فلیمى تووندوتیژى و كاریگەرى بە سەر دەروونى منداڵان

Saturday, 21/11/2009, 12:00


یەكێك لە هۆیەكانى تووتدوتیژى دەگەرێتەوە بۆ پەخشى فلیمى تووندوتیژى لە سەر شاشەى كەناڵەكانى تەلەفزیۆنى ناوەخۆ و جیهانیەكان. لە ڕووى سایكۆلۆژیەوە فلیمى تووندو تیژى كاریگەریەكى نێگەتفى هەیە لە سەر سایكۆلۆژى مرۆڤ, زۆر بینینى ئەم جۆرە فلیمانە یاخۆد تامەزۆرى ئەم جۆرە فلیمانە دەبێتە هۆى كەسایەتیكى تووندوتیژى لێ بەدى دەكرێت. هەروەها كاریگەرى ڕاستەوخۆ هەیە بە سەر تاك و كۆمەڵگا, وە كاریگەرى خراپى دەبێت دوور نیە ئەو جۆرە تاكانە تووشى دەیان گرفت و نەخۆشى دەروونى بن. ڕاگەیاندن كاریگەرى هەیە بە سەر لایەنى دەروونى منداڵان زۆر جار بەرنامەى تووندوتیژى ژیانى منداڵ دەخاتە مەترسیەوە تووشى گرفتى ئازارى جەستەیى و دەروونى و زەبرى دەروونى و ترسێكى هەمیشەیى و جەستەى بە جێ دێڵێ, وە كەساتیەكەى جێگرى نابێت بە تایبەتى لە كاتى هەڵچوونى درووندا. هەروەها لە پاش بینینى ئەم جۆرە فلیمانە یاخۆد پەخش كردنى فلیمى تووندوتیژى هەوڵ دەدرێت لە لایەن منداڵان ئەم تووندوتیژیە پڕاكتیزە بكات لە كاردانەوەى لە بەرامبەر ئەو پاڵە پەستۆیەى دەكرێتە سەرى... هۆكارى تووندوتیژى بە هۆى ئەو واقیعى كۆمەڵایەتى و ئابوورى و سیاسىیەى كە لاوى كورد ژیاوە لەوەتەى چاویان بە دنیا هەڵهێناوە لە گەڵ دەنگى فڕۆكە و تۆپ و ئەنفال و كیمیاباران و شەڕى ناوخۆ و براكوژى,.... فلیمى تووندوتیژى كاریگەرى هەیە بە سەر مناڵ چونكە منداڵان هەمیشە لاسایى كەروەیە بە تایبەتى منداڵانى ڕۆژهەڵات چونكە لە نیو كەلتوور و كەش و هەوایەكى وا پەروەردەكراون هەمیشە بیر لە دەبانچە و تەقەمەنى و جۆرەكانى. وە بینینى فلیمى شەر لە تەلەفزیۆنەكان,...
منداڵان ئامانجیان شەڕكردن دەبێت و تاكو گەورەش دەبن ئەم بۆچوونە لایان دەمینێت.
لە كۆتایى دا لە كۆمەڵگاى ئیمەدا ئەم جۆرە فلیمانە زیانێكى گەورەى هەیە بۆ پەروەردە و ئایندى نەوەكانمان. وە بەرنامەكانى بەشى منداڵان لە تەلەفزیۆنەكان لە ئاستى منداڵان و حەزى منداڵان نیە.. هەر بۆیە پێویستە لە سەر وەزارەتى ڕۆشنبیرى دەزگایەكى كۆنترۆڵ كردن و سانسۆریان هەبێت لە تەلەفزیۆنەكان و كۆنترۆڵ كردنى بازارى سى دى و ئەم جۆرە فلیمانە قەدەغە بكرێت لە فرۆشتنى لە بازارەكان, لە جیاتى فلیمى ڕۆشنبیرى و زانستى و مەعریفى بڵاوبكرێتەوە. وە ئەرك و پێویستە لە سەر خێزان بە دانانى بەرنامەیەك كە دیاركراوى هەبێت بۆ تەمەشاكارى تەلەفزیۆن, وە پێویستە لە سەر خێزان سانسۆریان هەبێت لە سەر هەندى بەرنامەى كەناڵەكانى تەلەفزیۆن بە تایبەتى ئەو كەناڵانەى بەرنامەى و فلیمى تووندوتیژى پەخش و بڵاودەكەنەوە.
[email protected]
نەخۆشخانەى هەولێرى فێركارى
بەشى دەروونى





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە