کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زیندانیانى سیاسى وگۆڕان

Friday, 08/05/2009, 12:00


هەموو ئەو خەڵكە بەغیرەت وهەست ناسكانەى شاعیرانەهەستیان بەئازاروو چەوسانەوەى گەلەكەیان ئەكردوو هیواو ئاوات و خەونەكانیان رزگار بوونى كوردستان ودرووست بوونى دەوڵەتى كوردى بوو هەرلەو پێناوەشدا بەسەرو ماڵ وشەهادەو خوێندن وگەنجێتى یان كردە قوربانى شۆڕشى كورد ,وازیان لەتەواوى دەسكەوتە تایبەتى یەكانیان هێناو بەلێشاو دەچونە ڕیزەكانى ڕێكخستنەوە وهەزارانیان لێ دەبوو بەپێشمەرگەو لەشارەوەكۆمەڵانى خەڵكیان هان دەدا بۆ ئەوەى هاوسۆز وخەمخۆرى شۆڕش بن و پشت نەكەنە میللەتەكەى خۆیان.

واتە رێكخەرى پەیوەندى نێوان كۆمەڵانى خەڵك وهێزى پێشمەرگە بوون وبێ ئەمان زۆر مەحاڵ بوو شۆڕش سەركەوێ ,هەر لەبەر ئەم ڕۆڵە گرنگەشیان ڕووبەڕووى گرتن ولێدان وئازارو ئەشكەنجە ئەبوون ولەهەموومافێكى گەنجێتى بێ بەش بوون.

بەڵام سەرەڕاى بێ وەفایى وخەمساردى حكومەتى هەرێم بەرامبەر زیندانیان وناو نەهێنانى زیندانیانى سیاسى و بەسەرنەكردنەوەیان لەبۆنەكانداوگوێ نەدان بەداواكارى یەكانیان كەچى ئەودان پیانانەش كەحكومەتى فیدراڵى كردویەتى بەرامبەریان و وەك وەفایەك پاداشتى كردوون كەچى حكومەتى كوردى وەك نەباى دیبێ ونەباران حەمى كردوە بێ ئەوەى حساب بۆ(ئیرادەى گەل)بكات,(بزن نەگبەتى بێ ...نانى شوان ئەخوات) .

بیخۆن و بیدەن بەخەڵكانى هەلپەرست وئینتیهازى خۆ ئێوە نەزیندانى كراون ونەكەس و كارتان بەساڵ و بەمانگ ڕۆژانە چاوەڕێ ى یەكێ بوون تەنها هەواڵى شوێنى زینانەكەى ڕۆڵكانتان بۆ بێنێ .....شت زۆرە بەڵام ناحەقتان ناگرم ئێوە نەبوون كەئەتان ووت ئەوەى لەسامان نزیك بێتەوە ڕەوشتى بەرزى بیر ئەچێتەوە؟ بەڵام هەمووى قەینا بەڵام نەئەبوو زیندانیانتان بیر بچوایەتەوە .

ئەمڕۆ ش ڕۆژى زیندانیانى سیاسى یە نۆرەى دایك و باوك و كەس وكاریانە وڕۆژى هەمووهەق خوازێكە كەئیرادەیان یەكبخەن ولەسەر سندووقەكانى دەنگ دان بەیەك دەنگ وبەیەك ڕەنگ بڵێن بەڵێ بۆ گۆڕان نەخێر بۆ دكتاتۆریەت بەڵێ بۆ ئەو لیستەى كەئیرادەى گەل یەك دەخات وبەها جوانەكان ئەگێڕێتەوە بۆ گەل ونابێت بەعەبدى پارە(ئەم خاكەو هەمووخێرو بێرەكانى موڵكى هیچ تاقم ودەستەو بنە ماڵەیەك نى یە وهینى هەموو گەلە).ئەوەى زیندانى سیاسى ڕاستەقینە بووبێت وئازارى دیبێ ومافى خورابێ پێویستە هەڵوێست وەرگرێ .

ئەوەى ئەمڕۆش لەڕێكخستنەكاندایە باگوێ بگرێ وچاك بزانێ كە پاشەڕۆژى ئەوان لەئێمەى زیندانیان نەك باشتر نابێ بەڵكو چاك بزانن هەر ناى بینن ناویان بهێنرێ لەكولەكەى تەڕیشدا . حیزب و حكومەتێ بۆ كوڕى تەنگانە وابێ هیواى چیتان پێ یەتى تازووە بیگۆڕن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە