کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

رەفعەت هەڵەبجەیی


باچیتر هەڵەبجەیی یەکان چەواشە نەکرێن

Monday, 13/01/2014, 12:00

1718 بینراوە







ماوەیەکە لێرەو لەوێ لە سایتە کوردیەکان و ڕاگەیاندنەکاندا هەواڵی گەرمی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بە گوێ ی جەماوەری کوردستاندا درا تێکڕای خەڵکی کوردستان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی ولە شاری سەید سادەقیش توندو تیژی ڕویداو وشەهیدێك ودەیان کەس بریندار بوون .
هیچ کوردێکی دڵسۆزو نیشتمان پەروەر نیە کە پێ ی خۆش نەبێت هەڵەبجە ببێتە پارێزگا بەڵام ئایا ڕاستە یەکێتی و پارتی واتە دەسەڵاتی کوردی پێ یان خۆش بێت هەڵەبجە بکرێتە پارێزگا ؟
بەلای منەوە ناسینی دەسەڵاتی کوردی و تێکڕای لایەنە کوردیەکانی تر لەلایەن خەڵکی شاری هەڵەبجەوە لە بە پارێزگا بوونی شارەکەیان گرنگترە. ئەگەر چی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە خەونی هەموو تاکێکی شاری هەڵەبجەیە بەڵام پێم سەیرە جەماوەری ئەم شارە شەهیدە بە درۆو بەڵێنە ساختەکانی ئەم دوو حیزبە هەڵدەخەڵەتێن.


ئایا دەسەڵاتی کوردی دەیەوێت هەڵەبجە ببێتە پارێگا ؟
لە ساڵی ١٩٩٢ وە و دوای دروست کردنی یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاکو ئەمڕۆ نزیکەی چوار جار هەواڵی بە پاڕێزگا بوونی هەڵەبجە لەچوار کاتی جیاوازدا هوروژێنراوە جارێکیشیان لەگەڵ سۆاران و ئاکرێ ی دەڤەری پارتی و کۆیەو هەڵەبجەی دەڤەری یەکێتی هیچ کامیش لەم بەڵێنانە نەبووەتە بڕیارو تەنها بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان و چەواشە کردنی خەڵکی کوردستان بووە.
ئەگەر دەسەڵاتی کوردی بەڕاستی بیەوێت هەڵەبجە بکاتە پارێزگا دەبێت بە کردەوە هەوڵی بۆ بدات نەوەك تەنها بە هەواڵێکی ڕاگەیاندنەکان خەڵکی هەڵەبجەو کوردستان چەواشە بکات.
بە پارێزگا کردنی هەڵەبجە کۆمەڵێک زەمینە سازی و هەلو مەرجی سیاسی و یاسای و ئابووری وخزمەتگوزاری پێویستە کە هەروا بەئاسانی ناکرێت تاکو لە شەوڕۆژێکدا لە ڕێگەی هەواڵێکی ڕاگەیاندنەکانی دەسەڵاتەوە ببێتە پارێزگا.
ئەگەر دەسەڵات بە ڕاستی دەیەوێت هەڵەبجە بکاتە پارێزگا ٢٣ ساڵە کێ دەستی بەستووە خزمەتی ئەو شارە نەکات یەکێتی و پارتی دەیانتوانی لە ماوەی ئەم ٢٣ ساڵەدا هەڵەبجە بە کردەوە بکەنە پارێزگا دەکرا شەقامی بەرین و دەیان باڵەخانەی بەرزو زانکۆو چوار پێنج کارخانەو دوو هۆتێلی پێنج ئەستێرەو دەیان بازاڕی گەورەو سۆپەر مارکیتیان تێدا دروست بکردایە خۆی لەخۆیدا سیمای پارێزگا بونی تێدا بەدی دەکرا ئەو کاتە تەنها ناوەکەو مەرسومی کۆماری دەما بکرێتە پارێزگا.
هەڵەبجەی شەهید هێشتا بۆن سوتاوی لێ دێت و لە گوند دەچێت لەبەر عەرەبانەو نەبوونی شەقام کە ئۆتۆمۆبیلەکانی پێدا بڕوات ناتوانیت بە ئاسانی بەناو شاردا تێپەڕیت. بە بۆچونی من دەسەلاتی کوردی دەستی لە هەڵەبجە شتوەو هیچ کارێکی بەو شارە نیە تەنانەت بریندارەکانیشی چارەسەر ناکات. دەسەڵاتی کوردی ناسنامەیەکی ئیسلامی بەسەر ئەو شارە ستەملێکراوەدا سەپاندووەووای لێ کردووە کە جەماوەری کوردستان بە لانکی سەلەفیەت و ئیسلامی توند ڕەو سەیری بکەن .

ئیسلامی بوونی خەڵکی هەڵەبجە وەك پارتی بونەکەی خەڵکی هەولێر وایە.

خەڵکی هەڵەبجە موسوڵمان بوون وەکو هەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان بەڵام خەڵکی هەڵەبجە هەرگیز ئیسلامی نەبوون.
ئەوەی کە شاری هەڵەبجەی کردە شارێکی ئیسلامی حیزبە کوردیەکانی بوون یەکێتی و پارتی و بزوتنەوەی ئیسلامی بوو. لەسەر ئەو هەموو کارەساتباری یەی ئەو شارە شەهیدە لەساڵی ١٩٩٤ وە تاکو ساڵی ١٩٩٩ ئەو شارە شەهیدە مۆڵگەی چەکدارانی شەڕی ناوخۆی بازرگانانی شەڕبوو دەمێك شەڕی نێوان یەکێتی و بزوتنەوەی ئیسلامی و دەمێك شەڕی نێوان پارتی و یەکێتی بەدەیان لاوپیری ئەم شارەیان شەهید کرد، لەجیاتی خزمەت گوزاری ئاوەدانکردنەوە زوڵم و ستەمیان بەم شارە پێش کەش کرد ئەوەندە خەڵکی ئەم شارەیان چەوساندەوەو هەژار کرد لەناچاریداوبۆ بژێوی خێزانەکانیان بوونە کۆیلەی لایەنە ئیسلامیەکان دواتر مانەوەی حیزبە ئیسلامیەکان بەتایبەت سەلەفیە توند ڕەوەکان بووە هۆی ئەوەی کە بەشێک لە خەڵکی ئەو شارە سیمایەکی ئیسلامی وەربگرێت هەروەکو چۆن خەڵکی هەولێر نامۆبو بە پارتی دواتر بەهۆی ٣١ی ئابەوە و مانەوەی پارتی بۆ ماوەیەکی درێژ لەو شارەدا سیمای پارتی بوون بەسەر ئەو شارەدا سەپێنراوئێستا هەولێر ناسنامەی پارتی بەسەردا سەپێنراوە بێ ئەوەی خەڵکی هەولێر خۆیان بەو ناسنامەیە ڕازی بن.
دەسەڵات ویستی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن کە هێشتا دەستی پێ نەکردووە ئەو مەسەلەیە بهوروژێنێت دواتر ویستی ئاژاوەیەک لەنێوان هەڵەبجەو شارە هاوسێکانی دا بنێتەوە دواتر هەویش دەرچوو. من بە دەسەڵاتی کوردی دەڵێم ئەگەر دەیەوێت هەڵەبجە بکاتە پارێزگاو خزمەت بە خەڵکەکەی بکات هیچ پێویستمان بە ناو نیە ئەو دەتوانێت هەرئێستا خزمەت بەم شارە بکات ئاوەدان کردنەوەو خزمەتگوزاری کردن پەیوەست نیە بە پارێزگا بوون یاخود قەزا بونی ئەم شارەوە بۆیە بە خەڵکی ئەم شارە شەهیدە دەڵێم چیتر مەهێڵن سەرانی یەکێتی و پارتی خۆڵ بکەنە چاوتانەوەوبە قسەی سەرزارەکی و میدیاکان چەواشەتان بکەن.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)