کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگه‌وازێک بۆ ئه‌وانه‌ی خیانه‌تیان له‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ کردووه‌و تا ئیستاکه‌ش به‌رده‌وامن!

Thursday, 15/04/2010, 12:00


من ناڵێم مرۆڤ ده‌بێت وه‌ک فریشیه‌ وابێت وبتوانێت له‌ پاکی دا به‌ر ماڵی به‌ سه‌ر ئاوه‌وه‌ بگه‌رێت وله‌ چاکه‌ به‌و لاوه‌ نه‌توانێت هه‌ڵه‌ نه‌کات،ئه‌مه‌ مومکین نی یه‌و نابێ و نه‌بووه‌ سرووشتی مرۆڤ وابووه‌هه‌رده‌م گرنگی به‌ ژیانی داوه‌ به‌ دوو ره‌هه‌ندی چاکه‌و خرابه‌و به‌ ئێستاشیه‌وه‌ ژیان مانایه‌کی ئه‌و تۆی نابیت وسه‌رجه‌می ژیان پێچه‌وانه‌ ده‌ بوو ئه‌گه‌ر له‌ دۆخێکی نه‌گۆراد جێ گیر بووایه‌
مرۆڤه‌کان به‌ جیاوازی بیرو بۆ چون و مه‌ودای خوداپه‌رستیانه‌وه‌ ده‌بوون‌ به‌ بوونه‌وه‌رێکی بێ به‌رهه‌م وژیان له‌ ئاستێک دا جێ گیر ده‌بوو که‌ نه‌توانرێت هیچ جۆره‌ چێژێکی لێوه‌ به‌دی بکرێت،زیاد له‌ ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌م دوور ناکه‌ومه‌وه‌ به و‌ ئومێده‌ی بانگه‌وازێک بێت بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی که‌ خیانه‌تیان له‌ پاکی خاکی نیشتیمان کردووه‌ که‌ تیایدا نه‌ته‌وه‌که‌مانی له‌ سه‌ر نیشته‌ جێ یه‌ ناڵێم سه‌د له‌ سه‌د ده‌ست له‌ خیانه‌ت هه‌ڵگرتن کارێکی ‌ ئاسانه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ ئالوده‌ی خیانه‌ت بوونه‌ ده‌بێت کاری له‌ سه‌ر بکرێت وزه‌مینه‌ی بۆ بره‌خسێنرێت ،به‌ڵکو به‌ خۆیاندا بچنه‌وه‌و ته‌ماشایه‌کی ده‌وروو به‌ره‌که‌ بکه‌ن که‌ خه‌ڵکان و وولاتانی تر چه‌نده‌ له‌ خۆشی و ئاسووده‌ییدا ژیان به‌ سه‌ر ده‌به‌ن سه‌ره‌رای نه‌بوونی و کیشه‌ ناوخۆییه‌ کانیان به‌ جۆره‌ها کێشه‌ی تری کاره‌سات ئامێز،جیاوازی ئێمه و‌ ئه‌وان ته‌نها یه‌ک ووشه‌س ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌رلایه‌کمان ووشه‌یه‌کمان به‌رده‌که‌ویت بۆ ئێمه‌ی خۆخۆروو دژ به‌یه‌ک وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ خانه‌ی جیاوازیدا پشکی شیرمان له‌ ووشه‌ی ناسه‌ربه‌خۆییدا ده‌بێت که‌ تیایدا ده‌یان ووشه‌ی ره‌نج ئاوه‌ری وه‌ک پله‌ دوو،ژێرده‌سته‌و،برا بچووک و،که‌مه‌نه‌ته‌وه‌و....هتد،به‌لام به‌ دیوه‌که‌ی تردا بۆ ئه‌وان ئازادی و سه‌ربه‌رزی و مرۆڤی ده‌ره‌جه‌ یه‌ک و خاوه‌ن سه‌رکرده‌و،خاوه‌نی ئالای شه‌کاوه‌ وله‌ نێو هه‌موو وولاتانی جیهانداو،پاراستنی مافه‌کانیان و به‌رگری لێیان له‌ هه‌ر جۆره‌ ده‌ست درێژیه‌کی ده‌ره‌کی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان ووولاتانی زل هێزه‌و، نموونه‌شمان داگیرکردنی کوێت له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌ فاشیسته‌که‌ی سه‌دامی گۆڕبه‌ گۆڕوو دوا جار هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌و تاوانه‌ بۆ هاتایی له‌ لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ له‌ گۆڕ نراو به‌ هه‌زاران تاوانه‌وه‌ چووه‌ نێو زبڵدانی مێژوو،
نه‌ک وه‌ک ئێمه‌ی بۆردمان کراو وه‌ک نه‌رێتی رۆژانه‌و که‌سێکیش نه‌توانێت له‌ل بکات و به‌ جودایی خوازوو خائین ناوزه‌دمان بکه‌ن،تکایه‌ تکایه‌ به‌سه‌ خیانه‌ت به‌سه‌ گه‌ل فرۆشتن به‌سه‌ خۆ به‌ که‌م زانین،به‌سه‌ جیاوازی و داهێنانی ناوچه‌گه‌رایی، به‌سه‌ خیانه‌ت و ماڵوێرانی،لێره‌دا داوا ده‌که‌م ئه‌وانه‌ی ده‌سلاتیان له‌ ده‌سدایه‌و خاوه‌نی وویژدان وکه‌رامه‌تن،بیر له‌وه‌ نه‌که‌نه‌وه‌ که‌ خاونی ده‌سڵاتێکی که‌م مه‌ودان و له‌ به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان موزاییده‌ به‌ سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه‌ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوداروو دارده‌ستی نه‌یاره‌کانمان بن،بیرێک له‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌ که‌ ته‌نهاو ته‌نها گه‌لین نا ئازادوو نه‌ناسراووزووڵم لێکراوین ئاورێکی جدی بده‌نه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیتان له‌ به‌ر خاتری نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌ست به‌ردار بن وببنه‌ تاکێکی خاوه‌ن ئیراده‌ی به‌ هێزوو،به‌شدار بن له‌ سه‌ربه‌خۆیی تا بتوانین به‌ هه‌موو مانه‌وه‌ له‌ ترس و نه‌خشه‌گلاوه‌کانی ده‌وروو به‌ر رزگارمان بێت .
ولاتانێکی زۆر هه‌ن که‌ ئازادن وخاوه‌نی ناوه‌ندی بریاردانن وله‌ ژیر ئاڵایه‌کدا کۆ بوونه‌ته‌وه‌ به‌ ناوی ئاڵای نه‌ته‌وییان ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ خاوه‌نی سه‌دان گیروو گرفتن وه‌ک به‌شیک له‌ ووڵاتانی ئه‌مریکای جنوبی به‌ نمونه‌ هایتی،ئێکوادۆر،کۆماری دۆمینیکان و،له‌ ووڵاتانی ئه‌فریقاش به‌ نمونه‌ سۆماڵ،سودان،کۆنگۆ،نه‌یجێریاو وولاتانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و ئاسیاو.... هتد
ئه‌م ووڵاتانه‌ ته‌نها شتێک که‌ پاراستوونی خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌کی سیاسی یاسایی نێو ده‌وله‌تین ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا هه‌ندێک جار تیایاندا مرۆڤ مرۆڤ ده‌خوات و بازرگانی به‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ به‌ سه‌دان هه‌زاریان له‌ ئافره‌تانیان روو له‌ وولاتانی ئه‌وروو پاو ئه‌مریکا ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی بژێوی ژیانی خۆیان و که‌سو کاره‌کانیان به‌ هه‌ر جۆرێک بێت له‌ جۆره‌کانی گه‌دایی، له‌ش فرۆشی، کارکردنی مرۆڤ پڕووکین،به‌سه‌ بۆ ئێمه‌ی کورد که‌ خاوه‌نی ووڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌کین که‌ سرووشت بێ به‌شی نه‌کردووه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ سرووشتیه‌کانی وه‌ک نه‌وت و گازوو ئاو ،ته‌نها ئه‌وه‌ی ماوه‌ گه‌رانه‌وه‌و په‌شیمان بوونه‌ له‌ خیانت و ده‌ست هه‌لگرتن له‌ دوو به‌ره‌کی و گه‌رانه‌وه‌ بۆ ئامێزی یه‌کتروو به‌ هه‌موو مانه‌وه‌ ووڵاتێکی سه‌ر به‌خۆ پێک بێنین وبه‌ لۆگۆی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وری بگرین و‌
، له‌ هه‌ر جۆره‌ ده‌ست درێژیه‌کی نه‌یارانمان ببینه‌ قه‌ڵغان ودیلێتی بۆ نه‌وه‌کانی داهاتووبه‌ جێ نه‌هێڵین.
[email protected].













نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە