کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هاوسه‌ری شه‌هیدێك سوكایه‌تی به‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ده‌كات

Monday, 03/09/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 3 هه‌ولێر
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆتایی رۆژه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان له‌ناو هۆلی مه‌ڵبه‌ندی 3 هه‌ولێری یه‌كێتی، له‌كاتی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی خانوو به‌سر چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كی شه‌هیدی یه‌كیتی یدا، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ریكی شه‌هید كه‌ هاوسه‌رو كورێكی له‌شه‌ری ناوخۆ به‌ ده‌ستی پارتی شه‌هید كرابوون" بێ به‌ش كرابوون له‌ وه‌رگرتنی خانوو كه‌ ئه‌و ژنه‌ شه‌هیده‌ خاوه‌نی 3 منداڵی كچ و كوڕی گه‌وره‌بووه‌، به‌ده‌نگی به‌رز هاواری كردووه‌ هاوسه‌رو كوره‌كه‌م له‌سه‌ر یه‌كێتی شه‌هید بوون و سه‌عدی پیره‌ی خاوه‌ن فایلیشی غه‌دری لیكردووم.

تا ئه‌وه‌ی ژنه‌ شه‌هیده‌كه‌ به‌ سه‌عدی پیره‌ی به‌ ده‌نگی به‌رز گووتووه‌، ئه‌گه‌ر ماوه‌مان بداته‌ ده‌ستدرێژیمان بكه‌نه‌ سه‌ر ئه‌وا ئیستا دوو خانووتان پێدابووین.

به‌جارێك هه‌رچی له‌و كۆبونه‌وه‌دابووه‌ به‌م هه‌رایه‌ی سوكایه‌تی ژنه‌ شه‌هیده‌كه‌ به‌ سه‌عدی پیره‌یان زانیوه‌و له‌ رۆژانی جه‌ژنیشه‌وه‌ سه‌عدی پیره‌ هه‌ولێری جێهیشتووه‌ له‌ توركیا یه‌.

به‌ پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ سه‌عدی پیره‌ هاندانی ئه‌و ژنه‌ شه‌هیده‌ به‌ده‌ستی شاڵاوی كوری كۆسره‌ت ڕه‌سول ده‌زانێت و قه‌یرانه‌كانی نیوان كۆسره‌ت و سه‌عدی پیره‌ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە