۆیان سەیری پەرلەمانتارەکانی خۆیان بکەن ، نزیک بە ٣٢کەسیان ناردە پەرلەمان ، ئایا چەندیان ئامادەیی ئەوەیان تیا بوو کەگیانی هەلپەرستی مادی و خۆشگوزەرانی لەخۆیان دور خەنەوە ؟ مەگەر لەوەرگرتنی ٤٨ ملیۆنەکە ، قیزەوەنتریان نمونەیان نیشان نەداین ؟ کە لەدوا جاردا ناراستگۆ دەرچوون لەسەر ئەوەی گوایە پارەکە دەدەنە پرۆژەی خزمەتگوزاری ، کەچی هەریەکەیان چەند ملیۆنەکی دانابوو ئەوەی تریان وەک پەرلەمانەکانی دەسەلات خوارد ؟ ئەی ئیستا بکەونە ناو ئەو هەموو نازو نعمەتەی تری دەسەلات دەبێ جەند کادیری بەتکەی کۆنی خۆی هەلبستێ ؟
ئەمە جگە لەوەی گۆرانیش سوپایەک کادیری تری لەتەک پەرلەمانتارەکانی لەسەر داهاتی ئەو خەلکە دەکاتە خانەنشین ، وەدوری دەخاتەوە لەخەباتی شەقام و نارەزایەتی ؟
دواتر ئەوەی لەپارتی نزیک بۆتەوە هەم ناشیرین بۆتەوە هەمیش جەماوەری بەلێشاو لێ دورکەتیتەوە کەچی لەکاتی نوسینی ئەو بابەتە تیکستێکی کەی ئین ئینم بینی گوتەیەکی بارزانیان بەگرنگ دابەزاندبوو کەبارزانی رای وایە گۆران دەتوانی حکومەت بەدام و دەزگا بکات !! ئەری دەلێی پارتی و بنەمالەی بارزانی ناناسن . مەگەر هەر ئەوانە نەبون بەرهەم سالح و یەکیتیان لەهەولێر کردبوە تەها محیدین مەعروف ؟ مەگەر هەر پارتی نەبوو لەهەولێر یەکیتی قوتابیانی لەبەرهەم سالح بریاردەر تر بوو لەداخستنی زانکۆ ؟
بەکورتی چونە ناو قولایی دەسەلات و هاوتەریبی لەگەل پارتی ویەکیتی ، رەنگ بێ گۆران بتوانێ هەندێ وردە چاکسازی و خزمەتگوزاری بجوک بکات ، بەلام هەرگیز ناتوانی کاری ریشەیی لەبارودۆخی کوردستاندا ئەنجام بدات . جونکە دەسەلات بەو فەوزایە ی یاسایی و عەقلیەتە خیلەکی و تاکرەویەی بنەمالەی بارزانی و تالەبانی هەیە وەک دورگەی بەرمۆدا بەهەزاران دەنگی جوان لول دەدا . وەک لەم ٢٢ سالەی رابردودا هەرچی چووە ناو ئەو دەسەلاتە قیزەوەن وناشیرین و جەماوەر لێی دورکەتەوە . دواتر مانەوەی بڕوا و باوەری خەلک ، گەورەترین هیز بەخشی هەر پارتێکە ، کەگۆران بەرەو لەقانی ئەو بروابونە لەناو خەلک دەروات ، چونکە جگە لەوەی خەلک هەر جارێک و دوان باوەری پێ دەکات ، هاوکات پارتی ویەکیتیش هەولی بەگەندەل ، کرین ، شکست هاتنی ئەندامانی ئەو بزوتنەوەیە لەناو دەسەلات دەدەن و خەلکیش بێزارە لەم دەسەلات و دەم و چاوە سیاسیانەی کەگۆران هاوبەشی دەسەلاتی لەگەلی دەکات و ئەو دەنگە نارەزایەتیانەی تری دەسەلات لەخۆی زیاتر تورە دەکات کەدەتوانن ڕۆلی گرنگ لەسەر دەنگدەری گۆران ببینن . باشترین نمونەش سەیری ئیستای گۆران بکەن کەسیاسەتی خورمژی (لەدەسەلات بێ و جەماوەری نارازیش لەچواردەوری بێ) وەئەو بزوتنەوەیە گوتاری میدیایی و کادیرەکانی لەدوایی ٢١/٠٩ بەرامبەر رەمزەکانی پارتی و دەسەلات جەندە ناسک کردۆتەوە یان بەلای دا ناچێ !؟ بێگومان کەکەوتە ناو دەسەلات بەونازو نعمەتەی کەبۆیان دەرژێ ئەوا وەک مۆسیقای مۆنا مۆ نارەزایەتیەکانی خەلک بلاو دەکاتەوە .
رۆژانی داهاتوی هەلبژاردنیش دیاردەکەوێ ، کەگۆران سیاسەتی خورمژی وبەشداریکردنیان لەمەرجەع نیشاندانی بارزانی و مەکتەبلی بەرەو چ ئاقارێکی مەترسیداری دەبات؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست