بۆ سوعبهتچییەكەی ڕۆژنامەی ھاوڵاتی
Thursday, 26/04/2012, 12:00
ڕۆژێك كابرایەك لە سەر جادە لە دواوە یەك شەپازلە ئەكێشێ بە بناگوێی كابرایەكی تردا. كابرای لێدراو ئاوڕ ئەداتەوە ئەڵێ: ئەوە چی بوو! بەجدیتە یان سوعبەت ئەكەی؟ كابرای یەكەمیش ئەڵێ: وه‌ڵا زۆر بە جدیمە. دووەمیش ئەڵێ: ئاخر چوزانم؛ چونكە من تەحەمولی سوعبەت و شتی وا ناكەم ها!
به خۆدزینه‌وه و بێغیره‌تیی ئه‌و پیاوه پێمه‌که‌نن! ئه‌گه‌ریش پێی پێده‌که‌نن، ئه‌وا ده‌بێت هاوکات به نه‌به‌ز گۆرانیش پێ بکه‌نن، چونکه ئه‌ویش هه‌ر به خۆگێلکردنێکی له‌و جۆره‌ی ئه‌و کابرایه له بابه‌تی ''
گۆشەی ھەناسەو زەوی روكن'' له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتییدا خۆی له شه‌پازلله‌ی ئه‌و زانیارییه جیددیانه ده‌شارێته‌وه که ده‌وترێت مامه وه‌ک خانه‌خوێیه‌ک ده‌می که‌مال ڕه‌ئوفی سه‌رنووسه‌ری ئه‌وی له ده‌رباری خۆیدا به دوو دۆنم زه‌ویی شیرین کردووه.
نه‌به‌زیش ده‌ترسێت کوردستانپۆست وه‌ک کابرای ده‌ستوه‌شێن بڵێت: وه‌ڵا به جیدیمه و ئه‌گه‌ر جورئه‌تت هه‌یه بڵێ وانییه. بۆیه ئه‌ڵێ وه‌ره با بیکه‌ن به سوعبه‌ت و وای دابنێین که کوردستانپۆست به سوعبهتێتی. نه‌به‌ز وا ده‌زانێت باشترین وه‌ڵام ئه‌وه‌یه بابه‌ته‌که بکه‌یت به سوعبه‌ت و نوکته. من ڕاموایه شتێک، که له‌و ووتاره‌ی ئه‌ودا له نوکتهکردنهکهی ئه‌و زیاتر خوێنه‌ر بێنێته پێکه‌نین ئه‌و خۆدزینه‌وه‌یه‌ی ئه‌و و ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتییه له زانیارییه‌کانی کوردستانپۆست. به مانایه‌کی تر، نه‌به‌ز گۆران به‌و کاره‌ی لای خۆی مه‌سه‌له‌که لای خوێنه‌ر بکات به نوکته، خۆی کردووه به نوکته.
نه‌به‌ز خۆی به پێشمه‌رگه سه‌ره‌تاییه‌کانی ڕۆژنامه‌که له قه‌ڵه‌م ده‌دات. ڕاست ده‌کات. سه‌یرکه‌ن هه‌ر بۆیه ئێستا ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێشمه‌رگه سه‌ره‌تاییه‌کانی یه‌کێتیی و پارتیی که ئێستا له سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و دوو حیزبه‌دا بوون به عهمبارداری دۆلار، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی داکۆکیی ئه‌وان له خۆیان و له حیزب ده‌توانێت داکۆکیی له ده‌ستپاکیی خۆی و ڕۆژنامه‌که‌ی بکات.
ئازیز نوکته‌چییه‌که‌ی ناو هاوڵاتی کاک نه‌به‌ز. من تێناگه‌م تۆ بۆچی له‌پڕ له بابه‌ته‌که و له ناونیشاکه‌ی لاده‌ده‌یت و ده‌چیتە سەرباسی شتێك كە ھێچ پەیوەندی بە ھەواڵەكەوە نییە و تا كۆتایی ناچیتەوە سەر بابەتە ئەسڵیەكە. ئه‌ترسم ئه‌وه‌ش به سوعبه‌ت بزانیت!
ھەواڵێكی جیددی (جا راست یان درۆ) بە خوێندنەوەیەكی كۆمیدیی پەردەپۆش ناكرێ. جارێ لە سەرەتاوە نەبەز دەڵێ: ''ئەم ھەفتەیە ھەواڵێكی كۆمیدیم خۆیندەوه''. لە كوێت خوێندەوە؟ با ئێمەش بزانین. نازانم بۆت ناوترێ، دەمت گۆ ناكا، یان کاری چالاکانه‌ی سه‌رچاوه‌که حهپهساندووتی و قسه‌ت بۆ نایه‌ت؟ ئەوە خێرە ئەچیتە سەر سایتێك ولەسەری دەنوسی كە ھیچ رێز‌و ئیعتبارێكت بۆی نییە؟ ئەمە لەكوێی مۆراڵی رۆژنامەگەریدا جێی دەبێتەوە ناوی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که نه‌ڵێیت؟ له‌وه ده‌چێت زۆریی ژماره‌ی خوێنه‌رانی کوردستانپۆست زمانتی بردبێت به کلیله‌دا، ئەمە لە کاتێکدا ئەو سایتە تاکە راگەیاندنێک بوو کە بە ئاشکرا پشتگیری لێدەکریت و بە گژ پارتییدا دەچوویەوە، بە لێشاو نووسینت بۆی دەنارد و سەرسامی خۆت بۆی دەردەبڕی، بەڵام کاتێک مێدیا ئەهلییەکان پارەیان پێدایت، ئیتر ئەوانە بوون بە برادەرت و پشت لە کوردستانپۆست کرد، چونکە ئەمیان پارەی تێدا نەبوو، بەڵکو سەرئێشە!؟
خوێنه‌ری زیره‌ک زوو ده‌توانێت ئه‌وه ببینێت که ووتاره‌که‌ی نەبەز بۆ سوعبه‌ت و سه‌رگه‌رمکردن نییه، به‌ڵکو زیاتر لە تەحقیقێك دەچێت بۆ دڵنیابوون لەوەی كە ھەواڵەكە راستە یان نا، وه ئه‌گه‌ر ڕاسته، که‌واته ئه‌و خه‌ڵه‌تێنراوه. بۆیه پرسیاری ئەوە دەكات که ئایا ئەو دوو دۆنم زەوییە لە كوێ وەرگیراوە، بە ناوی كێوە كراوە؟! ئەگەر بەناوی ھاوڵاتیەوە بێت بەچ یاسایەك و بۆچی پێیاندراوە. گەر بەناوی خاوەن ئیمتیازەوە بێت، چۆن چۆنی و لەسەرچ بنەمایەك؟ ئیتر لێرەوە مڕی لێ‌خۆش دەکات و داوای پارجە زەوییەکی رووکن دەکات، بۆ ئەمەش لە هەقی ئەمەدا ئەنجا ده‌ڵێت ھەواڵەكەی زۆر پێ بێداتا و
ئنشایەكی بازاڕییە، به‌و هیوایه‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که زیاتری بۆ که‌شف بکات له‌و به‌ندوبه‌سته‌ی له پشتی ئه‌وه‌وه کراوه.
دوای ئەوە لەوە دەترسێت نەک لەپاشە رۆژدا بە درۆ بکەوێتەوە، سۆعبەتەکەی خۆی بە سۆعبەتی بازاڕیانە دەربچێت ئەڵێ: ''ئەم قەسەو قسەڵۆكانە زۆر جاریش راست دەردەچن''. ئەمه پیشانی ده‌دات که نەبەز ترسی ئەو ئیحتیماله‌ی دانه‌خستووه که ڕه‌نگه هه‌واڵه‌که ڕاست بێت و به‌شه‌که‌ی ئه‌و به خشپه قاپێنرابێت. دوایی بەردەوام دەبێت ''خوا بكات ھاوڵاتی 2 دۆنم زەوی بەر بكەوێت ئەوە شتێكی باشە''. دوای ئەوەش دەڵێ بە كاك كەمالم وت، واتە (کەمال رەئوف) ئەگەر وابێ ئەوە من لە پێشمەرگە سەرەتایەكانی جەریدەكەم و شایەنی 200 مەتر زەوی ڕوكنم". ئەگەر تۆزێ خوێندنەوەیەكی دەرونی (سایکۆلۆژی) بۆ ئەم نوسینە بە ناو كۆمیدیە بكەین، بە تایبەتی ئەو بەشەی كە بەخەیاڵ جەریدەی ھاوڵاتی بە حیزبێكی گەندەڵی خاوەن دەسەڵات دەچوێنێ، ئەوە ئەو خەیاڵەی رێك ئەچێتە قاڵبێكەوە كە بە ئینگلیزی پێی دەڵێن *(
wishful thinking). ئەگەر ھەر كەسێك پێی خۆش بێ ئەوە دەتوانێ بڕوات پێناسەی ئەم فرەیزە بدۆزێتەوە و بەراوردی بكات لەگەڵ وتارەكەی نەبەزدا كە لینکه‌که‌ی لای خوارەوە دانراوە. دوای ئەوە باسی ''رەگەزی ھەواڵ'' دەكات! جارێ هه‌واڵی نێر و هه‌واڵی مێ نییه تا داوا بکه‌یت ڕه‌گه‌زی ده‌ستنیشان بکرێت. ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێیت پێییده‌وترێت ''ژانری هه‌واڵ''. دوای ئه‌وه‌ش، ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌واڵ نه‌بێت که سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ که خوێنه‌رێکی زۆری هه‌یه بچێت سه‌رۆکی حیزبێک وه‌ک زاوای زه‌ردی خۆی سه‌یری بکات و له‌ناو ئیمپراتۆرییه‌ته‌که‌ی خۆیدا مه‌مله‌که‌تێکی دوو دۆنمیی بۆ ساز بدات، ئه‌مه هه‌واڵ نه‌بێت چی هه‌واڵه؟ تۆ ئه‌و ڕووداوه به شتێک نازانیت که ژانری هه‌واڵی بۆ به‌کار بهێنرێت چونکه ئێوه ساڵانێکه له‌ئاست ڕووداوی وادا ''ژانری بۆیهکترداپۆشین'' به‌کار دێنن.
له دوای ئه‌و ووتاره کۆمیدییه عهبووسهی نه‌به‌زه‌وه بۆم ده‌رکه‌وت که جگه له ڕێککه‌وتنی زه‌وی گۆڕینه‌وه و پاڵپشتیی گۆڕینه‌وه له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتییدا، ئه‌و دوو ته‌ره‌فه شتی هاوبه‌شی تریشتیان هه‌یه: وەك ڕق و کینه‌ی زۆر له کوردستانپۆست. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵکو هه‌ردوولا موعتاد بوون به به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی کوردستانپۆست و ئه‌وه‌شی که گه‌مارۆیان خستۆته سه‌ر خۆیان و خۆیان له ناوهێنانی ده‌پارێزن لای ده‌وروبه‌ر، ئه‌وه‌نده‌ی تر بیری مه‌شغوڵ کردوون به کوردستانپۆسته‌وه. وه‌ک باس ده‌که‌ن، به‌رپرسه‌کانی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵات که پێکه‌وه ده‌بن، که‌سیان ئه‌وه له یه‌کتر ناشارنه‌وه که چی سایتێک و چی سایتێکی پۆرنۆ ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌موویان ئه‌وه له‌یه‌کتر ده‌شارنه‌وه که له ئیمه‌یڵه‌که‌ی خۆیان زیاتر سایتی کوردستانپۆست ده‌که‌نه‌وه.
نه‌به‌ز گۆران ئینجا یەكسەر به‌بێ ئیشاره‌ت پێچ ده‌کاته‌وه و دێت ده‌ڵێت وه‌ڵا خۆشە ئەو ھەواڵە بێ داتایە بكەیتە تانەیەك بۆ سەر حكومەتی ھەرێم! باشە جارێ پێش ئەوەی بیكەیتە تانە بۆ سەر حكومەتی ھەرێم یان مەقەدیشۆ یان ھەر حكومەتێكی تر، نابێ تۆزێ لەسەر ناوەڕۆكی ھەواڵەكە بوەستی؟ ئەوەی پەیوەست بێت بە ئەسڵی بابەتەكەوە تەنھا ئەوەیە كە دەڵێی: ''
به‌ڵام هه‌رگیز باوه‌ڕ ناكه‌م نه‌حكومه‌ت ئه‌وه‌نده نیشتیمانی بێت زه‌وی به ده‌زگایه‌كی ئه‌هلی بدات نه ئه‌وانه‌ی له‌ده‌زگای ئه‌هلی كارده‌كه‌ن زه‌وی وه‌ربگرن.'' دوای ئه‌م پێچکردنه‌وه‌یه ئیتر نه‌به‌ز گۆران به ووتاره‌که‌یه‌وه خۆی ده‌کات به فهرعێکدا و جارێکی تر نایه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌و ڕێگه ئه‌سڵییه‌ی که خوێنه‌ری به‌ته‌ما کردووه پیایدا ببات. به‌ڵام ئه‌و که‌یفی خۆیه‌تی بۆ کوێ لێده‌خوڕێت. ئه‌و ده‌زانێت که‌مالی سه‌رنووسه‌ری هاوڵاتیەکەی ئه‌و وا تێوه‌گلاوه له ته‌ماحدا که ئه‌گه‌ر مل نهنێێت به کوێرهڕێوه، زانیارییه‌که ئه‌وه‌نده ڕاستگۆیانه دیاره که هه‌موو ڕێگاکان ده‌چنه‌وه سه‌ر دوو دۆنمه زه‌وییه‌که‌ی هاوڵاتی.
نه‌به‌ز ته‌نها عاقڵێیهک له‌و ووتاره‌دا کردبێتی ئه‌وه‌یه که یه‌کجار خۆی ڕووگیر ناکات و مه‌جالێک بۆ که‌شف بوون ده‌ھێڵێته‌وه و ده‌ڵێت وه‌ڵا ''جاریش هه‌یه ئه‌و هه‌واڵانه ڕاست ده‌رده‌چن''. ئه‌مه قسه‌یه‌کی جیددی ناو ئه‌و وتاره‌یه که گه‌وره‌ترین نوکته‌ی نه‌به‌زه چونکه ئه‌و ئه‌مه‌ش ده‌زانێت، به‌لام هه‌ر ده‌یه‌وێت وه‌ک زێڕهفانییهکی دڵسۆزی سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌که‌ی ئه‌گه‌ر له سی و یه‌کی ئابی داهاتوودا ده‌بابه‌ی حکومه‌تی مالیکیشی هێناوه‌ته سه‌را، هه‌ر خۆی به غوڵامی بێپاره‌ی ئه‌وی پاره‌دار و خاوه‌ن دوو دۆنم زه‌وی پیشان بدات.
هه‌روه‌ها پیاو قسه‌یه‌کیش بۆ گه‌نده‌ڵ بکات. نه‌به‌ز گۆران دوو دێڕی نووسیوه كە خۆدزینه‌وه نییه و پەیوەندی بە باسەكەوە ھەیە کاتێک ده‌ڵێت گوایه حكومەت زەوی بە دەزگای ئەھلی نادات. ئەمەیان راستە، بەڵام كێ ئەڵێ ئێوە ئەھلیی و ئازادن؟ ئه‌هلییبوون ئه‌وه نییه وه‌ک موڵکی حیزب تۆمار نه‌کرابیت. ئه‌هلییبوون ئه‌وه‌یه وه‌ک یاری کورسی کورسی ئه‌گه‌رچی هی خۆته، به‌رپرسه‌کان نه‌توانن پاره بده‌نه خاوه‌نی یارییه‌که و تا ده‌توانن سواری بن و له کورسیی سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی مانشێتی ڕۆژنامه‌که‌ی تۆوه خۆش خۆش بای بای بۆ ئێمه‌ی خه‌ڵک بکه‌ن، که له خواره‌وه وه‌ستاوین و زه‌قه‌ی چاومان دێت. ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلیی ئه‌وه‌یه مانشێته‌کان هی ئێمه بن و خه‌ڵک ده‌سه‌ڵاتی له داڕشتنه‌وه‌یاندا هه‌بێت، نه‌ک کاک که‌مال ڕه‌ئوفی سهرنووسهرت هه‌ر ماوه‌ی جارێک ڕه‌شنووسی مانشێته‌کانی چه‌ند مانگی داهاتوو له‌گه‌ڵ خۆی ببات بۆ دوکان و پیرمام و له‌وێ دوای داڕشتنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌بله‌غێک پاره و ده‌ستکوتانێک به‌سه‌ر شانی‌دا بۆی بگێڕنه‌وه.
کاک نەبەز گۆران ....
ئه‌مه پێکه‌نین و کۆمیدیای ناوێت. ئه‌مه سکانداڵه سکانداڵ. ئه‌و تۆمه‌تانه نه به نوکته‌کردن له‌سه‌ر که‌مال ڕه‌ئوف لاده‌چن، نه به خۆدزینه‌وه‌ی ئه‌و له وه‌ڵامەی تۆدا. ئێوه تازه چوونه‌ته یارییه‌که‌وه و کرمی سه‌ر قولابه‌که‌تان قووت داوە. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ماوه تاڵه‌بانی که‌ی ویستی په‌ته‌که ڕاده‌کێشێت و به ڕووتیی سه‌ر ئاوتان بخات، ئیتر ئێوه‌ش وه‌ک ماسییه‌کی ڕووت و قوت ده‌بێت بکه‌ونه په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگ. ئه‌و کاته ئێمه‌ش ناچار دەکەن، به سه‌مای سەر قولاپەکە بمانهێننه پێکه‌نین. ئه‌و کاته ئێمەش پێده‌که‌نین.
[email protected]*گرێدانی حەزو ئارەزوی خۆت بۆ رووداوێك، راستیەك كە حەز دەكەی وابێت، ھەرچەن لە واقع دا وانەیە..
http://en.wikipedia.org/wiki/Wishful_thinkingبۆ بینینی ئەو بابەتە:
http://www.hawlati.co/babetekan/15688
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست