شووقه‌كاني زانكۆي سه‌لاحه‌ددين
Saturday, 20/07/2013, 12:00
له‌سالَي 1973 ئه‌و كاته‌ي احمد حسن بكر سه‌رۆكي كۆماري عێراق بوو قانونێك ده‌رچوو بۆ زانكۆكاني عێراق به ناوي قانون الكفاْ ات به گوێره‌ي ئه‌و قانوونه هه‌موو هه‌لگرێَكي برِوا نامه‌ي دكتۆرا‌و ماسته‌ر مافي هه‌بوو كه پارچه زه‌ويه‌ك وه‌رگري. گشت مامۆستاياني زانكۆكان عيراق وه‌ك يه‌ك له‌و قانوونه سوود مه‌ند ده بوون. له‌گه‌لأَ ئه‌وه‌ش هه‌ر زانكۆيه‌ك دێ و شووقه‌ي تايبه‌تي خۆي هه‌بوو بۆ ئه‌و مامۆستا‌و كرێكارانه‌ي خه‌لكي شاره‌كه نه‌بوون و يان باري ئابووريان خراپ بوو , ده‌يانتواني له خانووه‌كاني زانكۆ جێنيشنبن به ئيجارێكي كه‌م تا ئه‌و كاته‌ي ئه‌بوو به خاوه‌ني خانووي خۆي . زانكۆي سه‌لاحه‌ددينش وه‌ك زانكۆكاني تري عێراق سوودمه‌ندي ئه‌و قانوونه بوون نموونه گه‌ِرِه‌كي زانكۆ جگه له‌وه‌ش دێي زانكۆ وه خانووه‌كاني كۆليژي زانست وه خاوه‌كاني ئه‌نديازياران كه هه‌رخانووه‌ك له‌سه‌ر 500متر دووجا درووست كراون.وه ئه‌وانه مولكي زانكۆ بوون.
پاش سالَي 1992كه هه‌رێمي كوردستان سه‌ربه‌خۆ بوو , له زانكۆي سه‌لاحه‌ددين پاشاگه‌ردانيه‌ك رِوويدا وه مامۆستا حزبيه‌كاني زانكۆ دي يه‌كاني زانكۆ يان زه‌وت كرد وه له‌و كاته‌وه له ناوخانووه‌كاني زانكۆن ده‌ژين وه ئيجار ناده‌نه زانكۆ وه ك ده‌لَێن پاره‌ي ئاو‌و كاره‌باش ناده‌ن ..ئه‌و مامۆستا به رِيزانه به‌وه‌ش رِانه‌وه‌ستان له كابينه‌ي 6ي حكومه‌تي هه‌ريم خۆيان گه‌يانه به‌رِێز نێچيروان بارزاني وه توانيان اقناعي بكه‌ن كه خانووه‌كاني زانكۆ به ناويان بكرێ وادياره نێچيروان ئاگادار نه‌بوو كه ئه‌وانه له قانووني كفائات سوودمه‌ند بوونه‌و وه له خانووي زانكۆ ده‌ژين جه‌گه له‌وه‌ي مووچه هه‌ريه‌كه‌يان له 5 مليون دينار زياتره‌و .وه سه‌ده‌ها مامۆستاي گه‌نجي بێخانوو له زانكۆي سه‌لاحه‌ددين هه‌ن كه مووچه‌يان له1 مليون زياتر نيه . كاتێ خه‌به‌ري تاپۆكردني خانووه‌كاني زانكۆ گه‌يشته ناو مامۆستايان چرپه چرپو نارِِه‌زاييه‌ك له نێوان مامۆستايان دروست بوو..له‌وكاته د. كتۆر محمدخۆشنا سه‌رۆكي زانكۆي سه‌لاحه‌ددين بوو وه يه‌كێ بوو له سوودمه‌نده‌كاني خانووه‌كاني زانكۆ . ئه‌گه‌رچي ئه‌و به‌رِيزه له‌كاروباري زانست‌و زانكۆ زۆر كه‌م زانبوو به‌لَام زۆ زانا بوو له ماستاوچياتيو كاري به‌لف كردن وه تواني ده‌نگي ناِره‌زايي مامۆستاكان كپ بكاته‌وه .
به‌لَام چۆن؟ له جياتي ئه‌وه‌ي داوابكات كه‌نابي خانووي زانكۆ به ناوي كه‌س بكرێ, داواي كرد كه دێي زانكۆي نوێ بۆ مامۆستايان دروست بكرێ تا به تالان بردني خانووه‌كاني زانكۆ له بيير چي . وه پلاني دێيه‌كي 1250 خانوويي كه هه‌ر خانووه‌ك له‌سه‌ر 250 مه‌تردوجا له شوێنێكي زۆر باش دا به‌رامبه‌ر به برِي 6 ده‌فته‌ر تا 8 ده‌فته‌ر دۆلاري ئه‌مريكي, به‌لاي مامۆستاكاني زانكۆوه پاش دزێكي گه‌وري حكومه‌تي كوردستاني له‌پشت بوو , براعه‌ره‌به‌كان گۆته‌يه‌كيان هه‌يه ده‌لََێ ((ليدري يدري لمايدري كفه عدس) وه مه‌رجي وه‌رگرتني ئه‌م خانووه نوێيانه هه‌ندێ سه‌يربوو مامۆستاي كوردي ئاوه‌ره‌و برا عه‌ره‌به‌كانو گه‌نجه مووچه كه‌مه‌كاني نه ده‌گرته‌وه به‌لَام سوودمه‌ندي زه‌وي و خانووي زانكۆي ئه‌وه‌ي واسيته‌ي هه‌بايه ده‌يگرته‌وه به‌م جۆره دانشتوه‌كاني خانووي زانكۆ دووجار سوودمه‌ند بوون(خانووه‌كه له‌گه‌لَ 1000مه‌تر زه‌وي) وه چينكه‌تيريش به دووجار سوودمه‌ند بوو (خانووه‌ك له‌گه‌لَ 550 مه‌تر دوجا) و وه گه‌نجه ده‌ستكورتو ر برا عه‌رب ئاواره‌كان كه‌تنه سه‌ر ساجي عه‌لي كه رۆربه‌يان له خانووي ئيجارن . به‌رِێز د. خۆشناو قانوني كه‌فائات به‌عس دايناوه به‌لَام جياوازي له نيواَن عه‌ربو كوردناكا من دلَنيام كه تۆ كۆنه به‌عس بووي بۆ له‌وان فێري عه‌داله‌ت نه‌بووي.. ئا به‌م پلانه د. خۆشناو 5 دۆنم زه‌وي زانكۆي له ده‌ستدا وه‌ك ده‌لَين نزيكه‌ي 2000 دفته‌ريش به‌ناو به‌ردا وه بۆ پاش دزه‌كه . ئێمه زۆربه‌مان رۆژاني رِشي به‌عسمان له بييره به‌لام كارێ وه‌ك ئه‌و كاره به فێلَۆ ته‌له‌كمان له زانكۆ نه‌ئه‌دي.
وا دياره سه‌رۆكي نويّي زانكۆ د. ئه‌حمددزه‌يي ده‌يه‌وێ خۆي بكاته خه‌مخۆري چينه زوولم لێكراوه‌كه‌ي كاتي د. محمد خۆشناو . له‌و رۆژانه وه‌ك موژده‌يه‌ك باسي له‌وه كردووه كه شووقه بۆ ئه‌و چينه‌ي سوودمه‌ند نه‌بووه دروست بكات وه شوقه‌كه له‌سه رووبه‌ري 160 مه‌تر دووجا له‌باله‌خانه‌يه‌كي 4 نهوومي دبێت . وه نرخي هه‌ر شووقه‌يه‌ك 9.5 دفته‌ر دۆلاري ئه‌مريكي ده‌بێت . وه شويّني باله‌خانه‌كه له نزيك دێي زانكۆي كۆني به‌تالَان چوو ده‌بێ .
به‌رَيز سه‌رۆكي زانكۆ ئه‌گه‌ر به دلَ ده‌ته‌وێ يارمه‌تي مامۆستا گه‌نجه‌بێ ده‌رامه‌ته‌كاني زانكۆ بده‌ي خوا يارمه‌تيت بدات وه هيادارين پاش دزو پێش دزت نه‌بي.. به‌لَأم گومانم نيه كه تووشي ئه‌و گرفتانه‌ي خواره‌وه ده‌بي:
1- ئه‌و سه‌ر زلانه‌ي كه توانيان خانووه 500 مه‌تريه‌كاني زانكۆ به تالَان ببه‌ن ده‌توانن نه‌يه‌لن به‌رِێزت باله‌خانه بۆ مامۆستاي هه‌ژار نزيك ئه‌وان درووست بكه‌ي . وه دوور نيه ديسان په‌نا به‌رن بۆ سه‌رۆكي وه‌زيرانو خۆيان به زولَم لێَكراو بزانن
2-ئه‌وه چينه‌ي به ته‌ماي شووقه‌يان بۆ بكه‌ي دلَنيابه‌كه ناتوانن 9.5 ده‌فته‌ر په‌يا بكه‌ن وه ئه‌گه‌ر شووقه‌يان تۆماريان كرد ئه‌وه بزانه كه شووقكه هه‌ر له‌ئێستاوه به ده‌ولَمه‌ندێك فرۆشراوه.
3- به‌لاي منه‌وه دروست كردني ئه‌م شووقانه له‌و شوێنه‌ي بۆي دياري كراوه زۆر كارده‌كاته باري ده‌رووني خاوه‌ن شووقه‌كان له به‌ر ئه‌وه‌ي له شووقه‌كانيان ده‌بينن كه هه‌ندێك ته‌نيا به ماستاو چياتي بێئه‌وه‌ي چ خزمه‌تي زانكۆ بكات له خانووي له‌سه‌ر 500 تا 1000 مته‌ر دووجا دانشتووه ئه‌ويش له شووقه‌كي 160 متري له ئاسمانه وه 9.5 ده‌فته‌ريش قه‌رداره.
به رَِيز سه‌رۆكي زانكۆى سه‌لاحه‌ددين من ده‌زانم تۆش ده‌زاني ئه‌و شووقانه ئه‌و گرفتانه‌ي سه‌ره‌وه‌و گرفتي هه‌مه جۆري ترت بۆ دروست ده‌كا . جا من لێره هه‌رچه‌نده كارمه‌ندێكي ساده‌م له زانكۆكه‌ت به‌لام شاره‌زاييم له ژيان رۆره . پێشنياره‌كت بۆ ده‌كه‌م هيوادارم به دلَت بێ :پێش ئه‌وه‌ي ئه‌و شووقانه دروست بكه‌ي له‌و شوێنه‌ي به ته‌ماي(كه باورِ ناكه‌م پێت بكرێ) باشتر وايه كه رِێكه‌وتنێَكي نهێني له‌نێوان سه‌رزله‌كاني خانووي زانكۆ‌و ئه‌و ما مۆستا گه‌نجانه‌ي كه به ته‌ماي شووقه‌يان بۆ بكه‌ي , كه ئه‌و شووقانه‌ش هه‌ر بۆمندالَي ئه‌وان بێت , ته‌نيا گرێبه‌ستكه به‌ناوي مامۆستاكان ده بێت به‌رامبه‌ر چه‌ند گه‌لَايه‌ك بۆ ئه‌و مامۆستا گه‌نجانه.(خۆ ئه‌م جۆره كاره له كوردستان ئێستا زۆرباوه). به خوا مه‌ترسه ئه‌و ده‌ستكورتانه نه چي ده‌كن وه نه چيان له ده‌ست دێ.
داواش له به‌رِێزت ده‌كه‌م كه بيير له ئێمه‌ي كرێكار‌و فه‌رمانبه‌رانيش بكه‌يه‌وه .به‌خوا ده‌لَێن به‌رِيزت پياوه‌كي به‌دينو باشي دوورنيه ئه‌و بييره‌ت كردبێته‌وه . وه ئه‌گه‌ر شوقه‌كان ته‌نيا له‌سه‌ر 50 متر دوجاو له‌ولاي داره‌تووش بێت ئيمه هه‌ر رِازين . به‌لَام هه له ئێستاوه داوات لێ ئه‌كه‌م كه‌شانۆگه‌ريه‌كه وه‌ك شانۆگه‌ريه‌كه‌ي شووقه‌ي مامۆستا گه‌نجه‌كان نه‌بيت , چوونكه ئێمه ده‌ستمان له‌وان باشتر ده‌رِوات.......... له دواييدا داواي لێ بووردن له مامۆستاكاني زانكۆ ده‌كه‌م كه‌مني كرێكار باسي گه‌نده‌لي زانكۆ‌و فه‌رق وو جياوازي ده‌كه‌م ئه‌وانيش له ناويا كپ كه‌وتوون. له زانكۆي سه‌لاحه‌ددين.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست