هه‌واڵێکی ژووری پاراستن بۆ خه‌لکی سلێمانی
Monday, 21/02/2011, 12:00
چاودێرێک
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر هه‌واڵێکی بڵاو کردۆته‌وه، که ئه‌کرێ سه‌رنجێکی لێبدرێت و به هه‌ندیش وه‌ربگیرێت.
ئه‌م هه‌واڵه وه‌ك گاڵته‌جاڕییه‌ك وایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیگلاعاتی ئێرانی له شاره‌کانی کوردستان زۆر ئازادن و به ئاره‌زووی خۆیان تهرانترێنیانه و باشترین په‌یوه‌ندیشیان به پارتی و یه‌کێتی وه هه‌یه. هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار کاری تیرۆریستیان کردووه‌و به بێ ئه‌وه‌ی پارتی یان یه‌کێتی هیچ ئاگادارییه‌کیان بڵاوکردبێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه وه‌ك عیلمی غه‌یب وایه، دوو تیرۆریست له ئێرانه‌وه هاتوون به تهئیکیدهوه، به تایبه‌تیش بۆ ته‌قاندنه‌وه به خه‌لکی ڕاپه‌ڕی و خۆپیشانده‌ر! نازانین ئێران بۆ دوو تیرۆریست ڕه‌وانه‌ی کوردستان ئه‌کات بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بته‌قێننه‌وه؟ خۆ خۆپیشانده‌ران له دژی ئێران ڕانه‌په‌ڕیون؟ بۆ ئێران بیر له‌مه ئه‌کاته‌وه؟ ئامانج له‌مه چیه؟ ئیگلاعاتی ئیرانی ئه‌وه‌نده‌ش گه‌مژه نین که سلێمانیان لێ بووبێته سنه.
پرسیاره‌کان نامان گه‌ێنێته هیچ وه‌ڵامێك، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ڕێك په‌یوه‌ندی به‌و هه‌واڵه‌وه هه‌یه که دوێنێ و پێری پارتی له ده‌زگاکانیه‌وه بڵاوی کردۆته‌وه، کهلهپووتهکانی پارستان و پارتی، خۆیان زۆر پێ زیره‌ك دیاره، بۆیه دانیشتوون چی بهخهێالیاندا هات ئه‌وه درووست ئه‌که‌ن، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه بزانن که خه‌ڵکی کوردستان له ساله‌کانی 60 دا ناژی تا به‌م قسانه بڕوا بکا.
له‌م کێشمه‌کێشه‌ی که ئێستا ڕووی داوه پارتی تیا ڕسوابووه، له‌م نێوه‌شدا نازانم تا چه‌ند په‌یوه‌ندی پارتی و ئیگلاعاتی ئێرانی تێکچووه. من بۆ خۆم هیچ تێکچوونێك نابینیم له نێوان بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و هه‌ر یه‌كیك له ده‌وڵاتانی ناوچه‌که. به‌س ئه‌وه‌ی له هه‌واڵه‌که‌ی دوێنێ و پێرێدا بڵاو کراوه‌ته‌وه گوایه قه‌رارگه‌ی ڕه‌مه‌زان ده‌ستی هه‌یه له تێکدانی وه‌زعی سلێمانی و به هه‌مه‌ئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ گۆڕان ئه‌م کارهکراوه.
کێن ئه‌وانه‌ی که خۆیان به خه‌ڵکدا ئه‌ته‌قێننه‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌که‌ی یه‌که‌م ڕاست بێت، که ئێران کێشه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دا هه‌یه، بۆیه ئێرانیش خه‌ڵکی سڵیمانی له دژی پارتی هارداوه. گریمان ئه‌مه راسته! ئه‌ی له‌م هه‌واڵه‌ی ئه‌مڕۆیان ئێران بۆ له دژی خهلکهکهیه و بڵاوه‌یان پێ ئه‌کات؟ ئه‌گه‌ر ئیگلاعاتی ئێرانی خه‌ڵکی سلێمانی له دژی پارتی هانداوه؟
ئه‌م هه‌واڵه تهمو مژی پێوه دیاره، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌توانین هه‌واله‌که به‌م چۆره‌ی لێ بکه‌ین، که شه‌رت نیه تیرۆریست خۆی بته‌قینێته‌وه، ئه‌کرێت سهیارهیك بۆمڕێژ بکرێت و به خه‌لکه‌که‌دا بته‌قێننه‌وه، هه‌ر وه‌ك پارتی کردی له زاخۆدا.
له‌به‌ر ئه‌وه هه‌واڵه‌که به‌م شێوه‌یه زۆر ڕاستره:کوردستانی - دوو تیرۆریست له‌لایه‌ن پارتیه‌وه هاتوون بۆ خۆ ته‌قاندنه‌وه له‌ناو خۆپێشانده‌ران
دوو تیرۆریستی خۆكوژ له پاراستنی پارتیه‌وه ئاودیوی ناوچه‌ی سلێمانی بوون، به‌نیازن له‌یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی سلێمانی كه خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌خۆ ته‌قاندنه‌وه یان سه‌یاره‌یه‌کی بۆمبڕێژ ئاپۆڕه‌ی خۆپێشانده‌ران بكه‌نه ئامانج.
حه‌یده‌ر سه‌عید له پاراستنی پارتی (رانیه) له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر وتی: دوو تیرۆریست له لایه‌ن پاراستنی پارتیه‌وه بۆ مه‌به‌ستی په‌لاماری تیرۆریستی ئاودیوی ناوچه‌ی سلێمانی بوونه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دیاریمان نه‌کردوه له کوێدا ته‌قیه‌نه‌وه بکه‌ن.
هه‌روه‌ها داوای له‌هاوڵاتیان كرد، که دانیشتووانی شاری سلێمانی هاوكاری ده‌زگاكانی پارتی بكه‌ن ئه‌گه‌ر نا ڕۆژی خوێناوی چاوه‌ڕوانیانه.
هه‌ر لهلێدوانهكه ی پاراستندا ئاماژه‌یدا كه به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی به‌رده‌ستیان گه‌یشتوون، ئه‌و دوو تیرۆریسته به‌نیازن په‌لاماری خۆپێشانده‌ره‌كانی شاری سلێمانی بده‌ن و خۆیان بهخۆپێشاندهران بته‌قێننه‌وه. (په‌یامنێر)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست