کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مالیکی چی بە نێچرڤان بارزانی ووت!؟

Friday, 21/06/2013, 12:00


پەیامنێری کوردستانپۆست/ بەغداد
کاتێک سەرۆکی حوکمەتی هەرێم نێچیرڤان بارزانی لەشاری بەغداد سەردانی مالیکی دەکات، لە گفتوگۆیەکدا مالیکی پێی دەڵێت: من دەزانم ئێوە چۆن داڵدەی بەعسییەکانتان داوە، تەنانەت ئاگاداری ئەوەم چۆن بریندارە بەعسییەکانتان چارەسەر کردووە، زیاتر تەنگم پێهەڵچنن، مەلەفەکانتان هەمووی لامە هەیە چیتان کردووە لەگەڵ بەعسییەکاندا هەمووی بڵاودەکەمەوە و بە میدیانکانی دەدەم ، تەنانەت ئەو مەڵەفانەی کە لەپێش ڕووخانی سەدامیشدا هەبووە لەنێوان پارتی دیمکرات و حیزبی بەعسدا ئاشکرای دەکەم.
هەمان سەرچاوە بە پەیامنێری کوردستانپۆستی ووت، کە نوری مالیکی بەوە ناسراوە لەسەر نەیاران و کەسەسیاسییەکانی عێراق بەتایبەت سونەکان و حیزبەکوردییەکان لە وەتای هاتۆتە ناو کایە سیاسییەکانەوە مەلەفەکانی کۆ کردۆتەوە و پاراستویەتی، وەک دەڵێن ژمارەی زۆر لە فایلی سەردەمی دەسەڵاتی بەعسی لاکۆبۆتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی کە ئەمن و ئیستخبارات و بەعسی ناودار بوون جگە لەوەش بە بەڵگەوە ئاگاداریی کارە تیرۆریستەکانی ناو عێراقە، کە بەتایبەتی و بە وردەکارییەوە دەستی بەسەر هەموو ئەو بەڵگەنامانەدا گرتووە، قسەکەرەکە بە پەیامنێری کوردستانپۆستی ووت، ئاگاداریی تەقینەوەکانی ناو هەولێر و شاری موسڵیشم، تاکو ئێستا بەڵگەکانی بەرامبەر دوو سونەی سیاسیی بەکار هێناوە لەوانەش (تاریق هاشمی جێگری سەرۆک کۆمار و رافیع عیساوی).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە