یەکێتییەکان چاوەروانی ئەوە دەکەن، کەی ماندێلا مرد، ئەمانیش مردنی تالەبانی لەو رۆژەدا رابگەیەنن
Sunday, 21/07/2013, 12:00
2115 بینراوە
دوێنی لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بەسەرپەرشتی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی کۆسرەت رەسوڵ تاوتوێی کۆمەڵێک باس و رووداو کرا، لەوانە باس مردنی جەلال تالەبانی، سەرچاوەیەک ی نێو ئەو کۆبوونەوەیە نهێنییەکی نێو ئەو کۆبوونەوەیەی خستە روو، کەوا پێشنیاری ئەوە کراوە، مردنەکەی تالەبانی لەو رۆژەدا ئاشکرا بکەن، کە کاتێک ماندێلا مرد، ئەوان پێیان وایە مردنی ماندێلا نزیک بۆتەوە، بەمە هەمان رۆژ بکەن بە رۆژی مردنی تالەبانییش.
پێشنیارێکی تر ئەوە بووە، هه‌ڵبژاردن نه‌کرێت. چونکه ده‌زانن له هه‌ڵبژاردنه‌کان توشی نوشستی گه‌وره ده‌بن. مردنی تالەبانی وەک سیناریۆیەک بەکار بهێنن و هەلبژاردنەکان دوابخەن. ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانیان به‌م سینارێۆیه دوانه‌خست . ئه‌وا ده‌توانن سود له سینارێۆی دووه‌م وه‌ربگرن.
سینارێۆی دووه‌م . مردنی تاڵه‌بانی ڕابگه‌یه‌نن و بیکه‌ن به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
به‌و هیوایه‌ی بتوانن به سود وه‌رگرتن له مردنی تاڵه‌بانی ده‌ست بۆ سۆزی خه‌ڵکی رابکێشن بەمە ده‌نگهێنان به ده‌ست بهێنن.
لێرەدا دەردەکەوێت، کە تالەبانی هەرچەندە لە ژیاندا نەماوە، بەلام یەکێتیی دەیەوێت لە کەڵک لە ئاشکراکردنی مردەنەکەی وەربگرن و بۆ مەبەستێکی سیاسی بەکاری بهێنن. ئیستا لاشەی تالەبانی بۆتە کەرەستەی بازرگانی سیاسیی، خەڵکی با چاوەڕوان بێت، لە چ کاتێکدا ئاشکرا دەکرێت.
سەرجاوەیەکی نێو یەکێتیی