کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەلى كورد چۆن لە پەیامەكەى ئۆجالان تێبگات؟

Friday, 05/04/2013, 12:00


بەڕێز ئۆجالان كە پێگەى سیاسی هیچى كەمتر نیە لەپێگەى ئەو سیاسیانەى كەلە نیشتمانى كورداندا ئێستادەسەڵات دارن ئەگەر لەوان زیاتروەیان پێشوە چوترنەبێت لەنەورۆزى ئەمساڵدا لەزیندانى ئیمرالیەوە پەیامێكى گرنگى ئاراستەى قەندیل كرد ئەوەى لەوپەیامەدا بە ئاشكرا باس كراو خاڵى جەوهەرى پەیامەكە بوو چارەسەرى كێشەى كورد بوولەڕۆژهەڵاتى ناویندا،
و بەتایبەت لە توركیەدا،ئۆجالان ئەمە دوهەمین پەیامیەتى كە بگاتە گەریلاكان یەكێكیان لەزیندان بۆلاى مان گرتوان ئەوى تریان بۆ قەندیل بۆلاى ئەو گەنجەوڵات پارێزانەى ڕێگاى بەرخودان .خۆشبەختانە گەریلاكانى ڕێگاى ڕزگارى و بەرخودان پارێزەرانى ئازادى بەبێ هیچ دودڵیەك بونە جێ بەجێ كارى ئەو پەیامانە،بەڵام هەندێك لەچاودێرانى سیاسی پێدە چێت باش لەناوەڕۆكى پەیامەكەى بەڕێزیان تێنە گەیشتبن بۆیە كاردانەوەیان پیشاندابەرانبەر ئەوپەیامە گرنگە وە بویە جێگەى گفتوگۆو قسە لە سەر كردن هەڵبەت بەشێكى زۆریشیان لەپەرۆشیانەوە بوە بۆهەستیارى ئەو بارودۆخەى كە كورستانى پیادا تێپەڕدەبێت. بەتایبەت لەمیدیاكانەوە، قسە كردن وەیان گفتو گۆكردن لە سەر ئەو پەیامە خۆى بۆخۆى نیشانەى گرنگى ئەو پەیامەیە وەنیشانەى كاریگەرى وكاریزماى بەڕێزیانە لەسەر دۆخەكە وەنیشانەى زیندوبونى جەستەى سیاسی نەتەوەى كوردە بەخۆشحاڵیەوە تا ئێستا ئەوە یەكەم سەركردەى سیاسیەلەجیهاندا كەلەزیندانەوە بتوانێت گۆڕان كارى دروست بكات لەناو هێزێكى سیاسی گەورەى وەك پارتى كرێكاراندا ئەو مەسیجەى بەڕێزئاپۆ هەر خوێندنەوە وەیان شیكارێكى بۆبكرێت گرنگیە كەى لەوەدایە توانى گۆمى چەق بەستوى كوردستانى باكورو ناوچە كەش بهە ژێنێت وەوالەدوژمنانى ئەم نەتەوەیە بكات بەخۆیاندا بچنەوە چونكە گەلى كورد هێشتا هەر خاوەنى سەركردەیەكى سیاسی وەك ڕێزدار ئاپۆیە،ڕێزدارئاپۆ كاتێك كەپەیامێكى ئاوا ئاراستەى هێزێكى سیاسی وەك پارتى كرێكاران دەكات هەڵبەت ئەوەش دەزانێت كەدۆخەكە زۆر هەستیارە ودەبێت گەلى كوردلەباكوروهەرچوارپارچەكەى ترىكوردستانى گەورە بگەیەنێتە كەنارى ئارامى بەڕێزیان زۆر بەچاكى بیریان لە داهاتوى ئەو هێزە سیاسیە كردوە تەوە دەیهەوێت ئەوە بۆجیهان بسەلمێنێت كە گەلى كورد باوەڕیان بە چارەسەرى ئاشتیانە هەیە،وەدەیانەوێت وە كار بۆئەوە دەكەن ببنە هێزێكى ئاشتى خواز وەباوەڕیان بەخەباتى سیاسیانەى ئاشتى هەیەكەئەودەڵێت باچەكەكان بێدەنگ بن ئەوەش دەزانێت كەهەر دەوڵەتى توركى فاشیزم بوو لەڕابردودا بویە یەكێك لەپایەگرنگەكانى شكستى شۆڕشى گەورەى كوردستان، ڕێزدار ئاپۆ وپارتى كرێكارانى كوردستان دوولایەنى هێندە ساویلكەو بێئاگانین ئەو مێژوە خوێناویەى گەلى كورد لەبیربكەن كە بەدرێژاى ساڵانى ڕابردوو هێزە كۆنەپەرستە كان لەگەڵ گەلى ئێمەدا ئەنجامیان داوە وێستگەیەكى تر كە گرنگە تێیدا بوەستین لە پەیامە كەدا مەسەلەى ڕاگەیاندنى ئاگربەستە كەڕێزدار ئاپۆنایەوێت ئەو هەڵە مێژوویەى شكستى شۆڕشى كورد دوبارە بكاتەوە كەلە كوردستانى ڕۆژهەڵاتدا ڕوى دا لە زەمانى كۆمارى مهاباتدا ئەو بۆیە ئاماژەى بە ئاگر بەست داوە بۆئەوەى دڵنیاى وەر بگرێت لە دەوڵەتى تورك نەوەك پەشیمان ببنەوە لەبەڵێنە كانیان وەك ئەوەى كە بەرانبەر كوردانى باشوركرا لە سەردەمى بارزانیدا بویە هۆى شكستى گەورەى شۆڕشى باشور وێستگەیەكى تر كە لەو پەیامەدا ڕێزدار ئاپۆئاماژەى پێداوە گیانى گەریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستانە وەنایەوێت ئەو هێزەی هەیانە بە هەدەر بڕوات وەك چۆن لەكوردستانى باشور ڕویدالەڕابردودا ،ئەگەر بەوردى لەو پەیامەى ڕێزدار ئاپۆورد ببینەوە وەشیكارى جدى بۆبكەین زۆر وێستگەو خاڵى گرنگى ترهەیە كەدەبێت بكرێنەوانەوسیاسیەكانى كوردستان سودیا لێوەر بگرن بۆئایندە گەلى كورد لەباكور تاوەكو ماوەیەك لەمەوپێش زمانیان لێقەدەغە كرابو لە ڕۆژئاوا ناسنامەیان پێنەدەدرا لەڕۆژهەڵات تائێستاش زیندانەكانیان لێپڕدەكرێت وەلە سێدارە دەدرێن لەژێر بڕو بیانوى ساختە دا بەڵام وائێستا كوردستانى باشور بەتەواوى ئازادەو تیشكى ڕۆژى ئازادى هەڵهاتوە لەباكوریش سەرە تاكانى ئازادى وەدەر كەوتون لەڕۆژئاواش نیمچە ئازادیەك بۆكوردان فەراهەم كراوە لەڕۆژهەڵاتیش نیشانە كانى ئازادى وەدەر كەوتون بەڵام دوژمنانى ئەم نەتەوەیە بەرەو پوكانەوە ملى ڕێگە یان گرتوە هەرتاو ناتاوێك شكاندنى بتێكیان بەدیار دەكەوێت پەیكەرى ستەم كاریان وردوخاش دە كرێت كورد ئێستاو لەم كاتە دا پێویستى بە یەك ڕیزى هەیەو پێویستیان بەگوتارى یەك گرتن هەیە وەئەم هێزە سیاسیانەى باشوریش دەبێت لەو چاكحاڵى ببن سەرۆدەمى تاك بیرى و تاك حوكمڕانى بەسەر چوە هیچ كاتێك نابێت زۆنەكانى سەوزو زەرد جیابكرێنەوەو پێویستە بەیەك ڕیزى ڕوبەڕوى دوژمنانى نەتەوەكەمان ببینەوە ماڵى كوردى ڕێك بخەن بەجۆرێك لەباشوردا فەراهەمى ئازادى بكرێت وەسەرەوەت و سامانى ئەم نیشتمانە ئیتر دیزە بەدەرخونە نەكرێت زۆر شەفافانە قسەلەبارەى داهات بكرێت حیسابی بیرە نەوتەكان بۆخەڵك ئاشكەرابكرێت دەناكۆتاى بۆهێزى تاكڕەو زۆر نێزیكەو سیاسەتى درۆو گەوجاندن ئیتر كۆتاى پێهاتوە دەبێت سیاسیە كانى باشور دەست لەو بازرگانیە قۆرخ كاریە هەڵگرن دەنامێژوو ڕەحم بەكەس ناكات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە