بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


جیاوازی لە نێوان ڕاپرسی و گشت پرسی

Sunday, 13/07/2014, 12:00



رەمەزانمان بە ،،،،،،،وە نۆبە شەشەکانە!
لە چەند مانگی رابوردوودا لە چەند وتاردا نوسیبوم کە نە عێڕاق ، عێڕاقێکی فدڕاڵە ونە ئەو بەشە لە وڵات بە شێوەیەکی فدڕاڵی بەڕێوە دەچێ.ئێستەش هەروا بیر دەکەمەوە.(بڕواننە کوردوستان پۆست) . ئەگەر عێڕاق بەشیووەیەکی فدڕاڵی بەڕیوە چووبا ئەوە حاڵ ورۆژی نەدەبوو. ئەگەر کوردوستان بە سیستمێکی فدڕاڵی بەڕێوە برابا ئەوا هاسان رادەستی ئێران وتورکیە نەدەکرا! ئەگەر جەلال تاڵەبانی ماوە ئارەزوومە خودا بیبەخشێ چون هیچ قازانجێکی بۆ نەتەوەکەم نەبووە. ئەگەریش نەماوە خودا عافووی کا ولە گوناهانی خۆش بێ.
لەسەردەمی خۆیدا بۆ ئەوەی لە لایان ئامریکاو تورکو فارس عەڕەب خۆی شیرین کا گووتی: دەوڵەتی کوردی خەونە. پێم وایە لە بیری چووبوو بێ یانژی لە بەر ئەوەی ببێتە سەرۆککۆماری عێڕاق ئەو قسەیەی نەکرد کە هەم فداڕڵی لە عێڕاق وهەمیش لە باشورخەونە. لە ئەدەبیات وزمانی کوردی فەقیرترو بەستەزمانتر نییە لەو بەشە لە وڵات کە حوکمی کوردی لە سەرە. هەر کەس راست بۆووە نقورچکێکی لێ دەگرێ وبە کەیفی خۆی ،، ناو،، یا پاش ناوی لێ زیاد یاکەم دەکا!
سێ ساڵ دەبێ کە گوتیان نوێنەری کاک مەسعود هاتۆتە (کاک هێمن) شاری هێلسینکی وسمینا ری هەیە. بە هەلینگدان غارمان دا چووینە لای. (بە ملی شکاوم). وێنەیەکی مەڕحومی بارزانی کە بە قەرای پەنجەرەیەکی زۆر مەزن دەبوو دانرابوو. سەر میزەکان پڕ بون لە غوڕابی (شیرینی) هاتو چووی پاس بە خۆڕایی بوو بۆیە زۆرکەس هاتن ورەخنە بارانیان کردن. منیش نۆرەم هەت گوتم: بۆ چی ئەو ماوەیە لە فکری دامەزراندنی ،،، ئەنستیتۆیەکدا ،،، نەبون بۆ ستاندارد کردنی زمانێکی پاراوویەکدەستی کورد؟ دەستی لە ملی داو گوتی قسەی تۆیە وهەڵەمان کردووە.!خۆمن دەمزانی کارێکی ئاوا کوردخوازانە وسەردەمیانە کاری سەرۆک عەشیرو سەرۆک تایفە نییە.چوون ئێوە چەندوو ئەو سازییەگرینگە دیت ئاواش پشتگوێ خۆمان دەبینین.
مرۆڤ یا سەرکردە یار رێخستنی سیاسی کاتێک کە دەخوازێ بۆ پرسێکی چارەنوسساز ئالوگۆڕێکی چارەنوسساز دروست بکا یا رای گشتی هوشیار کاتەوە دەبێ راوێژکاری تایبەت بەو کارەی هەبێ یا بۆخۆی ئەو توانایەی تێدا هەبێ یانژی پەنا بەرێتە سەر پەڕتووکان. لە وڵاتێدا کە ئایینی شیعە پاش ئەو هەمووە ساڵانە دەسەڵاتێکی رەهاو سەروەتوسامانێکی مەزن و خەڵکانێکی تووتن خۆشی لەبەر چەنگدا بێ کوا بیر لە ڕاپرسی یا ڕفڕاندۆم دەکاتەوە! لەوەش بترازێ ئەو رۆژانە لە هەمبانە بۆرینەی ئەو جووتە دەسەڵاتە وشەیەکی دیش دەرکەتووە کە تەنیا خۆیان نەبێ هیچ کەس ناتوانن لێکی داتەوە کە ،،، گشتپرسی ،،، یانی چی؟
دەسڵات دەتوانێ لە ،، گشت،، خەڵک پرسیار بکا بەڵام جوابی نەداتەوە(هەتا ئەوڕۆش هەروا بووە) . بەڵام کە باس لە رفۆڕم یا رای گشتی کرا دونیای دەرەوەش لە مەبەستت تێدەگاو هی ژوورەوەش دەبێ چاوەڕوانی بەرهەمی ،،ڕا،،یا،، دەنگی،، خۆی بێ.لە هەردوو حاڵەتدا ئەگەر دەسەڵات ، دیکتاتۆڕ، بێ نە رفڕاندۆم نە گشتپرسی نە ڕاپرسی، هیچ ئاکامێکی باش لە گەڵ خۆیدا ناهێنێ.
کۆیلەترین کۆمەڵگا ئەو کۆمەڵگاییەی کە دینام وکارسازو پسپۆڕو رووناکبیری کۆیلەی دەستی دەسەڵاتێک بن کە ئەو دەسەڵاتە بۆ خۆی تا بینەقاقا کۆیلەبێ وبۆ خۆی بڕیار لەسەر سیاسەتی خۆی نەدا. ئێمە بۆ خۆمان ، خۆمان وەک کۆمەڵگایەکی پێش کەوتوو دەناسین.راستە وڵاتمان هەیە، شانازی بە مێژوومان دەکەین، شەهیدمان زۆرە (کە قەت رێزیان ناگرین) ،سامانێکی زۆرمان هەیە،کولتورێکی دەوڵەمەندمان هەیە........بەڵام ئەوەیە ئەو حاڵو رۆژەی کە تێێدا دەژین!؟ وەزیری دەرەوەی ئامریکا ،،کێری،،فرمێسکی تیمساح بۆ ئەو پێشمەرگانە دەڕێژێ کە لە چەند رۆژی رابوردوودا بە دەست داعش شەهید بون کە چی لە پەنا گوێچکەی خۆیان رۆژانە ،، گریلا،، شەهید دەبێ هەر باسیشی لێ ناکەن!؟ کواگشتپرسی بۆ شەڕی رۆژئاوای وڵات؟ لە خەندەق هەڵکەندن زیاتر نەبێ.باشە لە کوێ کورد خاوەنی هوشیاری نەتەوەییە؟
لە ئەفغانستان دەیان ساڵە ئیگلیس ورووس وناتۆو ئامریکا خەریکن کوشتاری بەکۆمەڵ ئەنجام دەدەن . لەو رۆژانەدا هەلبژاردن بۆ سەرۆککۆمار بەڕیوە چووە هەر کام لە پاڵێوراوەکان پێیان وایە براوەی یەکەمن. کە چی زۆر بە باشی توانیویانە بگەنە ئاستێک کە یەکتر لە ئامێز گرن ولەسەر بابەتێکی نەتەوەیی بسازێن. لە لای ئێمە بۆخۆیان نازانن چۆن بە کام شیوە داوا لە خەڵكی خۆمان بکەن کە بەشداری پێواژۆ ئەستەمەکان بن بۆ چارەسەی. من نازانم گشت پرسی یانی چی وبۆ کام مەبەست ئەو دەسەواژەیە بەکار دەهێنری؟
جەعفەر کەریمی
١٣/٧/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە