کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دیسان پاراستن بە شێوەیەکی نهێنی زانیاریی کۆدەکاتەوە

Wednesday, 22/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری(٢) هه‌ولێر
ئه‌فسه‌رێكی ئاسايشی گشتی پارتی له‌ هه‌ولێر ئه‌وه‌ی بۆ کوردستانپۆست ئاشكرا كرد، كه‌ دوێني بروسكه‌يه‌كی مه‌سرۆر بارزانی گه‌يشتۆته‌ ئاسايشی گشتی و ده‌زگاكانی ديكه‌ تا له‌ ماوه‌ی ١٥ رۆژدا زانياری له‌سه‌ر گشت رۆشنبیر، نووسەر، رۆژنامه‌نووس و هه‌ڵسوراوانی گۆران و ئيسلاميه‌كان به‌ يه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئيسلامی و يه‌كيتی نيشتيمانی له‌ ڕێگه‌ی بنه‌كه‌ی ئاسايشه‌كانی گه‌ره‌كه‌كانه‌وه‌ كۆبكه‌نه‌وه‌.
ئه‌و ئه‌فسه‌رەی ئاسايش ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد،‌ كه‌ فۆرمێكی ٤٠ پرسياريان ئاماده‌ كردووه‌، تا ژماره‌ی مۆبایلي هاوسه‌ر و مناڵه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی پاراستن دوايكردووه‌، هەوڵ بدەن لیستێکی بۆ بکەن و چاودێری بخەنە سەریان.
له‌ پرسياره‌كانی ٣٠ تا ٤٠ باسی چۆنێتی چوون و هاتن و گه‌ڕان و شوينی كار و زۆرترين كات له‌ چ شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوينيكی ديكه‌ و هه‌روه‌ها داوای ئه‌وه‌شيان كردووه‌ ناوی كچه‌كانيان ئه‌وانه‌ی له‌ ئاماده‌يی و زانكۆن ئه‌وانه‌شيان به‌ ره‌سمی داوا كردووه‌.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ئه‌وه‌ی نه‌شاردەوه‌، كه‌ پاراستنی پارتی به‌ نيازه‌ گورزيكه له‌و كه‌سانه‌ بوه‌شينيت كه‌ نه‌ك هه‌ر دژايه‌تيان ده‌كه‌ن به‌ڵكو رای جياوازيشيان هه‌يه‌ و ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه،‌ كه پاراستن لە ئیستاوە بۆ پاشەرۆژ ده‌يان سيناريۆی بۆ لەناوبردنی ئه‌و كه‌سانه‌ دارشتووه‌ و چاوه‌ڕوانی دەرفەتێک دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە