گۆڕان وەک ئۆپۆزسیون یان دەسەڵات؟
Tuesday, 11/03/2014, 12:00
1617 بینراوە
گۆڕان وەک بەرەی گەل
دیارە دوای ئەوە گۆڕانکاریانەی لە عیراقدا ڕوویدا بەگشتی و لە کوردستان بەتایبەتی لە ڕووی ئابووری و عەسکەری و سیاسیشەوە کە هەرکام لەم سێ بوارە گۆڕانکاری زۆر زەق و سەیر و لەناکاوی بەسەردا هات و هەرسێ بوارەکەش کەوتنە بەر ڕەحمەت و دەست ودڵی کەسانێکەوە کەتەنهاو تەنها لە بەرژەوەندی کەسێتی و حیزبیدا ڕەگیان داکوتا .. چ وەك عێراق و وەکو کوردستانیش بۆشاییەکی تەواوو بەرچاو لە لێپرسینەو و بەدوا دا چوون درووست بووبوو کە ڕەنگە لەهیچ سەردەم ودۆخێکدا هیچکامیان پێدا نەڕۆیشتبیت ... بێگوومان ئەم بێسەرو بەرەیەش چەند دەوڵەتێکی عەرەبیشی گرتبووەوەو ... وە خواست ودەست تیوەردانی ئەمریکا وئەوروپاشی لەولاوە بوەستێت... زەمینەی بۆ گەنجان و زوڵم لێکراوان و بەشخوراوان کرد کە داوای گۆڕانی سیستەمی فەرمانڕەوایی بکەن و بۆ ئەم مەبەستەس چەنها ڕێکخراوە مەدەنی و شوراکان ڕۆحێکی تریان بەبەردا کرایەوە .. کە لە بەهاری عەرەبیدا ڕۆڵیان هەبوو...
بۆ ڕیگرتن لەو سەرهەڵدانەوەیەو بیگومان زۆر لە ووڵاتەعەرەبیەکان و کوردستانیش هەرزوو پێش ڕووداوەکان درکیان بەو ڕاستیانە کردبوو کە شەپۆلی ناڕەزایی بەڕێوەیەو سەرو دڵیان دەگرێت و خەڵک ئیدی بەرگەی ئەو نەهامەتی وگەندەڵیانە ناگرێت
بۆ لەناوبردنی شووراکان و لەباربردنی جمووجۆڵەکانیان هەروەک لە سەرەتای ڕاپەڕینی کوردستاندا گەشەیان سەندو دوایش توانیانەوە ؟ .. پێویست بوو بزووتنەوەیەکی تر دروست بێت و هەمان ڕۆڵی شوراکان بگێڕێت بەڵام خواستی حکومەت و حیزبەسەرەکیەکان جێبەجێبکات ...لەپاڵیشدا ڕێگە بدرێن بەدوادا چوون ولێپێچینەوە و خستنە ڕووی کەم و کوڕیەکانی حکومەت وحیزبەکان بکەن وبەشداری هەمەلایەنەی ڕەوشە سیاسی و ئابووری وکۆمەڵایەتیەکان بن... کە ئەمەش دەمانیک شوراکان هەوڵیان بۆدا.. بەمەش ڕێگیرا لەبەردەم ئەو شەپۆلەی کە بەبەهاری عەرەبی دەناسرا.. بتوانن کاریگەری ڕەنگدانەوەو قەوارەکەی لە کوردستان کەم بکەنەوە ...شوراکانیش بێ هەڵسەنگاندن و بڕوابوون بەو بزووتنەوە نوێیە کە خۆی لەبەرەکانی میللەتا ئەبینیەوە(هەل ومەرجی زیندوو بونەوەی شوراکان لەم بارودۆخەدا ئەگەر بزووتنەوەیەکی بەهێز بەحساب ئۆپۆزسیون نەبێت خۆی تیا ببینێتەوە ئەوا شتێکی مەحاڵ دەبێت)
هەم بۆ بەکارخستنی ئەنجامەکان و هەم داخوازیەکان هێلانەی شورا وبەگەڕ خستنەوەی بیر و ئاوات ومەبەستەکان لە بزووتنەوەیەکی خاوەن نفووسەوە دەبێت بەمەش بە بۆ چونی من بەداخەوە جارێکیتر و بێ سەر ئێشە بیرۆکەی تواننەوەی جاریکیتری شوراکان بوو. (هەم بەهاری عەرەبیشیان نەهێشت ......دیارە حیزبەکانی تریش کە خۆیان لەبەرەی مییللەتدا ئەدی یەوە بوون بەڵام من مەبەستی نووسینەکەم گۆڕانە) بەرامبەر بەو نەهامەتی وناعەدالەتیی و نایاساییەی ناوکوردستان و چەند بارودۆخیکی ناگونجاو وایکرد کە گۆڕان لەبزووتنەوە دەربچت و خۆی لەحیزبدا ببینێتەوە پاش ئەو ڕیژە بەرزەی بەدەستهێنانی دەنگ لەکاتی دەنگداندا و لەماوەیەکی کەمدا و خۆی لەڕیزی ئۆپۆزسیون نیشانکرد و ئەمەش یەکەم هەنگاو بوو بۆ ململانێ و هەوڵدان بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات..................................
گۆڕان وەک ئۆپۆزسیون
دوای ئەوەی کە قوارەی سیاسی گۆران لەگەڵ ئەو کۆمەڵە فاکتەرە بنەڕەکیانەی کە ناڕەزایی شەقامی لێکەوتەوە و زیرەکانە گۆڕان قۆستیەوە ... خۆی لە گەورەترین هێزو قەوارەی ئۆپۆزسیونێکدا دۆزیەوە .. کە زۆربەی خەڵکی ئۆپۆزسیونی شەقام بوون و لەپێش هەمووشیانەوە کەسە بنەڕەتیەکانی شوراکان!!! هەر بۆیەش ئەم کەسانە کە لەشوراکانەوە هاتبوون ڕووبەڕووی دووڕوویەک دەبوونەوەلەگەڵ ئەو ئامانجانەی کەلەوەو پێش لەسەری سووربوون ودوایش لەناو گۆڕاندا بەشێوەیەکی تر خاڵە سەرەکیەکانی ناڕەزاییەکان دائەڕێژران کە لە ئامانجو بەرژەوەندی بونیاتی حیزبی خۆیدا بێتەوە... بەمەش گۆڕان ئۆپۆزسیونی ڕاستەقینەی شەقامی لە بزووتنەوەکەیدا درووست کردو ..ئەمەش گرەوێکی تری بەرەو دەسڵات جوون بوو !!!!!
کەواتە دروست بوونی ئۆپۆزسیون جیایە لە دروستبوونی گۆڕان ... گۆڕان لە شەقامەوە دروست نەبوو گۆڕان لە شکستی باڵی کەسەکانی حیزبەوە نەبووە .. گۆڕان کەسانی بێلایەن نەبوون لایەنی لێدراوی ناو حیزب نەبوون ... یاخوود کەسانیک کە خۆیان لە حیزبدا وەک پێویست نەدۆزیبێتەوە؟ گەورەترین هەڵەی شۆڕشی کورد لەوەتەی هەبووە و نەیان توانیوە ئەم لێدانانە بوەستێنن و چارەسەری کاریگەرو بنەبڕیان بۆ نەکراوە بەڵکو هەر بەڕێی عەشایەریی چارەسەر کراوە... ئەمەش بۆتە هۆی بانگەشەی جیابوونەوە یان خۆیان خستۆتە باوەشی لایەنکانی ترەوە یان بەرەو لای دوژمن (بەرەو باوان) پەنایان بردوە.. کەسی یەکەم لەحیزبەکان ئەوەڵو ئاخیربوون.. گۆڕانیشی لەسەربێت، گۆڕان خوازان بیانەوێ ونەیانەوێت هەروەک تێکڕای حیزبەکانی کوردستان .. ئەگەروابوایە هەرکەس پیگەی خۆی لە حیزبەکەیدا نەبینێتەوە و لێی بدرێت خێراو بێ سێ و دو حیزبێک و بزووتنەوەیەکی قووت ئەکردەوە..
گۆڕان و پرس و ڕا !!!
پرس و ڕا هەم وەک گۆڕان هەم وەک پارتی ویەکێتی کەسە ئەوەڵەکان بڕیار دەدەن بۆ ئەمەش دەبێت پەیوەندیەکی گرنگ و هاوبەش لە نێوانیاندا هەبێت دەستبەرداری بەرژەوەندیەکان نابن...... ڕازیبوونی گۆڕانیش بۆ دروستکردنی حکوومەت ڕازیبوون دەبێت بەهەموو ئەو چواشەکاریانەی کەکراون ودوایشی لەسەربێت کەواتە بزووتنەوەی گۆڕان کە ئێستالە حیزبدا خۆی ئەبینێتەوە(بەشدار)ە نەک بگۆڕ... بگۆڕ کاری هەڵوەشاندنەوەی دەستوورێکە کە لەخزمەتی خەڵکدانەبووبێت ... هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو خاڵانەیە کە مییللەتی هەراسان کردوە ... لەبەرژەوەندی گەل نیە و سەروەر کردنی یاساو داماڵینی چەکداری وبە مەدەنی کردنی کۆمەڵگایە کە هیچکام لە حزبەدەسەڵاتدارەکان .. بۆ باوکیشیان تەنازوولی بۆناکەن نەک بۆ گۆڕان ... دادگایکردن و سزادانی تاوان باران .. کە کەم یان زۆر خودی هەردوو سەرۆکیش ئەگرێتەوە(بەهەموو ئەو دیکۆمێنت و لێدوانەکان کەلایەنکانی ئۆپۆزسیون ئاماژەیان پێ داوە)... تۆ بڵێیت لە بەر چاوی کاڵی گۆڕان قبووڵی بەکەن..؟! ئەمە جگەلەوەی دروستبوونی گۆڕان و بەتایبەتیش لە دەڤەری سەوزوو جیابوونەوەی ناو حیزبی سەوز پلانێکی گەلێک گەورەبوو بۆ بەشکردنی دەنگی خەڵکانێک بەسەر دوو قەوارەی سیاسی گەورەدا لە دەڤەری سەوزدا کە لەیەک سەرچاوەوە هەڵقوڵابن و دژێکی مەترسیدار بێت بۆ سەر لایەنی زەرد لەدەڤەری زەردا
لەگەڵ ئەوەشدا کەئێستا گەورەترین قەوارەی ئۆپۆزسیونی سیاسین لەکوردستان و متمانەی زۆربەی خەڵکی دەڤەری سەوزتان بەدەست هێناوە بۆ پارێزگاریکردن لەقەوارەکەتان و نەدۆڕان.. دەبێت
گۆڕان(بگۆڕ) بێت بەشداری کردنی حکومەتی بە وەکالەت قبووڵ نابێت ... ڕێ و بەرنامە و هەڵوێستی خۆیان یەکلا بکەنەوە .. لە بازنەی گۆشەگیری وتاک ڕەوی بێنەدەرێ و لەناوخەڵکداقەوارەی سیاسی زیاد بکەن وەک لەحکومەتدا .. ئەو قەوارەیەی کە دەستان کەوتوە بەهٶی دوریتانەوە لە حکومەتدابووە . . کەبەشداریتان لە حکومەتدا کرد و ئامنجتان بۆ نەپێکرا ئەوسا قەوارە سیایەکەتان زۆر خراپی لێبەسەر دێت..... خۆئەگەر حکومەتیشتان بەهەموو حیزبەکان درووستکرد ئەوا لۆگۆی حکومەتەکە ئەبێت ڕەنگەکانی ببێت بە پرچی ئایشەو فاتمە !!! و پیکهێنانی حکومەتی ٥٠ بە ٥٠ ش هەهەمان تاس وحەمامی لێ دروست دەبێتەوە...