کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نه مردین ده روێشی ڕیفۆرمیشمان بینی

Saturday, 14/02/2009, 12:00

3473 بینراوە


هه ر له گه ڵ بڵاوبونه وه ی هه واڵی ده ست له کار کێشانی کۆسره ت ڕه سوڵ و چوار ئه ندامی مه کته بی سیاسی یه کێتی دا ، کۆمه ڵێک که س به بێ چاوه ڕێکردنی ئه نجامی ئه م پێشهاته که وتونه ته به شان و باڵ هه ڵدانی ئه و گروپه و به تایبه تی کۆسره ت ڕه سوڵ.
له ماوه ی شه و ڕۆژێکدا و له (کن فیکن) ێکدا کۆسره تیان له گه وره دزێکی گه نده ڵ و کورسی په رسته وه لێکردینه قاره مانێکی ڕیفۆرمیست.
لێره دا قسه ی من ئه وه نده ی له سه ر ساویلکه یی و دڵسافی و بێ سه برو ته حه مولیی هه ندێک که سه ، ئه وه نده له سه ر ئه وه نییه کۆسره ت که سێکی چۆنه، چونکه وا بزانم زۆربه مان باش ئه زانین چ ماڵێکه.
ئه وه ی جێی داخه ئه وه یه ، ئێمه ی کورد زۆر عاتفیانه سیاسه ت ئه که ین ، ڕووکه شانه سێری پێشهاته کان و دواهاته کانیان ئه که ین ، بۆ ئه بێت کۆسره تێک کاتێ سه ر به باڵی تاڵه بانییه (که باڵێکی گه نده ڵه و کۆکین له سه ر ئه وه) که سێک بێت دز بێت ، هه ل په رست بێت ، کۆیله بێت و هتد ،،، به ڵام له گه ڵ دایشکانده وه به لای باڵه که ی تری یه کێتیدا یه کسه ر بکرێته قاره مان و نیشتیمان په روه ر و ڕیفۆرمیست ،، ته نانه ت به داخه وه ئه م جۆره هه ڵچونه به کوردستانپۆستیشه وه دیاره تا ڕاده یه کی زۆر ، هه تا له ناو هێنانیشدا پێشتر به کۆسره ت ناو ئه براو له دوێنێوه بۆته کاک کۆسره ت .
با ئێمه ی کورد چیتر ئه وه نده خێرا حوکم به سه ر شتدا نه ده ین ، نه فه س درێژانه چاوه ڕێی ئه نجامی ده ست له کار کێشانه وه ی ئه و گروپه بکه ین و بزانین به کوێ ئه گات ، چونکه دوور نیه به هاتنه وه ی تاڵه بانی هه ر وه ک هه موو جارێک بارودۆخه که هێور ببێته وه و زۆریان به ده مانچه یه ک و بڕێک پاره و پارچه یه ک عه رز بباته وه ژێر ڕکێفی خۆی ، ئه ی ئه و کاته قسه تان چی ئه بێت؟
ڕابردوو پێمان ئه ڵێت کۆسره ت ڕه سوڵ جێگای متمانه نیه ، به تایبه تی نه وشیروان مسته فا پێویسته ته جروبه ی چه ند ساڵی ڕابردووی بیر نه چێته وه که چۆن له پێناو بڕێک ده ستکه وتدا کۆسره ت ئه وو هاوڕێکانی فرۆشت ، مێژووی کوردیش به داخه وه هه میشه دووباره بونه وه یه و دوور نیه ئه مجاره ش گه ڕانه وه ی کۆسره ت نرخی خۆی هه بێت و نرخه که ش ماددی و پۆست بێت.
با هه ڵسه نگاندمان بۆ که س و سه رکرده کان هه ڵسه نگاندنێکی واقیعیانه ی دوور له هه ڵجوون بێت ،با وه ک ده روێشه کانی تاڵه بانی و بارزانی ئیشمان هه رپیا هه ڵدانی ئه و که سانه نه بێت که خۆشمان ئه وێن ، با چه وه ڕێی ئه نجامی ڕووداوه کان بین چه ند ڕۆژی داهاتووش هه موو شته کان ڕوونتر ده ر ئه خات.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)