بڵند و ئازادى وەزارەتى داد...قسەم پَى مەكەن باقسەنەكەم
Thursday, 19/11/2009, 12:00
رێبوار
لە (ڕۆژ نامەى هاوڵاتى) هەفتەى رابردوو هەوالێك بڵاو بۆوە دەربارەى وەرگرتنەوەى دەسەڵات لە شەش بەرێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى داد لەبەر ئەوەى یەكێتین ، پێش هەموو شتێك دەلێم وەزارەتى داد لەهەموو میلاكى هەرێمى كوردستان تەنها (سێ) بەرێوەبەرى گشتى هەیە (1- بەرێوەبەرى دادى گشتى 2- بەرێوەبەرى گشتى تۆماركردنى خانووبەرە 3- بەرێوەرى گشتى فەرمانگەكانى داد) ، وە وەرگرتنەوەى دەسەلات تەنها لە یەك بەرێوەبەرى گشتى وەرگیراوەتەوە ئەویش (ئازاد) ە ، كە شایانى ئەوە نى یە وەك لە راپۆرتى پێشوو هاتووە بەڵكو شایانى ئەوەیە بیكەیە پۆلیس لەبەر دەمى وەزارەت نەك بەرێوەبەرى گشتى فەرمانگەكانى داد ، بەڵام ئێستا دەسەلاتى ترى پێدراوە بە پێ ى تواناى خۆى چونكە توانى كاركردنى نیە لەم بوارە ، چونكە بە (كورتى و كوردى) ناوبراو كە سێكى شیاو نیەبۆ ئەم جێگایە وەك (بڵند) كە یاریدەدەرى بەرێوەرى دادى گشتى یە ، هەردووكیان حیزب هێنایانى بۆ ئەم پۆستە ، هەر لەیەكەم ڕۆژى دەست بەكاربوونى خەریكى رازاندنەوەى ژوورى خۆى و كرینى سەیارەى پرادۆ و مۆنیكایە بۆ خۆى كە چى بەرێوەبەرى دادى گشتى مۆنیكاى لەكن نیە خێرە (بڵند) مۆنیكاى لەكنە ، واتا تەنها ئیش بۆ خۆى دەكات ، دەربارەى وەرگرتنەوەى سەیارە لە (هێرش) بەرێوەبەر لە سەرۆكایەتى دەستەى سەرپەرشتیارى دادى ، بەرێز سەرۆكى دەستەى سەرپەرشتیارى دادى داواى سەیارەى كرد لە وەزیرى پێشوو (فاروق جمیل ) بۆ ئەنجامدانى كارى دائیرە و دەرچوونى فەرمانبەران چونكە دائیرەكە تازەیە ، بەڵام (فاروق جمیل) وەزیرى پێشوو هیچ سەیارەكى دابین نەكرد بۆیان ، كەچى دواى چەند رۆژێكى كەم سەیارەى دابە برازاكەى خۆى بەناوى (هێرش دەروێش ) بۆ مەبەستى شەخسى خۆى كە هەربەناو بەرێوەبەرە ئەویش بە تەنسیب كراوە بە بەرێوەبەر ، دەستى خۆم دەبرم ئەگەر هەتا ئێستا نووسراوێكى بە دەستى (هێرش) كرابێت بۆ دائیرەكەى ئەوكورە هیچ ئیشى بۆ دائیرە نەكردووە بە ڵكو دائیرە تەنها لە خزمەتى جەنابى دابووە ، وە كە ناوبراو دەڵى لە داخى وەزیرى ئێستا خۆم دەگوازمەوە بۆ وەزارەتى شەهیدان ، منیش دەلێم نەخێر كاكە هێرش گیان تۆ منالێكى بەنازى وەزارەتى داد بووى هەتا (مامە فاروق) لەوێ بوو نووسراوى بۆ دەكردى بۆ پێدانى پێنچ پلە بەڵام ئەنجومەنى وەزیران ڕازى نەبوو ، دواى تۆ چەند كەسێكى تر داوایان كرد كەچى (مامە فاروق) نەیدا بەكەس تەنها بە برازاشیرنەەكەى وە تۆفێرە نازوو فیز بووى براگیان بۆیە دەچیتە وەزارەتى شەهیدان ، چونكە (د . مجید) ئامۆزاتە وەك خۆت دەلێت وەك (براواین و پێكەوە گەورەبووین)، ئەو هەردوو بەرێوەبەرەكانى گشتى كە هیچیان بەرێوەبەریش نین بەڵكو تەنها فەرمانبەرن كە (بڵند) خزمەتى لە سالێك كەمترە و (هێرش) تەنها سێ ساڵى هەیە ، بەڵام سێ هەمیان (رووخۆش) بەرێوەبەرى خۆیەتى دادوەران كە گواستراوەتەوە بۆ (بەرێوەبەرایەتى گشتى تۆماركردنى خانووبەرە) ، گوایە رووخۆش (8) هەشت ساڵە لە وەزارەتى دادە ، نەخێر رووخۆش دواى تێكەڵ بوونى هەردوو ئیدارەكە ، (فاروق جمیل) دەگەڕا بە دواى بەرێوەبەرێك وەك (رووخۆش) بێت كارى حیزبایەتى بۆ بكات بۆ ئەزیەت دانى خەڵكان وە هەروەها مەرامەكانى خۆشى پێ جێ بە جێ بكات ، وە چوارەم بە نسبەتى (حاجى ئیدریس) كە سەیارەى لێ وەرگیرایتەوە، نەخێر سەیارەكە تەنها بۆ خۆى نەبوو بەڵكو بۆ كارەكانى نووسینگە بوو ، وە (حاجى ئیدریس) لە زەمانى پارتى پارتى بوو وە لە زەمانى یەكگرتوو ناوبراو مەسینەى هەڵدەگرت لەكاتى بانگ لەگەڵ ستافى وەزیر نوێژى بە جەماعەت دەكرد لە كاتى بانگ دان ، لە زەمانى یە كێتى بوو بە یەكێتى توخوا من نالێم خۆتا بلێن ئەمە (حاجیە یان گولە بە ڕۆژەیە) كە لەهەموو زەمانێك دەگونجێ واتا بە (كورتى و بە كوردى لەگەڵ زەمانە رووى خۆى دەگۆرێ) من دەلێم ئەگەر مرۆڤ یەك جار بژى بە سەربەستى باشترە نەك هەموو ڕۆژى بژى و بمرى بە سەرشۆرى (حاجى گولە بەڕۆژە) من بە وەنالێم حاجى چونكە سیفەتى حاجیان وانیە ، من دەلێم هەربژى (حاكم رۆوف) سەربڵندى و شەرفت گەڕاندەوە ناو دیوانى وەزارەتى داد ، بە ناردنەوەى (رووخۆش) بۆ شوێنى پێشووى خۆى چونكە سومعەى وەزارەتى دادى پیس و لەكەدار كردبوو ، بۆ زانینتان (مامە فاروق جمیل) دوا ئەوەى كە زانى (بڵند و ئازاد) دواى دەوام دەمێننەوە لەگەڵ (رووخۆش) هەتا سەعات (چوار و پێنچ) خۆى فرمانى لادانى (رووخۆشى) دەركرد لە دیوانى وەزارەتى داد ، وە بەنسبەت سەیارەى (هیوا نائب مدعى عام) ئەوانە دائیرەى سەربەخۆن وە سەرۆكى داواكارى گشتى خۆى ئەو كارەى كردووە بەڵكو ئەو ڕۆژە هێشتا وەزیرى دادى نوێ دەست بەكارنەببوو ، فەرمانبەرانى دیوانى وەزارەت زۆربەیان دەست خۆشى لە وەزیرى نوێ دەكەن چونكە هەموویان بە دەست (بڵند و ئازاد) ئازاریان دیوە وە بێزاربوون لە كارەكانیان كە هیچ شیاو نیە لەگەڵ تێروفى دائیرە ، من ئەوانە بە یەكێتیش نازانم بە ڵكو یەكێتى یەكانى دائیرە بێزارو شەرمەزاربوون لە كارەكانیان ، دیوانى وەزارەت پرە لە فەرمانبەرى یەكێتى و پارتى وە هەمووشیان لە شوێنى خۆیان دانیشتون ئەگەر بەرێوەبەربن یان فەرمانبەر بەڵام وەك كورد دەڵى (چى بچینى ئەو دەدووریەوە) بەڵام ئەوانەى سەرەوە دەبێ چیان چاندبێ ئێستا بەرهەمەكەى دەدوورنەوە ، بە گوێرەى ئەو دادنووسانەى كە چاوەرێن كە فەرمانەكانیان هەڵبوەشێننەوە بەڵام خۆیان دەزانن كارەكانیان نایاساییە ، دادنووس و جێبە جێ كارى داد بە پێ ى یاسا دەبێت بەلایەنى كەم سێ ساڵ دەبێ خزمەتى لە فەرمانگەكەى سەر بە وەزارەتى داد هەبێت بەڵام ئەوانەى لە خۆیان دەترسن شروگیان تەواو نیە ، لە كۆتایى كابینەى شەشەم زانینان كە وەزارەتى داد بۆ پارتى دەبێت هەرچى برادەرو دۆست و جاسوسەكانى خۆیان هەبوو (فاروق و بڵند و ئازاد) پاداشتیان دانەوە هەموویان كرد بە دادنووس و جێبە جێ كارى داد چ خوا هەڵدەگرێت تەنها قوشتەپە (شەش) دادنووسى هەبێت كە ڕۆژى تەنها دوو مامەلەیان هەیە زۆریشیان هەردەوام ناكەن فەرمانبەریان كردە بە دادنووس و جێ بە جێ كارى داد شروگیان تەواو نیە ، ئەو قسانە دەكەم هەمووى ڕاستە دەتوانم بە ناو ناویان بهێنم و دلێلم هەیە بۆ هەموو قسەكان ، ئێستا بڵند و ئازاد دەلێن چى حەزدەكەم زۆر وولامم بدەنەوە هەتا منیش بەردەوام بن لە راستیەكان و پۆخلەواتى هەردووكتان خوا ئەوە بگرێ كە ئێوەى هێنا بۆ ناو دیوانى وەزارەت ، دیوانى وەزارەتى داد هەتا ئێوەى نەهاتبوون پاك بوو ئێستاش لە سایەى كابینەى شەشەمى (د . بەرهەم و حاكم رۆوف) هیوادارین راستى و پاكى كارى یاسایى بگەرێتەوە ناو وەزارەتى داد ، لە كۆتایدا دەلێم هەركەسێك كاربكات بە پاك و خاوێنى و رێگاى راست بگرێ دەست خۆشى لێ دەكەین ، ئێمە وەزارەتى داد وەك چاومان دەپارێزین دەستى پیسى ئێوە وەزارەتمان پیس ناكات رێگاى پیس و ناپاكى كورتە ، هەرپاكى سەردەكەوێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست