کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مەلا بەختیار،سوكایەتى بە كۆمەڵەى خوێندكاران دەكات

Sunday, 19/04/2009, 12:00

2026 بینراوە


سەرچاوەیەكى باوەڕپێكراو لە سكرتاریەتى كۆمەڵەى خوێندكارانى كوردستان كە نەیویست ناوى ئاشكرا بكرێ ڕایگەیاند كۆمەڵەى خوێندكاران لە یادى 33 ساڵەى دامەزراندنیدا هیچ چالاكیەك ئەنجام نادات و بڕیارە بیكەن بە پشوى فەرمى،ئەمەش بەهوێ پشتگوێ خستن و ڕەتكردنەوەى داواكارییەكانى مەكتەبى سكرتاریەت لە لایەن مەلا بەختیار بەرپرسى مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتیەكانى (ى.ن.ك)بە دابین كردنى بودجەیەكى تایبەت بۆئەم یادە.
سەرچاوەكە ئەوەشى ئاشكرا كرد كە مەكتەبى سكرتاریەت داواى 70 ملیۆن دیناریان كردبوو بۆ سازدانى چالاكى جۆراوجۆر لە سنورى 24 لقى خوێندكاراندا بەڵام مەلا بەختیار تەنها 6 ملیۆنى سەرفكردووە ئەمە جگە لەوەى كە بودجەى مانگى 4 ى كۆمەڵەى خوێندكاران لەلایەن خودى مەلا بەختیار و مەكتەبى ڕێكخراوەكانەوە بێ ئاگادارى سكرتاریەت بەخشراوە،كە ئەمەش سوكایەتى كردنە بە مێژوو و خەباتى 33 ساڵى ڕێكخراوێك كە مەڵبەندى پێگەیاندنى سەركردەكانى یەكێتى نیشتمانى و بەرپرسەكانى ئێستاى خودى مەلا بەختیاریش بووە ،لە بەرامبەر ئەمەشدا (دارا قەرەداغى)سكرتێرى كۆمەڵەى خوێندكاران بێ هەلوێست بووە و لەگەڵ سێ ئەندامى ترى سكرتاریەت كە (سیانەى یەكگرتوى لەبڕیار دەرنەچووى مەلا بەختیارن)و هەمیشە بە گژ ئەندامانى ترى سەر بە باڵى ڕیفۆرم دەچنەوە و سەر بە باڵى مەكتەبن هەر بڕیارێكى مەكتەبى ڕێكخراوەكان بە ڕەوا دەزانن و پشتگیرى لێدەكەن.
سەرچاوەكە ئەوەشى ئاشكراكرد كە بەشێكى ترى سوكایەتى كردن بە كۆمەڵەى خوێندكاران ڕەتكردنەوەى چۆنیەتى وسەرەتاكانى دامەزراندنى كۆمەڵەى خوێندكارانە كە ڕون و ئاشكرایە لە ساڵى 1976 لە لایەن (كۆسرەت رەسول عەلى و محەمەد خورشید و لەتیف شێخ عومەر)و شەهیدان (شوان عەلى و رەئوف ئاكرەیى)یەوە لە ماڵى محەمەد خورشید لە كەركوك دامەزراوە بەڵام ئەمە لەلایەن مەلا بەختیارەوە ڕەتكراوەتەوەو بەپێى حەزوویستى خۆى دارشتنەوەى بۆكردووەو پێشى قبوڵ نیە بڵێن لە كەركوك دامەزراوە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)