کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کارین تووربی و سوزان کەیانپوور: لوبنان، مەبەستی دوایی هێرشەکانی داعش؟

Thursday, 31/07/2014, 12:00


لە راگەیاندنەکانی بە کۆمەڵی لوبنان، راگەیاندنی دروستکردنی ،، خەلافەتی ئیسلامی،، لە لایان هێزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە مانگی رابووردودا سەرەتا وەکی / گەمە / هاتەبەرچاو. ئەو پیاوە جیهادیانە کە خاوەنی ردێنێکی (ڕیش) گەورەی دواکەوتوانەو تینووی خوێن نیشان دەدران. بەڵام زۆری نەخایاند کە ئەو / گەمەوپێکەنینە / جێگای خۆیدا بە نیگەرانی. دوای چەند مانگ ئەهوەنی ئێستێ لوبنان جارێکی دی بۆتە مەبەستی هێرش ،چەند کەسیش لەو پەیوەندیدا گیراون وڕای گشتیش هێدی هێدی دەگاتە ئەو باوەڕە کە دەوڵەتی ئیسلامی کە جێگری / داعشە / دەبێتە هۆی نائارامی لە لوبنان.
ژنڕاڵ عەباس ئیبڕاهیم ، بەرپرسی دامودەزگای گشتی و ئەمنییەتی لوبنان دەڵێ: کاتێک کە ،، خەلافەت ،، لە سەراسەری سنوری هابەشی عێڕاق وسوریە دروست بووە و دوەڵەتی ئیسلامیش هەڕەشەی کردووە کە ،، لوبنان،، دەبێتە ناوەندی سەرەکی ئەو تۆفانە. بەشێکی زۆری نەخشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی وکردەوەکانی لە لوبنان لەو کەسانە وەرگیراون کە دەست بەسەرن. دەنگۆی ئەوە هەیە کە دەوڵەتی ئیسلامی خەریکە / ئەمیرێک / بۆ لوبنان دادەنێ وکەسانی جیهادیش خەریکی هێرشکردنی سەر ناوچە ،، شیعە نشینەکانن،،هەروا کوشتنی کەسانی بە ناو بانگئ لوبنانی، دەوڵەتی ئیسلامی ئەو دەنگۆیانە قەبوڵ ناکا ودەڵێ: بەرنامەیەکی مەزن هەیە بۆ تێکدانی سنورەکانی وڵاتانی عەڕەبی وئیدارەکردنی ئەو وڵاتانە لە ژێر ئاڵای هەبوونی ئیسلام.
کۆتایی پەیمانی، سایکس پیکۆ:
هێزێکی دەوڵەتی ئیسلامی دەڵێ: ئەو ناوچانەی کەسەردەمانێک سنوری نێوان سوریەوعێڕاق بوون (لەحاڵیکدا سوێندی دەخوارد)دەیگوت: ئینشائەڵڵا تەواوی سنورەکانی ، ئۆردۆن، لوبنان وتەواوی سنورەکانی دیکە لە ناو دەبەین.! ناوی ئەو ویدۆیە کە قسەی لەسەر دەکرد/ کۆتایی سایکس پیکۆ / بوو کە ئاماژەی بە سازانی نەهێنی، بریتانیا وفەڕانسەیە لەساڵی ١٩١٦ کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەوڕۆکەی پێ دروست بووە. تەنانەت سەلەفیەکانیش لە گەڵ بۆ چوونی دەوڵەتی ئیسلامین. شێخ نەبیل رەحیم، کەشێخێکی سەلەفییە وبە ڕێوە بەری بەرنامەیەکی ئایینییە لە کاناڵێکی رادیویی ئیسلامی لە شاری،، تەرابلۆس،، لە باکوری لوبنان وەشێنی هەیە دژی دەوڵەتی ئیسلامییە ودەڵێ: ئاکامی پێچەوانەی هەیە وعێڕاق دابەش دەبێ، شێخ و سوننەئایینەکانی دی کەموکورتی ئەو کارە دەست نیشان دەکەن وڕەتی دەکەنەوە. بۆیە کەوتونە بەر هەڕەشەی مردن و تەنانەت پیامیان پێ داون کە سەریان لە لەش جودا دەکەنەوە.
هەڕەشە لە یەک پارچەیی وڵات:
رووحانیەکان دەڵێن: دەبێ لەو تووند ئاژۆیانە بترسین . ژ، ئیبڕاهیم دەڵێ؛ کەسانێک هەن کە دەوڵەتی ئیسلامیان دەوێ و باوەڕەکانیان پەرە دەستێنێ. هەر چۆنێک بن ئینکار ناکرێن. ئەو ئیدئۆلۆژییە لێرە بونی هەیە. ئەو دەڵێ، کاری وان هێرشکردنە ودروستکردنی ئاژاوەیە وئێمەش حەول دەدەین پێش بەو کارانە بگرین. سەرچاوەکانی رۆژئاوایی بە ،بی،بی،سی،یان گوتوە ، گرتنەکان لە لوبنان لەو پەیوەندیەدا نیشاندەدەن کە نیگەرانی هەیە کە دەوڵەتی ئیسلامی رەخنەی (نفوز) لەوڵاتەدا کردبێ بەڵام بەمانا ی هەبونی مەترسیەکی ئاوا نییە.بەڵام لوبنان حەول دەدا خۆی لە پەڕتبون بپارێزێ ویەکێتی خۆی بپارێزی.
زیان لە سیستمی گەردشگەری (گەڕۆڵی) یا (تووریستی) :
هەتا ئێرە مەزنترین زیانی جیهادیەکان بۆ لوبنان زیان بووە لە سیستمی ،،تووریستی،، ئەو وڵاتە. ئەوەی کەگەڕۆڵەکان لە ناوچەی دووڕگەی فارس، وناوچەکانی دیکە بە هۆی نیگەرانی ئەمنییەتی سەفەرەکانیان بۆ لوبنان تێکداوەتەوە، سیستمی تووریسم زەربەیەکی مەزنی بەرکەوتووە. رۆڵی دەوڵەتی ئیسلامی لە رووداوەکانی لوبنان هێستا بێ جواب ماوەتەوە. ئەوەی کە ئاشکرایە ئەوەیە کە فکرو ڕامانی ئەو گرووپە لە ناو مێشکی خەڵکدا چەسپاوە. جا لە رێگای راگەیاندن بێ یا هۆیەکەی دروستکردنی ترس ووەحشەت بێ،ئەو رۆژانەباس لە دەوڵەتی ئیسلامی لە لوبنان زۆرە.

لە نوسینی: کارین تووربی و سوزان کەیانپوور
بی،بی،سی،: بەیرووت.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
٣١/٧/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە